مێژووی ساختەکراومان فێردەکەن..! دکتۆر مصطفى محمود لە کتێبی (الشیطان یحکم) دەڵێ: بۆ مێژوو ساختە دەکەن؟ لەبەرچی مێژوویی ناپلیۆنی بێڕەوشتمان بەبریقەداریەوە پێدەلێن، بەڵام باسناکەن: *کە (٣) هەزار دیل کە خۆیان تەسلیمی ناپلیۆن کرد بەڵام کوشتنی! *بۆ باسناکەن کە ناپلیۆن چووە ناو قودس و گوتی: کاتی ئەوەیە جووەکان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان! ( مەبەستی وەدەرنانی خەڵکەکەی بوو و، غەوارەکان ئەورووپای بۆ بێنن) *بۆ باسناکەن کە بەفەرمانی راستەوخۆی ناپلیۆن، کەسایەتیە دیارەکان دەکوژران و، کەللە سەریان لە دەروازەی شاران هەڵدەواسرا! *بۆ باسناکەن ناپلیۆن بەئەسپەکانی چووە ناو زانکۆی ئەزهەر، پاشان مامۆستا و قوتابیە نابیناکانی سەربڕین.. راوی دەڵێ: رەحمەت لەگۆڕت دکتۆری بلیمەت، بەناو رۆشنبیر و ئازادیخوازان لە ساختەکاری مێژوو بەردەوامن. نووسینی: دکتۆر ئیبراهیم سەنگەسەری. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org