دۆخی موسوڵمانان لە وڵاتی کۆمۆنیستی چین.! 🔹ناوچەی شینجیانگ لە باکووری ڕۆژئاوای چین (پێشتر بە تورکستانی ڕۆژئاوا ناسرابوو) بە ناوەندی شاری ئوروومچی، پاناییی زیاتر لە خاکی ئێرانی هەیە. ئەم ناوچەیه شارگەلێکی کۆنی هەیە وەکوو خێتن و کاشغێر کە سەردەمانێک جێگای قەومگەلێکی ئێرانی وەکوو سکایەکان بوو. 🔹22 ملیۆن کەس لە شینجیانگ دەژین کە نیوەیان بە زمانی تورکی ئویغوری قسە دەکەن، کە بە ڕێنووسی عەرەبی(فارسی) دەنووسرێت. 🔹مێژووی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە خراپ مامەڵەکردنی چین لەگەڵ ئویغورەکان دەگەڕێتەوە بۆ دە ساڵ پێش ئێستا، بەڵام ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە ئەم ئازار و خراپ مامەڵەکردنە لەم چەند ساڵەدا توندر بووە. 🔹بارودۆخەکە بە شێوەیەکە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وەک رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی دەنووسن، نزیکەی 12 ملیۆن موسڵمان لە ماڵی خۆیان لەلایەن دەوڵەتی چینەوە بەند کراون. 🔹بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، بەجێهێنانی جەژنی ڕەمەزان، نوێژکردن، ڕیشدانان و پۆشینی حیجاب و بەکارهێنانی ناوی ئیسلامی بۆ نەوەی نوێ و منداڵانی ئویغوری قەدەغە کراوە. 🔹پسپۆڕەکان نووسیویانە: دەوڵەتی چین بەرنامەیەک بەناوی «سیستەمی متمانەی کۆمەڵایەتی»ـی داڕشتووە، بەپێی ئەم بەرنامە موسڵمانان بە پێوەرگەلێکی وەکوو تەمەن، ئیمان، هەڵسوکەوتی دینی، پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی وڵات و... دابەش دەبنە سەر سێ بەشی «بێترس، ئاسایی و مەترسیدار»، ئەوانەی لە ڕێزی مەترسیداردان یەکسەر دەستبەسەر دەکرێن و بۆ کەمپ دەبردرێن. 🔹بەپێی یەکێک لە ڕاپورتەکان لانی کەم 44 کەمپی دەستبەسەرکراوان لەم شوێنانە چالاکن و 800 هەزار بۆ 2 میلۆن کەس لەم کەمپانەدا دەسبەسەر کراون. 🔹چالاکوانانی ئویغوری دەڵێن لەم کەمپانەدا، زۆری لە دەستبەسەرکراوەکان دەکەن تا دەست لە ئیسلام هەڵگرن و سوێندی پێبەندبوون بە وڵاتی چین بخۆن. 🔹پێشتر ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیتەد پرێس لە زاری دەستگیرکراوانی پێشووەوە گوتبووی لەو شوێنە داخراوانە کە لە ژێر چاودێری بەردەوامی پۆلیسی چیندان، داوا لە موسڵمانان دەکرێت ڕەخنە لە خۆیان و خێزانەکانیان بگرن و بە فەرمی ستایشی حیزبی کۆمۆنیستی چین بکەن. 🔹بەڵگەگەلی بەنهێنی لەلایەن هەندێک لە ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژئاوایی کە سەبارەت بە بارودۆخی شینجیانگ بە دەست هاتووە دەریدەخات کە ڕۆژانە ئوتومبێلەکان بە بڵندگۆکانیان و بە پروپاگەندەی حیزبی کۆمۆنیست لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی شارەکانی ناوچە بوونیان هەیە و بە دەنگی بەرز لە بازار و شەقام و کۆڵانەکان ڕێکلام بۆ حیزبەکەیان دەکەن. لە هەندێک لەو بەڵگەنامانەدا، تەنانەت بڵندگۆی ڕێکلامی حکومەت لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان دامەزراون و جوتیارانی ئویغوریش لە کاتی کارکردندا ناچارن بەردەوام گوێ لەو ڕیکلامانە بگرن. 🔹هەروەها زۆر کەس دەبێت چەند ڕۆژ لە هەفتەدا دوای کارکردن تا کاتژمێر 7 و 8ـی ئێوارە بەشداری لە پۆلە عەقیدەتییەکانی حیزبی کۆمۆنیست بکەن و لە ناوەڕۆکی ئەم پۆلانە تاقیکردنەوە بکەن. 🔹لە لایەکی دیکەوە چەندین ڕاپۆرت هەیە لەسەر کۆچکردنی چەند میلۆن چینی نەتەوەی «هان»(کە زۆرینەی خەڵکی ئەم وڵاتە دەگرنە بەر) بۆ شینجیانگ، کە زۆربەیان پێش هاتنیان بۆ ئەم ناوچەیە، لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستەوە مەشق دەدرێن بۆ چاودێریکردنی کەمینە موسڵمانەکان. 🔸بەپێی راپۆرتەکان دەسەڵاتدارانی چین بەشێکی زۆری قوماشە کۆنەکانی شاری کاشگەریان بە بلدۆزەرەوە لەناوبردووە. بەشی کۆنی شارەکە پێش ئەم وێرانکارییە یەکێک بوو لە باشترین نموونەی زیندووی تەلارسازیی ئیسلامی لە تەواوی ئاسیای ناوەڕاستدا. https://www.radiofarda.com/.../xinjiang.../29602115.html ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi |کەناڵی ڕەدی شوبوهاتی مولحیدان پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org