سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بڕینی دەست لە قورئاندا، بەربەریەت یان عەینی دادپەروەری؟
گۆڕینی فۆنت


بڕینی دەست لە قورئاندا، بەربەریەت یان عەینی دادپەروەری؟

🔹کافران و دژەئیسلاميەکان دەڵێن یاساکانی قوڕئان بۆ ژیانی مرۆڤی ئەمڕۆکە گونجاو نین.
بۆ نموونە بڕینی دەستی دز دژی مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتییە و لەگەڵ ڕۆحی مرۆڤدا ناتەبایە و بۆ دڕندەیی سەردەمی بەردین دەگەڕێتەوە و دەیان گومانی تر سەبارەت بە بڕینی دەستی دز.

🔹لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەین بە پشت‌بەستن بە خودا، لە لایەنە جیاوازەکان ئەم پرسە تاوتوێ بکەینەوە کە ئایا حوکم و یاسای خودا بەرزترە یان یاساکانی مرۆڤ؟!

🔹خوای گەورە لە ئایەتی 38ـی سوورەتی مائیدەدا دەفەرموێت: «ده‌ستی پیاوی دزو ئافره‌تی دز ببڕن له‌ پاداشتی کاری ناڕه‌وایاندا ئه‌مه‌ش تۆڵه‌یه‌که‌ له‌ لایه‌ن خواوه‌، خوا باڵاده‌ست و دانایه‌.»

🔹لە سەرەتادا بە ئاماژەدان بەم دوو خاڵەی خوارەوە، هەندێک گومان سەبارەت بە بڕینی دەستی دز نامێنێت!

1⃣ پێویستە بڕی دزییەکە بگاتە ڕادەی دیاریکراو و وانییە کەسێک بە دزینی شوکولاتێک دەستی ببڕدرێت. نابێت ڕادەی دیاریکراو لە چارەگێکی دینار کەمتر بێت(دینارەکە خۆی یەکسانە لەگەڵ 25.4 گرام زێڕی پاک).[1]

2⃣ ئەگەر كەسێك دزی كرد بەهۆی برسێتی خۆی و بنەماڵەكەیەوە دەستی نابڕدرێت، هەروەك چۆن لە قاتی و قڕی سەردەمی خەلیفەی دووەم، عومەر (خوای گەورە لێی ڕازی بێت) لە ساڵی 18ی كۆچی (عام الرمادە)، فەرمانی بڕینی دەست بە هۆی هەبوونی گومانەوە جێبەجێ نەکرا.
حەزرەتی عومەر(خوا لێی ڕازی بێت) فەرموویەتی: نابێت دەستی کەسێک ببڕێت بۆ دزینی هێشووی دارخورما لە وشکەساڵیدا.[2]

🔹ئیمامی عومەر(خوای گەورە لێی ڕازی بێت) دەستی ئەو کۆیلانەی نەبڕی کە وشترەکەیان کوشتبوو و گۆشتەکەیان خواردبوو، بەڵکو بە خاوەنەکەیان وت: نرخی وشترەکە وەربگرن.[3]

🔹لە یاسای زۆربەی وڵاتانی ئەمڕۆیی سزای دزی زیندانە، بەڵام کەموکووڕییەکی زۆر لەم جۆرە سزایەدا هەیە، کە هەندێکیان لێرەدا باس دەکرێن:
بەپێی سەرژمارییەکان لە زۆربەی وڵاتان نزیکەی یەک لەسەر سێی زیندانییەکان دزن.

🔹بە زیندانی کردنی دزێک، ئێمە نەک هەر سزای ئەو کەسە دەدەین، بەڵکوو هەموو خێزانەکەشی بەهۆی ئەنجامدانی گوناهێکەوە سزا دەدرێن و تووشی چەندین کێشە دەبن؛ لە منداڵانەوە کە بە بێ‌باوک گەورە دەبن و ئەو کێشە زۆرانەی کە لەوانەیە بەسەریاندا بێت تا دەگاتە هاوسەری دزەکە کە بێبەشە لە ڕوانگە جۆراوجۆرەکانی وەک پێداویستییە سێکسییەکان و ...، و ئەگەری زیادبوونی گەندەڵی لە کۆمەڵگادا زیاد دەکات، هەروەها پاڵپشتی داراییی خێزانەکە بەگشتی نامێنێت، بەڵام لەگەڵ جێبەجێکردنی سزای بڕینی دەستی دز تەنها دزەکە سزا دەدرێت و دوای جێبەجێکردنی سزاکە دەگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی، منداڵەکانیش سێبەری باوکی لەسەر سەریانە، و هاوسەرەکەی و دزەکەش لە ڕووی جنسییەوە دابین دەکرێت و گەندەڵی لە کۆمەڵگادا کەم دەبێتەوە و هەروەها ئەو کەسە دەتوانێت لە ڕێگەی کاری ڕەواوە بژێویی بنەماڵەکەی تا ڕادەیەک دابین بکات.

🔹کێشەیەکی دیکەی زیندانییەکان ئەو تێچووە سەرسوڕهێنەرانەیە کە لەسەر حکوومەتەکان و بێگومان لەسەر خەڵکی ئاسایی دەسەپێنێت، تێچووگەلێ وەک خۆراک، دروستکردنی بەندیخانە، مووچەی فەرمانبەرانی زیندان و پاسەوانەکانی بەندیخانە و ... ، بە جۆرێک کە بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتەرز، تێچووی ساڵانەی کەسانی بەندکراو له ئەمریکادا هەشتا ملیۆن دۆلارە![4] واتە بە بەندکردنی دز، کەسی ماڵبراو(ماڵدزراو) دەبێت تێچووەکانی دزی ماڵ و سامانەکەشی کە لە بەندیخانەیە لە ڕێگای باج بدات.
له‌ کاتێکدا له‌ ئیسلامدا تەنیا بە جێ بەجێکردنی بڕیاری بڕینی دەستی دز، یه‌ك له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی زیندانیان كه‌م ده‌بێتەوە و ئه‌و خه‌رجیانه‌ش ده‌توانرێ له‌ بواری جۆراوجۆری دیكه‌دا بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك خه‌رج بكرێن.

🔹گرفتی سەرەکیی بەندکردنی دز، ڕێگری زۆر کەمی ئەم بەندکردنە لە دزیدایە، تەنانەت هەندێک جار هانی دزەکان دەدات بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان! کاتێک دز دەچێتە بەندیخانە، لەوێ کەسانی دیکەی وەک خۆی و پیشەییتر(شارەزاتر) لە خۆی دەناسێت و هاوڕێی نوێ و ڕێکاری نوێ بۆ دزیکردن دەدۆزێتەوە، هەروەها هەستی لۆمەکردن لە ناخیدا بە بینینی چەندین دز لە بەندیخانە کەم دەبێتەوە. وەک هەر تاوانێک، پۆلیس سەرەتا گومان لەسەر کەسانی پێشینەدار دەکات، چونکە خۆیان باش ئاگادارن کە زیندانی کردن لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پاڵنەرەکانی مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی تاوان کەم ناکاتەوە و تەنانەت دەتوانێت پاڵنەرەکانیشی زیاد بکات! بەپێی سەرژمارە فەرمییەکان، نزیکەی لەسەدا 50ـی زیندانییەکان لە ئەمریکا لە سێ ساڵی یەکەمی دوای ئازادکردنیان دەگەڕێنەوە زیندان.[5]

🔸بەڵام لە ئیسلامدا بە ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە سزای بڕینی دەستی دز، ڕێژەی دزی بۆ کەمترین ئاست کەم دەبێتەوە.
هەروەها کەسێک کە بڕیاری(حوکمی) دزی لەسەری جێبەجێ کراوە کاتێک کە لە کۆمەڵگادایە دەبێنە پەند بۆ خەڵکی تر کە سامان و ماڵی خەڵک نەدزن.

🔻یەکێک لەو ناڕەزایەتیانەی کە نەیاران بەرامبەر یاسای بڕینی دەستی دز دەیکەن ئەوەیە کە دەڵێن ئێوە لەبەر شتێکی ماددی دەستی پیاوێک دەبڕن و ئەمەش نادادپەروەرییە!

🔹بەڵام لە وەڵامیاندا دەبێت بگوترێت ئەگەر ئێمە دەستی دزەکە ببڕین، تۆ ژیان و کاتی ئەوت بڕیوە و ئەمەش دوورە لە دادپەروەری. کامیان باشترە؟! ساڵانێک بێ هیچ سوودێک لە بەندیخانە بوون یان ئازاد بوون لە کۆمەڵگادا و خاوەنی هەموو مافەکانی هاووڵاتیبوون بەڵام بە دەستێک کە تا مەچەک بڕدراوە؟! هەموو مرۆڤێکی ژیر ئەمەی دووەمیان هەڵدەبژێرێت.

bit.ly/2Rnu0VZ
🔸لە ڕاستیدا دژەئیسلامییەکان وەها خۆیان ستەملێکراو دەردەخەن کە هانی مرۆڤ دەدەن کە تەنانەت ڕێز لە کەسی دز بگرێت و بۆ کردنی کارەکە پیرۆزبایی پێ بڵێت!

▪️لەم بەشەی خوارەوەدا وەڵامی چەند پرسیار و گومانێک دەدەینەوە سەبارەت بە حوکمی بڕینی دەستی دز لە قورئاندا.

☑️ پرسیار: ئایا ئەمە دادپەروەرییە کە کەسێک لەبەر هەژاری زۆرەوە دزی کردبێت، دەستی ببڕین؟

▫️وەڵام: بڕیار نییە هەموو کەسێک کە هەژار دەبێت دەست بە دزی بکات، بۆیە لەگەڵ هەر کێشەیەکی گەورەی ئابووری لە کۆمەڵگادا، پێویستە خەڵک چاوەڕێی کەسێک بکەن کە بێت و ماڵەکانیان تاڵان بکات!! هەروەها له سەرەتای باسەكەدا ئاماژه بەوه كرا كه ئەگەر كەسێك بەهۆی برسێتی و هەژاری لەڕادەبەرەوه دزی بكات، دەستی نابڕدرێت به هەمان شێوه كه دەستی دزەکان لە شاری مدینەدا نەبڕا.

☑️ پرسیار: سەیرە کە ئێوە دەڵێن ئەگەر کەسێک بەهۆی برسێتی دزی بکات دەستی نابڕدرێت، بەڵام من کەسێک دەناسم بەهۆی برسێتی و نەبوونی نانی شەو چەندین میلیۆن دۆلار دەدزێت، بەڵام دیسان دەستی دەبڕدرێت!

▫️وەڵام: ڕاستە ئەگەر کەسێک بەهۆی برسێتی دزی بکات دەستی نابڕدرێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە هەرچەنێک کە بدزێت سزا نادەرێت. بەو جۆرەی ئێوە باسی دەکەن ئەو کەسە شەوانە نان و زێڕی دەخوارد کە پێویستی به چەند میلیۆن بووە!

☑️ پرسیار: لە سەردەمی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت هیچ زیندانێک نەبووە، بەم بۆنەیە خودای گەورە فەرمانی کردبوو دەستی دز ببڕێت؟

▫️وەڵام: بەپێی ئایەتەکانی قورئان کاتێک کە لە سەردەمی پێغەمبەر یوسف(درودی خوای لێبێت) بەندیخانە هەبووە و ئەوان لە زیندان کەوتوون، پاشان هەروەها لە سەردەمی پێغەمبەر موحەمەد(درود و سڵاوی خوای لێبێت)ـیش ئەمە دەکرا، بەڵام هەروەها کە گوترا باشترین ڕێگا بۆ کونتڕۆڵی دزی لە کۆمەڵگادا هەر ئەو حوکمەی خودای گەورەیە، واتە بڕینی دەستی پیاو و ژنی دز!

☑️ پرسیار: وابزانە تۆ دەبەن کە دەستت ببڕن چ دیمەنێکی ترسناکتر لەمە؟ ئایا ئەمە مرۆڤایەتییە و ئایا ویژدانت ئەمە قبوڵ دەکات؟

▫️وەڵام: بیهێنە بەرچاوت فەرمانبەرێک کە دە ساڵی بەردەوام بەیانیان زوو تا نیوەڕۆیان چۆتە سەر کار هەتا توانیویەتی سەرمایەیەک کۆ بکاتەوە، ئێستا بە یەک شەو لە یەک کاتژمێردا هەموو سەرمایەکەی دز دەیبات. باشە بیهێنە بەرچاوت ئەو باوکەی کە بە هەزار داماوی و بێچارەیی پارەی مانگانەی زانکۆی کچەکەی کۆ کردۆتەوە، بەڵام چەند دز کە دەیانهەوێ بەبێ هیچ زەحمەتێک بە ئاواتەکانیان بگەن، دزی لێدەکەن، هەر ئەو دزانەی کە لە بەندیخانە شێوازی نوێی دزی لە هاوبەندییەکانیان فێر دەبن، هەر ئەو پێشینەدارەکان. ئایا ویژدانت دەتوانێت بەرگەی ئەمە بگرێت؟ مرۆڤایەتیت بۆ کوێ ڕۆیشت؟ ڕووناکی مرۆڤایەتی و بوونت نابێت لەلایەن خاوەن ماڵێکەوە بەئاگا بێتەوە!!

🔹لە ڕاستیدا تۆ دانت بەوەداناوە کە بڕینی دەست دڕندانەیە. دەی ئێستا بیر لەوە ناکەیتەوە کە ئەم حوکمەی قورئان خۆی هۆکارێکی ڕێگر لە دزییە یان دەتەوێت بڵێی ڕۆیشتن بۆ زیندان و مفتەخۆری لەوێدا ڕێگرە!

🔹لێرەدا حوکم و یاسای خودا لەگەڵ یاسای مرۆڤمان بەراورد کرد و ئێستا بڕیار لای ئێوەیە کە کامە حوکمە دادپەروەرانە و گونجاوترە.

🔹شێخ عەبدولعەزیز تەریفی دەڵێت:
پیرێکی بەئەزموون ئامۆژگاری لاوێک دەکات؛ لاوەکە کە حیکمەتی ئامۆژگاری ئەو نازانێت، گاڵتەی پێ دەکات.
ساڵان تێپەڕی و لاوەکە کە ئێستا خۆی پیر و بەئەزموون بووە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئامۆژگاری ئەو پیرە پەشیمان دەبێتەوە.
لە حاڵێکدا جیاوازی نێوان ئەو دووانە تەنیا ئەزموونی چەند ساڵێکی ژیان بوو؛ ئێستا جیاوازی لەنێوان زانست و حیکمەتی خوای گەورە و بەندەکەی چەنێکە؟!

🔸لە ئایەتی 38ـی سوورەتی مائیدە لەدوای بەیانی حوکمی دزی گوتراوە کە خوا حەکیمە، بەڵێ بەڕاستی کە یاساکانی حەکیمانە و زانایانەیە چون ئەو خولقێنەری مرۆڤ و ئاگاداری تایبەتمەندی دەروونی و کەسایەتیی مرۆڤەکانە و تەنیا ئەو دەتوانێت یاساگەلێکی شیاو و گونجاو بۆ مرۆڤ دابنێت.

والسلام علیکم و رحمةالله و برکاته

✍نوسەر: دکتۆر م.ا
▪️ئامادەکردنی: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان»
▪️9ـی ڕەبەزی 1397ـی هەتاوی

📚سەرچاوەکان

[1] لە عایشە (خوا لێی ڕازی بێت) دەگێڕنەوە کە پێغەمبەر(سڵاوی خودای لێبێت) فەرموویەتی: دەستی دز نابڕدرێت مەگەر لە چوار یەکی دینار و زیاتر لەمە، بوخاری(6789)، و موسلیم (4494).
[2] مصنف عبدالرزاق، ج10، لاپەڕە242.
[3] الخلافه الراشدة والدولة الامویة، د. یحيی یحيی، لاپەڕە302.
[4] https://reuters.com/article/amp/idUSKCN0ZN2L2
[5] https://www.crimeinamerica.net/.../percent-of-released.../
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi |
سەرچاوە: ڕەددی شوبوهاتی مولحیدان.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 838

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram