سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دابەشکردنی ماڵ و سامان لە حکومەتی ئیسلامیدا.!
گۆڕینی فۆنت


🔻دابەشکردنی ماڵ و سامان لە حکومەتی ئیسلامیدا.!

🔹ابن زنجویە(م 251ھ) و ھەروەھا ابو عبید قاسم بن سلام (م 224ھ)، بە بەڵگەوە گێڕاویانەوە و دەڵێن:

«عومەری کوڕی عبدالعزیز (ڕەحمەتی خوای لێبێت) نامەیەکی بۆ عبدالحمید بن عبدالرحمن، بەرپرس و کاربەدەستی عێراق دەنووسێت و دەڵێت: مووچەی ھەموو خەلکی بدە دەستیان، عبدالحمید لە وەڵامدا نووسی: ھەموو مووچەی خۆیان وەرگرتووە، بەڵام ئێستاش لە خەزێنەی حوکمەتدا بڕە پارەیەکی تێدا ماوە.

عومەری کوڕی عبدالعزیز(ڕەحمەتی خوای لێبێت) بۆی نووسییەوە: پێداچوونەوە بکە و بزانە کێ بەبێ ئەوەی ھەڵەخەرجی و فەسادێکی ئەنجام دابێت ناچار بە وەرگرتنی قەرز بووە، قەرزەکەیان لە خەزێنەی حوکمەت بۆ بدەوە. عبدالحمید لە وەڵامدا نووسی: ئەو کارەم کردووە بەڵام ئێستاش بڕە پارەیەک لە خەزێنەی موسڵماناندا ماوەتەوە.

عومەری کوڕی عبدالعزیز(ڕەحمەتی خوای لێبێت) بۆی نووسییەوە: پێداچوونەوە بکە و بزانە کێ ھەیە کە لەبەر ھەژاری، ھاوسەرگیری نەکردووە، با لە خەزێنەی حوکمەت مارەییەکەی بدات و هاوەسەرگیری بکات. عبدالحمید دووبارە نووسییەوە: ھەرکەسێکم دۆزییەوە(کە لەم دۆخەدا بوو) مارەییەکەم بۆ داوە بەڵام ئێستاش بڕە پارەیەک لە خەزێنەدا ماوەتەوە.

عومەری کوڕی عبدالعزیز(ڕەحمەتی خوای لێبێت) ئەمجارە لە وەڵامدا نووسی:
پێداچوونەوە بکە و بزانە کەسانێک کە سەرانە قەرزدارن -واتە جزیە- وە ناتوانن لەو موڵکەی بۆ کشتوکاڵ ھەیانە بەرھەم ھەڵگرنەوە، بەو ڕادەی کە بتوانن تیایدا کشتوکاڵ بکەن، بەر لەوەی بەرھەمەکەیان لە زەوی ھەڵگرنەوە لێیان بکڕە، لەبەر ئەوەی ئێمە ئەمساڵ و دوو ساڵی دیکەش ھیچ پارەیەکمان لێیان ناوێتەوە.»

[الأموال لابن زنجويه، ج 2، لاپەڕە 565؛ الأموال للقاسم بن سلام، لاپەڕە 319؛ ھەروەھا : تاريخ دمشق لابن عساکر، ج45، لاپەڕە 213؛ الآثار الواردة عن عمر بن عبد العزيز في العقيدة - حياة بن محمد بن جبريل، ج2، لاپەڕە834.]
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | سەرچاوە: ڕەدی شوبەهاتی مولحیدان


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 308

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram