سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وەڵامێک بۆ ئەوانەی فرمێسکی تیمساحاوی بۆ ئاژەڵی قوربانی دەڕێژن!
گۆڕینی فۆنت


وەڵامێک بۆ ئەوانەی فرمێسکی تیمساحاوی بۆ ئاژەڵی قوربانی دەڕێژن!

زیاتر لە ٣٥٪ لە گۆشتی قەلە سەربڕاوەکانی جەژنی سوپاسگوزاری لە ئەمریکا لە کۆتاییدا فڕێ دەدرێنە نێو زبڵدانەکانەوە، ترسناکی ئەم ژمارەیەش کاتێک دەردەکەوێت کە بزانیت ژمارەی قەلە سەربڕاوەکان لەو جەژنەدا ساڵانە نزیکی «پەنجا ملیۆن» قەلە! بەڵام بە پێچەوانەوە لە جەژنی قورباندا؛ هەموو شتێکی قوربانییەکە دەقۆزرێتەوە بۆ بەکارهێنان، تەنانەت خوری و پێست و شاخەکانیش!

لە جەژنی سوپاسگوزاری گۆشتەکە پێشکەش بە هەژاران ناکرێت، بەپێچەوانەی جەژنی قوربانەوە کە ساڵانە دەبێتە گەورەترین پڕۆسەی تێرکردنی هەژاران لە جیهاندا، لەگەڵ ئەمانەشدا، لافلێدەرانی لای ئێمە هەوڵی ناشیرینکردنی دروشمی قوربانیکردن دەدەن بەهۆی هەڵەی هەندێک کەسەوە لەمیانی ئەنجامدانی پڕۆسەی قوربانیکردنەکەدا.

ئایا ئایین ئەم هەڵانە قبووڵ دەکات؟ یان ڕێک بە پێچەوانەکەیەوە ئایین ئاڕاستەی خەڵکی دەکات کە بە چاکی پڕۆسەی سەربڕینەکە ئەنجام بدەن تەنانەت تا ئەو ئاستەی کە چەقۆکە لەو ئاژەڵەی سەر دەبڕدرێت بشاردرێتەوە، تاوەکوو نەترسێت. بۆیە دەبێت ئاڕاستەکردنەکە بریتیبێت لە هاندانی خەڵکی لەسەر گەڕان بەدوای پابەندی بە فێرکارییەکانی ئایینەوە لە پڕۆسەی قوربانیکردندا، نەک ناشیرینکردنی هەموو دروشمەکە و وەسفکردنی ڕۆژی جەژن بە وەسفگەلێک کە لەو کەسانە ناوەشێتەوە کە خۆیان بە موسڵمان دەزانن!

بە باسکردنی مەڕ و گوێرەکە، فێمینیست و لیبراڵی و ئەو فێمینیستانەم بیرهاتەوە کە خۆیان بە موسڵمان دادەنێن؛ دەبینیت کە فێمینیستێک دەڵێت: "ئیسلام دادپەروەرە بەرانبەر ئافرەت، بەڵام موسڵمانان زوڵمیان لێ کردووە." کەوایە بۆچی ئەم موسڵمانانە بانگ ناکەیت بۆ پابەندبوون بە ئیسلامەوە لەبری ئەوەی دەچیتە سەر بە بیرێکی ڕۆژئاوایی کە زۆربەی بیر و بڕواکانی بەتەواوی دژییەکە لەگەڵ ئاییندا؟

بە هەمان شێوە ئەو چەپ و لیبڕاڵە موسڵمانەی کە دەڵێت بنەماکانی چەپڕەوی و لیبڕاڵییەت تێک ناگیرێت لەگەڵ فێرکارییەکانی ئیسلام، ئەی بۆچی بەوە ڕاناوەستیت بەتەنیا بە موسڵمان وەسفی خۆت بکەیت؟ بۆچی خۆت بە چەپ و لیبڕاڵی دادەنێیت لەکاتێکدا لە بنچینەدا و زۆربەی بیرۆکەکانت لە ناموسڵمانانەوەیە؟

من بەتەواوی تێ دەگەم لە پێویستی سوودوەرگرتن لەو میکانیزم و کەرەستانەی کە شارستانییەتی ڕۆژئاوایی پێی گەیشتووە، ئەمە هەمان ئەوەیە کە هەموو شارستانییەتە تازەپێگەیشتووەکان لەگەڵ شارستانییەتە دامەزراوە وەستاوەکان دەکەین، بەڵام «میکانیزم» و «کەرەستەکان» شتێکن و «بنەماکان» و «بیروباوەڕەکان» شتێکی ترن. ئەگەر بنەماکان و بیروباوەڕەکانیان لێ وەربگریت، ئەوا تۆ شارستانییەتی خۆت بنیاد نانێیت، بەڵکوو تەنیا درێژکەرەوەیەکی شارستانییەتەکەی ئەوانیت!

نووسینی: عەلی موحەممەد.

‎ئاستانە_Astana وەرگیراوە لە کەناڵی


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 346

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram