گوندی جاران و گوندەکانی ئێستا.! زۆر بەداخەوە هیچ شتێک لەجێی خۆی نەماوەو زۆرێک لە شتەکان پێچەوانە بوونەتەوانێ و بوونەتە جێی داخ و خەفەت بۆ جیلی ئاڵتوونی.! بێگومانیش دەسەڵات و کات و سەردەم و هەروەها تەکنەلۆجیا بێ بەش نین لەم گۆڕانکارییە خێرایانەی کەبەسەر ئەم نەتەوە پڕ لە بەهاو خوڕەوشتە بەرزەدا دێت.. گوندی جاران گوندێک پڕ لە خۆشەویستی و موحیببەت و یەک خانەوادەو یەک بنەماڵە بوون و شەوو ڕۆژیان نابوویە سەر یەک بۆ خزمەت و هەموو گوندوو ئاوایی وەک یەک خێزان بوون و کەسیان بێ ئەوی تریان نانی ژەمێکیان نە دەخوارد.! ڕۆژ دەبوویەوە پیاوان لەدەشت و زار بوون تا ئێوارە و ژنانیش سەرقاڵی ماڵ و مناڵ و حەیوانداریش لەلایەکی ترەوە، بەدەر لەوەی کە هەموو گوندی جاران زۆر هیلاک و ماندوو بوون بەڵام پشت ئەستوور بوون بە خودایەک کە ڕۆزی دەرو پشت و پەنای هەموو بێ پەنایانە.! پیاوان کە ئێوارە دەهاتنەوە دەچوونە مزگەوتی گوندو پەیوەندی نێوان خۆیان و خودایان نوێ دەکردەوەو دڵی پاکیان تەسلیم بە اللە تعالی دەکرد.! بەڵام بەداخەوە گوندەکانی ئێستا بەوە ناویان دەرکردووە کە جێگای بێ ڕەحم و بێ بەزەییانەو ئەوەی سۆزو موحیببەت و یەکتر ناسین بێت خوا نەکا بوونی نییە.! ئەوەی جێی داخە زۆرێک لەوانەی لە گوندەکانی ئێستادان دیندارو خاوەن باگراوندێکی ئیسلامین و بەڵام لەبری ئەوەی هەوڵی گۆڕانکاری بدەن و خەڵکی فێری خووڕەوشتی ئیسلامی بکەن کەچی ئەمان دەچنە سەر مەزهەبی ئەوان و وەک ئەوان بێ لوتف و بێ بەزەیی و دوور لە هەموو بوارێکی کۆمەڵایەتی دەبن.! بۆیە موسوڵمان لە هەر کوێ بێت دەبێت ڕەحمەت بێت بۆ خۆیی و چوار دەوری خۆیی و بەهاو ڕەوشتە بەرزەکان زیندوو بکاتەوە.! پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە هەوڵی زیندووکردنەوەی خوڕەوشت و بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەی ڕەسەنی ئیسلامی کوردیدایە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org