سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە خووڕەوشتدا مایە پوچ بووە.!
گۆڕینی فۆنت


ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە خووڕەوشتدا مایە پوچ بووە.!

ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە ڕۆخی کەندەڵانێکی ئاگریندایە،
لەبەر ئەوەی لە جیهانی " خووڕەوشت "دا مایە پووت بوە. ئەمەش لە ڕۆژئاوادا شتێکی زۆر ئاشکرایە، ئەو ڕۆژئاوایەی هیچی لە خوڕەوشت پێنەماوە تا بیدات بە مرۆڤایەتی.!
ڕۆژهەڵاتیش بەهەمان دەردەوە دەناڵێنێت
لەبەر ئەوەی کۆمەڵێکی زۆر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەسەرەتای پەیدابوونی سیستەمی مارکسیزم شوێنی کەوتن.. کە ئەم سیستەمە بەشێوەیەکی گشتی بەرهەڵستی فطرەی مرۆڤایەتی و داواکاریەکانی دەکات.. ناتوانێت بژی مەگەر لە بارو زروفێکی بۆگەندا یا ڕژێمێکی دیکتاتۆریدا نەبێت.!
کەواتە دەبێت سەرکردایەتیەکی نوێ بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بێتە کایەوە، کەسیفاتی مانەوەو گەشەپێدانی شارستانێتیە مادیەی تێدابێت، دەبێت سەرکردایەتییەکە بتوانێت مرۆڤایەتی بە خوڕەوشتی نوێ تێر بکات.! خوڕەوشتێکی وا کە تەواوتر بێت لەوەی ئێستا مرۆڤایەتی تێدایە..
هەموو ئەمەش بە ڕێبازی پڕۆگرامێکی ڕەسەن و واقغی دەبێت..
"تــەنــهــا ئـیـسـلام خـاوەنـی ئـەو پـرۆگـرام و ئـەو جـۆرە خـوڕەوشـتـەیـە"..
ئیسلام، ئینکاری شتومەکە مادییەکان ناکات لەسەر زەوی، بەڵکو بە یەکێک لە فەرمانەکانی مرۆڤی دەژمێرێت- هەر لەسەرەتای جێنشینێتییەوە لەم سەر زەمینە کە لەژێر چەند مەرجێکی تایبەتدایە - بەخودا پەرستیشی دەداتە قەڵەم، تامەبەستی سەلماندنی بوونی مرۆڤایەتی بێنێتە دی.

(مەشخەڵی ڕێ) نووسینی: سەیید قطب.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 357

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram