ئیسلام سەقافەتی بۆ ژیان بە دەق داڕشتووە. -بە ئینگلیزێ بڵێ فەرموو با بچین بۆ ماڵ ئێمە چایەك بخۆینەوە. -ناڵێ نایەم، دەڵێ بەڕاستتە! -گەر بڵێی با بڕۆین نان بخۆین. -سەری دەباتە دواوە و چاوی تیژ دەکات لەسەر چاوت ڕای دەگرێ و دەڵێ هەر بە ڕاستی! -باوەڕناکات، دەیەوێ دووبارەی بکەیتەوە تا بزانێ ئەوەی کە بیستوویەتی بە هەڵە تێنەگەشتووە، یان گوێی نەزرنگاوەتەوە! نا فعلەن بە هەڵەدا نەڕۆشتووە و ڕاستی ڕاستییە!!! -لای سەیرە ئاوا بە ئاسانی دەعوەتی بکەیت و نانیشی پێ بدەیت! -نان دان بە هەژار و هەتا دەوڵەمەند و بەخشندەی و تێکەڵی ڕاستەقینەیی و پێکەوە ژیان لەناو ئیسلامدا هەر قسە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە عەقیدەوە. -پارە و ئاڵتون کورە ئاڵتون کە گەورەترین سەروەتە زەکاتی لێ دەدات، لە غەربدا هەزار نا سزایی دەکەن دژی ئەو تەکسەی کە لە پارەکەی دەبڕدرێ. -بەڵام مسوڵمان خۆی بە خۆبەخشی و لە غیابی نەبوونی سیستمی ئیسلامیشدا خۆی پارەکە دەبەخشێ! -گۆشت کە خۆشترین خواردنە بە پێی خۆی دەیبات بۆ ماڵەکە. -کۆی بەخشندەییەکانی ئیسلام گەر کۆبکرێتەوە ١ موجەلەد هەڵدەگرێ. -ئەم بەخشندەییە تەنها گەدە گەرم ناکاتەوە، بەڵکو دڵ و مێشکەکانیش فێنك دەکاتەوە. -ئیسلام بەشێوەیەك داڕێژراوە لە غیابی سیستمی سیاسیشدا هیچ پەکی ناکەوێ. -تەنها کایە کۆمەڵایەتییەکان بەسە بۆ ئەوەی هەردەم ئیسلام لە گەشەدابێ و بە زیندووی بمێنێتەوە! -هەرچی هێزی جیهانی هەبووە دوای ڕووخانی دەستەڵاتی پوکاوەتەوەو بووە بە کەلەپوور، تەنها و تەنها ئیسلام نەبێ کە ئەوە ١٠٠ ساڵە خیلافەت ڕووخاوە، بەڵام لە دوای خیلافەتیشەوە تا ئێستە ئیسلام نەك لە گەشە نەکەوتووە، بەڵکو هەردەم لە گەشەدابووە. *ئیسلام بەرنامەی ڕۆژانەی هەیە. *ئیسلام بەرنامەی حەفتانەی هەیە. *ئیسلام بەرنامەی مانگانەو ساڵانەی هەیە. تۆ سەیر و وردبەرەوە لە بەرنامەی ئیسلام بۆ ژیان بۆ مسوڵمان چەند وردە! تەنها لە نانخواردندا. * چ بڵێی پێش خواردن! * چۆن دەست بەنانخواردن بکەیت! * بە چ دەستێکت نان بخۆیت وە بۆچییش کە وایە!!! * کە تەوات کرد چیت لەبیر نەچێ، دونیایە وردەکاری تریش. ئیسلام سەقافەتی بۆ ژیان بە دەق داڕشتووە. -بەرنامەکانی ئیسلام ئەوەندە هاوسەنگ و هاوتەریبە هەرکەس دەستی بۆ ببات قورسترین تایەکەی بەسەری ئەودا دەکێشێ و سەر و لوتی دەشکێنێ. دکتۆر عومەر علی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org