🔻هەندێک لە تایبەتمەندییە چاکسازییەکانی ئایینی ئیسلام. 🔹ئیرا مارڤین لاپیدوس (Ira Marvin Lapidus) لە پەڕتووکی (تاریخ جوامع اسلامی) دەنووسێت: «قورئان لە چوارچێوەی بنەماڵەی پیاوسالاریدا چاکسازیی ئەخلاقی و مەعنەوی دروست کرد و پێگە و ئازادییەکی نوێی بە هەر ئەندامێکی خێزان بەخشی. جگە لەوەش قورئان بە تایبەتی پێگەی ژنان و منداڵانی بەهێزتر کرد بە شێوەیەک کە چیتر وەک بەشێک لە موڵکی تاکەکان یان هێزی یەدەگ لە شەڕدا سەیر نەدەکران، بەڵکوو تاکایەتی خۆیان بە مافەکان و پێداویستییە تایبەتیەکانی خۆیان لەبەرچاو گیرا. هاوسەرگیری بەهۆی هەبوونی بەهای ڕۆحی و مەزهەبیی گرنگ و پشتگیری لە ژنان بە فەرمی ناسێندرا، ئەمەش پەیوەندییەک بوو کە لەلایەن پەروەردگاری خوداوە بەخشرابوو. لە بابەتی هاوسەرگیریدا ژن وەک مرۆڤێکی بەڕێز دەناسرێت. قورئان جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە حیجاب و پاکیزەیی ئافرەت دەکاتەوە و پێویستە وەک کەسێکی سۆزدار بە هەستەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، جگە لەوەش قورئان مافی تایبەتی بە ژنان بەخشی کە پێش ئیسلام لە کۆمەڵگای سعودیە بێبەش بوون لەو مافە. لەم کاتەدا ژنان مافی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی خۆیان بە ناوی خۆیەوە هەبوو، چیتر پێویست نەبوو لە موڵکی شەخسی خۆیانەوە خەرج بکەن بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی ژیان.» 📚تاریخ جوامع اسلامی، ایرا لاپیدوس، وەرگێڕانی: محمود رمضانزاده، (مەشهەد: آستان قدس رضوی، بنیاد پژوهشهای اسلامی، چاپی یەکەم 1376)، لاپەڕە: 69. ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org