#هەرجارەو_بیرخستنەوەیەک.! هەر ئافرەتێک ڕقی لە میوان بێت، بۆ شووکردن نابێت.! وە هەر پیاوێکیش لە میوان بترسێت گوناهە ژنی بدرێتێ.! یەکێک لە هەرە قێزەونترین سیفات و ئاکارەکان، تەنانەت لە ڕووی ئاکارو ڕەوشتی ئیسلامیشەوە ئەو ئاکارەیە کە ژن یان پیاو ڕقیان لە میوان بێت، بەداخەوە تا کات و زەمانە تێدەپەڕێت شتی سەیرو سەمەرە دەبینیت و له هەموو سەیرتر ئەوەیە کە ئێستا بووەتە مۆدو عادەت کە میوان ڕۆشتن و پێشوازی لەمیوان نەماوەو تەنانەتی ژووری میوان مەگەر تەنها جەژناو جەژن بکرێتەوە.! بۆیە خۆشەویستان ئێمەی موسوڵمان خاوەن پەیامین و هەروا بەبێ هوودە ژیانمان بەسەر نابەین.. یەکێک لە بەرنامەکانی ژیانمان پێشوازیکردنە لە میوان و سەردانیکردنی خزم و کەس و کارو دۆستانمانە.! لەفەرموودەدا هاتووە بەرەکەتی ماڵ بەمیوانەوەیەو هەر ماڵێک میوانی تێ نەڕوات ئەو ماڵە بێ بەرەکەت و کوژایەوە. بۆیە عەیب و نەنگییە بەتایبەت بۆ پیاوان لە میوان بترسن و وا ژن و مناڵ ڕا بهێنن کە میوانداری مۆدی نەماوەو بەسەرچووە.! لەهەموو ناخۆشتر ئەوەیە ژن و پیاو قۆڵ دەکەن بە قۆڵی یەکترداو هەر هەفتەو هەر ڕۆژەی لە ماڵێکدان و دەعوەتی ماڵان دەخۆن، بەڵام کە تەلەفۆنیان بۆ دەکەی بچیتەوە سەردانیان، سەد درۆو ناڕاستیت بۆ دەکەن و خۆیان نادەن بەدەستەوە.! تۆ کە حازری بچی نانی کابرا بخۆی ، دەبێ چاوەڕێیش بیت خەڵک بێتەوە ماڵەکەت و نانت بخواتەوە.! بۆیە خودای گەورە ئێمەی وەک مرۆڤی خاوەن ژیری و بە ئەتەکێت درووست کردووە، دەبێت هەموو ژیانمان پەیڕەوی بێت لە پەیامەکانی ئیسلام و خۆ بڕازێنینەوە بە ئاکارو ڕەوشتە بەرزەکانی ئیسلام. پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە خزمەت کۆمەڵگای کوردی ئیسلامیدایە، بۆ زیندوو ڕاگرتن و بەرز ڕاگرتنی ڕەوشت وبەها ئیسلامییەکان. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org