سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕێز لە مناڵەکانتان بگرن و جیاوازی مەخەنە نێوانیان.!
گۆڕینی فۆنت


ڕێز لە مناڵەکانتان بگرن و جیاوازی مەخەنە نێوانیان.!

ئازیزان/ لە گەورەیی مرۆڤ ئەوەیە کە ڕێز لە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا بگرێت، بەتایبەت ڕێزی باب و دایک بۆ مناڵەکانی..
کاتێک مندڵ هەست بە بوون و کەسایەتی خۆی دەکات، کە دایک و باب و کەس و کار ڕێزی لێبگرن، ڕێزی دایک و باب بۆ منداڵەکانی مەکانەت و حورمەت و پێگەی بۆ درووست دەکات، بۆیە زۆر زۆر پێویست و زەروورە کە ڕێز لە مناڵەکانتان بگرن هەرچەند، تەمەنیان کەم و ئاستیان نزم بێت، جا کچ بێت یان کوڕ..
پاشان تکایە تکایە جیاوازی مەخەنە نێوان مناڵەکانتان، کوشندەترین دەردو گرفت بۆ منداڵ، جیاوازی خستنە نێو منداڵەکانە، جیاوازی خستنە نێوان منداڵ، دەبێتە هۆی درووستبوونی ڕق و کین و حەسوودی نێوان منداڵەکان، جیاوازی خستنە نێوان منداڵ، دەبێتە هۆی کێشەی نێوان ژن و مێردو درووستبوونی گرفت.
جیاوازی خستنە نێوان منداڵ سەرپێچی فەرمانی اللە تعالی و نێردراوەکەیەتی (درودی خوای لەسەر)، وە دەبێتە هۆی نەمانی ڕزق و ڕۆزی و بەرەکەت.
وە لەو دونیاش جیاوازی خستنە نێوان منداڵ سزای لەسەرەو خودا لە باب و دایک خۆش نابێت ئەگەر بە زانین و ئەنقەست ئەو کارەیان ئەنجام دابێت.

پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە هەوڵی پاراستنی شوناس و ئەخلاقی ڕەسەنی کوردەوارییدایە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 309

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram