چۆن بزانین ئالوودەی مۆبایلەکانمان بووین.؟ به داخه‌وه، كه‌واته تۆ ئاڵوده‌ی به (مۆبایل)ه‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر: 📌- به‌یانیان كه له‌خه‌و هه‌ستایت، یه‌كه‌م كارێك كه بیكه‌یت گه‌ران بێ بۆ مۆبایله‌كه‌ت. ! 📌- له‌گه‌ڵ هاورێ و خۆشه‌ویستاندا خه‌ریكی گفتوگۆی، چاوێكت لای ئه‌وان و چاوێكت لای مۆبایله‌كه‌ت. ! 📌- له‌كاتی نانخواردنێكی به‌چێژی خێزانی‌دا، ده‌ستێكت به كه‌وچکەكه‌ت و ده‌سته‌كه‌ی ترت نزیك له مۆبایله‌كه‌ت. ! 📌- له كاتی شۆفیریدا، چاوێكت له‌سه‌ر رێگاكه و چاوه‌كه‌ی ترت له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت . ! 📌- له ئان و ساتی ئاماده‌بوون له كۆر و سیمینارێك و له كاتی خوێندندا، چاوێكت له مامۆستا و پێشكه‌شكار و ده‌ستیشت نزیك له مۆبایله‌كه‌ت. ! 📌- له كاتی سه‌ردانی نه‌خۆشێك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دۆستێكدا، چاوێكت له ئه‌وان و چاوه‌كه‌ی ترت لای مۆبایله‌كه‌ت. ! 📌- شه‌ش مانگه یه‌كتریتان نه‌بینیوه و تامه‌زرۆی دیتنی یه‌كترن، به جه‌سته لای ئه‌ویت، به‌ڵام رۆحت لای مۆبایله‌كه‌ت. ! 📌- به حسابی خۆت چویته پاركێك و له‌ده‌ره‌وه‌ی شار گه‌شت و سه‌فا ده‌كه‌یت، چاوێكت لای سفره‌كه و چاوێكت لای مۆبایله‌كه‌ت. ! 📌- مامۆستای مزگه‌وت ئامۆژگاریت ده‌كات و وتاری هه‌ینیت پێشكه‌ش ده‌كات، چاوه‌كانت ئه‌و ده‌بینێ، به‌ڵام بیرت لای مۆبایله‌كه‌ت. ! 📌- کڕیارێک پرسیاری نرخت لێ دەکا، نرخەکەی پێ دەڵێی، بەڵام چاوت هەر لەسەر مۆبایلەکەته.! 📌- خه‌ریكی دروستكردنی خواردنێكی به‌تامی بۆ خێزانه‌كه‌ت، كه‌چی زوو زوو خواردنه‌كه به‌جێ ده‌هێڵیت بۆ بینینی ئازیزه‌كه‌ت ! مۆبایله‌كه‌ت. ! 📌- کڕیارێک پرسیاری نرخت لێ دەکا، نرخەکەی پێ دەڵێی، بەڵام چاوت هەر لەسەر مۆبایلەکەتە.! د. یەحیا عومەر ڕێشاوی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org