سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هەڵەیەکی بێ پاساوی بەشێک لە کوردانی ڕۆژهەڵات.!
گۆڕینی فۆنت


هەڵەیەکی بێ پاساوی بەشێک لە کوردانی ڕۆژهەڵات.!

لە پەراوێزی ڕووداوی کوشتنی کیژێکی کوردی ڕۆژهەڵات.

کاتێک لە کوردستانی ئێران بەرپرسانی ئێرانی بە زانین بێت یا نەزانین کارێکی نا بەرپرسانە بەرامبەر بە هاوڵاتیەکی کوردی ڕۆژهەڵات ئەنجام دەدەن، دواتر وەک کاردانەوەیەکی نابەجێ بەرامبەر بەو ڕەفتارەی بەرپرسانی دەوڵەت دەکەونە دژایەتی ئیسلام و شەعائیری ئیسلامی، وەک ئەوەی ئەو ڕەفتارە لە لایەن خواو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ڕاستەوخۆ فەرمانی بۆ دەرچو بێت و موسڵمانان ئەنجامیان دابێت.. لەبری ئەوەی زیاتر بە کردەوە پابەندی خۆیان بۆ ئیسلام و ڕێبازی خۆشەویستمان دوپات بکەنەوە دەکەونە دژایەتی ئیسلام و دروشمە ئایینیەکان و تاوانەکە دەخەنە ئەستۆی ئیسلام.
نمونەی فڕێدانی لەچک و ڕێگری کردن لە ئەنجامدانی نوێژکردن لەسەر ئەم خوشکە کۆچکردووە و چەندان نمونەی تری زیندوو، کە بەداخەوە دەتوانین بڵێین زۆربەی ئەو کارە قێزەونانەی لەژێر ناوو پەردەی ئیسلامدا ئەنجام دەدرێن بۆ ناشرینکردنی ئیسلام و ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، بەڵام مەخابن بەشێک لە کوردانی ڕۆژهەڵات بەبێ بیرکردنەوەو وردکردنەوە ئەو زوڵم و زۆرەی لەسەریانە، دەیدەنە پاڵ ئیسلام و تۆمەت و سوکایەتی بە ئیسلام دەکەن..
بۆیە خۆشەویستانی ڕۆژهەڵات، ئیسلام دۆستانی ڕێزدار:

پێویستە زۆر بەخێرایی کار لەسەر ئەوە بکرێت کە ئەو هێرش و تۆمەتانەی لەسەر ئیسلام و بەرنامە پاکەکەی هەیەو خەڵکانێکی ناحەز بە ئیسلام دەستی گڵاویان بەسەر ئیسلامدا دەسڕن، خێرا ڕوونکردنەوە بدرێ و ئەوە بۆ خەڵکی بەگشتی ڕوون بکرێتەوە کە نەخێر پەیامی ئیسلام پەیامی ڕەحمەت و سۆزو بەزەییەو ئەوانەی بەناوی ئیسلامەوە ئەشکەنجەو سوکایەتی بە خەڵکی ستەمدیدەی ڕۆژهەڵات دەکەن خەیاڵیان خاوەو وەجاخیان کوێرە کە بیانەوێ ئیسلامی پیرۆز ناشرین بکەن و لەو ڕێگەوە پەیامی اللە تعالی لەکەدار بکەن. داهاتووش هەر بۆئیسلامە بەیارمەتی اللە تعالی.

وەرگیراوە بەدەسکارییەوە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 310

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram