سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سەرپۆش سووتاندن لە پێناوی چی.؟
گۆڕینی فۆنت


سەرپۆش سووتاندن لە پێناوی چی.؟

ئەوانەی سەرپۆشیان سووتاند، ئەگەر تەنها لە چوارچێوە نەتەوەییەکەشەوە سەیری بکەین، سووکایەتییان بە لەچکی دایفە خاتوون، فاتە ڕەش، خانزادی سۆران، مەستوورەی ئەردەڵان، حەپسەخانی نەقیب، عادیلەخانم، میناخانی قازی و، قەدەمخێرو ،... هەزاران هەزار دایک و خوشکی سەنگین و سەلاری مێژوی نەتەوەکەمان کردوەوە..
پێش هەموانیش ، تفیان لە لەچکی داپیرو دایک و خوشکی بنەماڵەکانی خۆیان کردوە.!
بۆیە دەبێت ئەگەر ڕوویان هەبێت، تا ماوون نەوێرن جارێکی تر باسی بەهاکانی ئازادی بیروڕا، لێبووردەیی و پێکەوە ژیان ، ڕێزگرتنی بەرامبەر، پیرۆزییەکانی خەڵک بکەن.. چونکە ئەمانە بە حیساب ئەلف و بێن لە لای کەسی ئازادیخواز و ڕۆشنبیرو چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و دیموکراسیخواز !!
بێگومان ئەوە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە (ژینا) ڕەمزی مەزڵومیەت و چەوساوەیی میللەتێکە، بەڵام هەرگیز ڕەواو ڕاست نیە کە شۆڕشی دژی ستەم، بە ستەم و سووکایەتی بە پیرۆزییەکان دەست پێ بکات.

نووسینی: م جەلال سەیید نجم الدین طه.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 315

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram