سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  قوتابییەكانی شەیتان بە هەموو هێزێكییانەوە بانگەشەی ژنان دەكەن بۆ خۆ ڕووتكردنەوە.!
گۆڕینی فۆنت


قوتابییەكانی شەیتان بە هەموو هێزێكییانەوە بانگەشەی ژنان دەكەن بۆ خۆ ڕووتكردنەوە.!

شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود رحمە اللە.

بەڵێ‌ دیارە كە مەبەستی شەیتان تەنهاو تەنها دەرخستنی عەورەتەو، ئابڕو بردن و سووككردنی بنیادەمە، بۆیە ئەمڕۆش قوتابییەكانی دەبینی – لێرەو لەوێ‌ – برەو و ڕەواج دەدەن بە داماڵینی جلوبەرگ، وە بە هەموو هێزێكییانەوە بانگەشەی ژنان دەكەن بۆ خۆ ڕووت كردنەوەو خۆ دەرخستن و تێكەڵ بوون بە پیاوان و، هەڵهاتن لە داب و نەریتە ئیسلامییەكان بەناوی ژیارو پێشكەوتن و شارستانییەتەوە.!
لە پشت ئەوەیشەوە مەبەستەكە دیارەو ئاشكرایە كە: تێكدان و خراپ كردنی كۆمەڵ و كۆمەڵگەیە، بە ورووژاندنی ئارەزووە جنسییەكان و، نەهێشتنی ئەخلاق و حورمەت و ڕێزی نامووس و، بێ‌ غیرەت كردنی مرۆڤەكان لە ئاستی شەرەفییاندا... ئاشكرایە كە بەرزكردنەوەی ئاڵای كۆن و تازە لەلایەن شەیتان و قوتابییەكانییەوە هەر بۆ ئەو مەبەستەیە، ئەگەر چی ئێستا شێوەو ڕەنگ و دەنگیشی گۆڕابێت، بە ڕاو بۆچوونی من ئەو سووكایەتییە كە ئەمڕۆ بە ژنان ئەكرێت لەلایەن عەلمانییەكانەوە، لە مێژووی كۆن و جاهیلییەتیشدا نەكراوە.! من نامەوێ‌ لەم كورتە تەفسیرەدا هێندێ‌ لەو سوكایەتییانە باس بكەم كە بە ژنان دەكرێن، ئەگینا هیچ پلەیەك نەماوەتەوە بۆیان مایەی قەدرو ڕێز بێت بۆیان.!

سەرچاوە: تەفسیری ڕامان.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 330

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram