سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پانزە ڕۆژ جەنگ لەبەر یەک ئافرەت.!
گۆڕینی فۆنت


پانزە ڕۆژ جەنگ لەبەر یەک ئافرەت.!

ساڵی دووی کۆچیەو جولەکە لە شاری مەدینە سەرقاڵی بازاڕی ئاڵتونن کە کاری ئاڵتون ئەوان دەیانکرد لەو شارەدا، ئافرەتێکی موسوڵمان دەچێتە ئەو بازاڕە بۆ فرۆشتنی ئاڵتون، دوکاندارەکە کە جولەکەیە داوای ئەوەی لێ دەکات دەبێ پێچەکەی لابدات و سەیری دەم و چاوی بکات! ئەمیش ڕازی نابێ، پاشان دوکاندارەکە بە بزمارێ یان شتێکی تر جلەکانی بە زەویەوە دەبەستنەوە!
کاتێک هەڵدەستێت لاشەی ئافرەتەکە دەر دەکەوێت و جولەکەکان پێی پێ دەکەنن!
لەو کاتەدا کە ئافرەتەکە هاوار دەکات و یەکێ لە هاوەڵان پەلاماریان ئەدات و ئەو کابرایە ئەکوژێ کە ئەو کارەی کردوە، ئەوانیش پەلاماری ئەو هاوەڵە ئەدەن و ئەیکوژن!
پاشان پێغەمبەر صلّى اللّه عليه وسلم، گەمارۆی گەڕەکەکەیان دەدات کە پێی دەوترا ( بنو قينقاع) و پانزە دانە ڕۆژ گەمارۆی دان تا هەمویان خۆیان ڕادەست کرد کە ژمارەیان (٧٠٠) کەس بوو، پاشان پێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ لە سەر داوای سەرۆکی دوو ڕووەکان ( عبدالله بن أبي بن سلول) ئازادی کردن بە مەرجێ شاری مەدینە چۆڵ بکەن و بە هیچ جۆرێک نەگەڕێنەوە.
ئەوانیش بە زەلیلی شاری مەدینەیان چۆڵ کرد و بەرەوە وڵاتی شام بەڕێ کەوتن.

بڕاو خوشکی بەڕێزم :
دڵنیابە گەر ئیسلام دەستەڵاتی هەبێت نەک کوشتنی بە ناهەق قەبوڵ ناکات بەڵکو بێڕێزیش بە هیچ چینێک قەبوڵ ناکات و ئامادەیە هەموو هێزی خۆی بجوڵێنێ لەسەر یەک کەیسی ئاوا کە باسمان کرد.
بۆیە دڵنیابن هەرکەس و لایەنێک ژن کوشتن لە سەر ئیسلام حساب بکات ئەوە داخ و ڕقی ئیسلامی لە دڵدایە ئەگینا خۆشی دەزانێت ئەو پیاوانەی باش لە ئیسلام حاڵی بوون لە هەموس کەس زیاتر ڕێزی ئافرەت دەگرن، وە گەر کەسێکی دینداریش ڕێزی نەگرتن ئەوە لە بێڕێزێ خۆیەتی نەک خراپی ئیسلام.

نووسینی: دکتۆر شاخەوان سیامەنسووری.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 292

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram