سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گەورەترین چەکی دەستی سیستمە ئیلحادو عەلمانییەکان، بۆ ڕمان و تێکدانی کۆمەڵگای دیندارو بە ئەخلاق ئافرەتە.
گۆڕینی فۆنت


گەنجان ئاگاداربن.!

گەورەترین چەکی دەستی سیستمە ئیلحادو عەلمانییەکان، بۆ ڕمان و تێکدانی کۆمەڵگای دیندارو بە ئەخلاق ئافرەتە.

تەواوى هەوڵ و تێكۆشانى دوژمنانى ئايينى ئيسلام بۆ قڕكردن و لەناوبردنى وزەو تواناكانى ئەهلى ئيسلام لە هەموو ڕووەكانەوە شكسنى هێناوە..
بەڵام تاكە چەكێك بەدەستيانەوە مابێت و زۆر بە گرنگييەوە كارى لەسەر دەكەن چەكى ئافرەتە.!
چۆن..؟ لە ئێستادا هەموو ئەوروپاو ئەمريكاو جێگرەكانيشييان لە ئاسيا سەرقاڵى لە خشتە بردنى لاوان و گەنجانى ئوممەتى ئيسلامن لە رێى ئافرەت و وروژاندنى بوارى جنسى.
ئەى نابينن لە شاشەكان و لە تيڤى و رۆژنامەو بەتايبەت سۆشياڵ ميديا چۆن ئافرەتانيان كردووە بە كاڵاو هەر ڕۆژەى بەناو هونەرو رۆشنبيرى و ئازادييەوە چى بە ئافرەتى بەردى بناغەى سەلامەتى كۆمەڵگا دەكرێ.؟
بۆيە ڕووى وتەكانمان بۆ گەنجانە بە هەردوو ڕەگەزەوە.. ئاگادارى فرت و فێڵى شەيتانەكانى مرۆڤ بن كە لە هەموو بوارێكدا دۆڕاوو سەر شۆڕن، تەنها تاكە چەكێك بە دەستييانەوە مابێت چەكى ئافرەتانە كە گەنجانى پێ فريو بدەن و لە خشتەيان بەرن..
ئافرەتان دايكمانن، خوشكمانن، پێويستە بەرگرييان لێ بكەين و نەهێڵين بكەونە تەڵەى ناحەزان و دوژمنانى ئەخلاق و ڕەوشتەوە، هەر گەنجەو لە ئاستى خۆى با بزانێ ئەو ئافرەتەى بۆی ئامادە كراوە بۆ لە خشتەبردن و لاڕێ بردنى، خۆيشى خاوەنى خوشك و كچانى خزم و كەسوكارە، خوداى دلۆڤان ڕازى نابێت سنوورى هيچ حەرامكراوێكى ببەزێنرێت، وەگەرنا بەهەمان شێوە تۆڵە لە سنوور شكێن دەكاتەوەو ڕيسواى دەكات.

ئەوا ئێمە گەياندمان، خودا تۆ شاهيدبە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 295

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram