هەرجارەو بیرخستنەوەیەک. بە وەفابن لەگەڵ مردووەکاندا.! دایكێک ده‌مرێت پێش كوڕه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی دوعای بۆ ده‌كات و پله‌ی دایكه‌كه له به‌هه‌شت به‌رز ده‌بێته‌وه. دایكه‌كه سه‌ری ده‌سوڕمێ و ده‌ڵێت ئه‌وه له كوێوه بۆم هاتووه؟ پێی ده‌فه‌رموون: ئه‌وه به‌هۆی داوای لێخۆشبوونی منداڵه‌كه‌ته‌وه‌یه بۆ تۆ. وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌فه‌رمووێت: بەڕاستی خودا (عَزَّ وَجَلَّ) پلەى بەندەى صاڵح بەرز دەکاتەوە لە بەهەشت، (ئەویش) دەڵێ: ئەى پەروەردگارم! ئەوە لە کوێوە بۆ من هاتووه؟ پێى دەگوترێ: بە هۆى داواى لێخۆشبوو‌ن کردنى منداڵەکەتە کە دوعاى بۆ کردوویت 😊. دوای ئه‌وه كوڕه‌كه وه‌فات ده‌كات پله‌ی دایكی له‌به‌هه‌شتدا به‌رز بۆته‌وه و كوڕه‌كه ده‌گاته‌وه به دایكی كه هه‌ردوكیان له‌به‌رزترین پله‌دان له به‌هه‌شتدا .. خوای گه‌وره‌ش (سبحانه وتعالی) موژده‌مان پێ ده‌دات و ده‌فه‌رمووێت: (وه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و نه‌وه‌كانیشیان به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه شوێنیان كه‌وتوون ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا پێك شاد ده‌كه‌ینه‌وه). خودایه كۆمانبكه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانمان له به‌هه‌شتی فیرده‌وسدا 🤲🏻 پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org