سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   بۆ موسڵمانان به‌ كاره‌كانی قه‌ته‌ر دڵخۆشن و نا موسڵمانانیش دڵگران و غه‌مبارن.!
گۆڕینی فۆنت


بۆچی موسڵمانان به‌ كاره‌كانی قه‌ته‌ر دڵخۆشن و نا موسڵمانه‌كانیش دڵگران و غه‌مبارن.!

ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌یكات هه‌مووی ئیسلام نییه‌، به‌ڵكو به‌شێكه‌ له‌ ئیسلام.. به‌شێكه‌ له‌ ئیسلام به‌وه‌ی ده‌بێ موسڵمانان شانازی به‌ به‌ندایەتیكردنی بۆ خودا و شانازی به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها به‌ رابردوو توراسه‌كه‌ی بكات.. بۆیه‌ نا موسڵمانه‌كان دڵگرانن هه‌ر كاتێك موسڵمانێك ببینن شانازی به‌ دینه‌كه‌یه‌وه‌ دەكات.
ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌یكات قۆزینه‌وه‌ی مینبه‌رێكه‌ بۆ بانگه‌وازكردن و ڕاكێشانی خه‌ڵكی بۆ دینی خوداو ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی خۆیان باوه‌ری پێده‌كه‌ن، بۆیه‌ جێگای ده‌ست خۆشی و ده‌ست كوشینی گشت موسڵمانی ئاقڵ و ژیره‌ به‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌م مینبه‌ری وه‌رزشه‌ی كردۆته‌ مینبه‌ری سه‌رنج راكێشانی خه‌ڵكی بۆ دینی خوداـ هه‌ر بۆیه‌ نا موسڵمان و دژه‌ دئیسلامییه‌كان قه‌ڵس و دڵ توندن به‌وه‌ی ئه‌م مینبه‌ره‌ش نه‌بوو به‌ مینبه‌رێكی بێ باوه‌ری و بانگه‌شه‌كردنی هه‌ر كارێك دژی دینی خودا، وه‌ك بانگه‌شه‌كردن بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی و مه‌شروب خۆری و باقی كاره‌ نا دروسته‌كان.

ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌یكات.. هه‌لێكه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ی جوانی و ڕه‌وشت به‌رزی موسڵمانان و نیشاندانی ئاینی خوداو ئایینی پێكه‌وە ژیانی كه‌لتوره‌كانه‌و نیشانداندانە كه‌ موسڵمانانیش به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئه‌م شارستانیه‌تیەی سه‌رده‌من و دەتوانن به‌ كه‌لتور و بیروباوه‌ری خۆیان له‌ گه‌ڵ باقی كه‌لتوره‌كان به‌شێكی گرنگی ئه‌م شارستانیه‌ته‌ پێك بهێنن و ئینجا به‌ درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵە راگه‌یاندنی رۆژئاوا كاری كردووە كه‌ ئیسلام نیشان بدات به‌ ئاینی تیرۆر و كوشتن و تۆقاندن دژه‌ شارستانیه‌ت و به‌مه‌ش قه‌ته‌ر ناحه‌زانی دڵگرانكردو ڕیسی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌وانی كرده‌وه‌ خوری.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 301

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram