سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئافرەت لە دیدی ئیسلام و ڕۆژئاوادا.!
گۆڕینی فۆنت


ئافرەت لە دیدی ئیسلام و ڕۆژئاوادا.!

دکتۆر عومەر عەلی.

هیچ شەممە و یەك شەممەیەك نییە لە ئەوروپا ئیلا ئافرەتی تێدا دەکوژرێ لەسەر سێکس!
کوشتنەکانیش دوو جۆرن؛ یان ئافرەتەکە لەلایەن هاوڕێکەی خۆیەوە دەکوژرێ کە لەگەڵ کەسێکی تردا ڕۆشتووە و قبوڵی نەکردووە وەیان هەر ئەوانەی کە بردوویانە دواتر کوشتویانە.
لەوانەیە بپرسن بۆچی کە دەیبەن ڕاشدەبوێرن لەگەڵی و دواتر دەیکوژن؟ پرسیارێکی بەجێیە!
وەڵامەکەشی ئەوەیە؛ یەکەم یان هەر بە زۆر بردوویانە، دووهەم یان لە ئەسنای پێکەوە بوونەکە بووە بە کێشەیان، لە هەردوو حاڵەتەکەدا لەترسی شکات و نەکەوتنە ناو کێشەی قانونیەوە دەیکوژن و هەڵدێن.
دیسان پرسیارێ تر خۆی قیت دەکاتەوە و دەڵێ؛ ئێ خۆ کوشتنەکە کێشەی گەورەی قانونی ترە ئەوسا چی؟
ئەم پرسیارەش هەر لە جێگەی خۆیدایە و ڕاستە، ئەمما کەمینەن ئەوانەی کە دەگیرێن و زۆرینە هەڵدێن.
جا ئەمانە هەمووی بەلایە ئەم هەراو بەزم و کوشتن و تاوانانە هەمووی لە کاتی بەحساب خۆشیشدا بووە!
ڕۆشتووە بۆ دیسکۆ بۆ خۆشی، بۆ کات بەسەربردن و دەرچوون لە کەئابەی ئیشی حەفتە و تەحامولی ئەو زەختە زۆرەی کە لەسەری هەبووە.
هەم دیسان پرسیارێ تر خۆی قیت دەکاتەوە و دەڵێ؛ باشە ئەی بۆ باسی ئەمانە ناکەن؟
ئەم پرسیارەش هەم دیسان بە جێیە، بەڵام تەنها بۆ خوێنەری کوردی کە هیچ زمانێ نازانێ و سەرچاوەی زانیاری تەنها کەناڵە کوردیەکانە، بەتایبەت گەندەڵەکان.
هەرکەس ئیتڵاعی بەسەر ئیعلامی ئەوروپیدا هەبێ، لەگەڵ ئەوەی کە لێشی دەشارنەوە بەشێك لەمانە، بەڵام هێشتا ئەوەندە زۆرە ئەمەی کە من وتم مشتێکە لە خەروارێك.
پرسیارێكی جیاوازتر لە گشت ئەو پرسیارانە جدی تر خۆی پێناگیرێ و دەڵێ؛ ئێ باشە هەموو ئەوە بۆ مەگەر لەوێ ئازادی نییە؟
وەڵامەکەشی بەڵێ ئازادی هەیە ،ئەوە بەرهەمی ئازادیەکەیە، ئەوە بەرهەمی ئەوەیە کە ئافرەت بێ خاوەنە، ئەوە بەرهەمی ئەوەیە کە ئافرەت بە تەنها دەچێتە دەرەوە، ئەوە بەرهەمی ئەوەیە نە کەسێکی خوێنی وەك براو کەسی لەگەڵە کە پارێزگاری لێ بکات، وە نە کەسێکی قانونی وەك مێرد، ئەوەش ئەنجامەکەیەتی.
ئافرەت لە ئیسلامدا سەنگینە.
ئافرەت لە ئیسلامدا شەهامەتی خۆی هەیە.
ئافرەت لە ئیسلامدا جەستەی بۆ گشتی عەرزناکرێ تا مامەڵەی پێوە بکرێ.
ئافرەت لە ئیسلامدا دەبێ هەردەم بۆدی گاردی هەبێ، تاکە بۆدی گاردێکە لە گشت جیهاندا کە پارەشی نەوێ.
کەس وەك ئافرەت قەرزارباری ئیسلام نییە، جونکی هەرچی سیستمە چاڵی بۆ دەکەنێ، ئیسلام نەبێ دەری دەهێنێ.
بۆیە ئەی خوشکانی ئازیزم شانازی بکەن بە ئیسلامەوە،

سەرپۆشەکانتان ئاڵای ئیسلامە نەکەن دایبگرن.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 200

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram