وەڵامێک بۆ شیلان حمە نوری.. له سنوور ده‌رچوون تا ئه‌م ئاسته‌یش.؟! ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و بێ پێچ و په‌نایه كه خاوه‌ن ئه‌م ئیدیعایه چ بێ ئه‌ده‌بیه‌كی كردووه به‌رامبه‌ر به ئایه‌ته‌كانی قورئان.! پاش ئه‌وه‌ش چ سوكایه‌تیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ره به‌و خوشك و برا به‌ڕێزانه‌ی به‌شێوازێكی شه‌رعی و ڕه‌واو ته‌واوی مه‌رجه‌كانیان به‌جێ هێناوه كه له‌چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا به‌رجه‌سته‌یه بۆ پرۆسه‌ی سنورداری زیاد له هاوسه‌رێك.. كه ئیتر بێده‌نگ بون لێی هیچ مانایه‌كی تێدا نیه جگه له‌گوناهباری بۆهه‌موان، هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی: زانایانی به‌رزو به‌ڕێزی كوردستان له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی به‌ڕێز هه‌ستن به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌م بۆ به‌رگری له كه‌لامی خودا و هه‌م بۆ پاراستنی كه‌شی ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی به گرتنه به‌ری ڕێكاری یاسایی بۆ دادگایی كردنی خاوه‌ن ئه‌م سوكایه‌تیه‌و ڕێكخراوه‌كه‌یشی.. هه‌روه‌ها گشت ئه‌و برا و خوشكه به‌ڕێزانه‌ی كه ئه‌م سوكایه‌تیه ڕویان تێ ده‌كات وه‌ك پاراستنی ئیعتیبار‌و مافی كه‌سێتی و خێزانی به‌هه‌مویانه‌وه سكاڵایه‌ك ئاراسته‌ی دادگای به‌ڕێزی كوردستان بكه‌ن و خاوه‌ن ئه‌م بیرۆكه ئاژاوه‌گێڕیانه به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نن و ڕێكخراوه‌كانیشیان پێ دابخه‌ن تاوەكو كه‌شی ئارامی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریمان له‌ئاژاوه‌گێڕی بپارێزن.. چونكه بێده‌نگی له‌م سوكایه‌تیه كاره‌ساتی تری به‌دوای خۆیدا دەهێنێت. خودا كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت.. نووسینی: م .عبدالرحمن شێخ عوسمان عبدالعزیز. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org