سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایین بۆ ھەموان و دیموکراسی بۆ ماڵێ!
گۆڕینی فۆنت


ئایین بۆ ھەموان و دیموکراسی بۆ ماڵێ!

دەفەرموون ئەوە عەرز و ئەوە گەز قۆڵی پیاوەتی لێھەڵکەن و مەرد بن وەرنە مەیدان..
باشە ئەی نەتان وت دیموکراسی بۆ ھەموان؟!!
ئەی کوان بۆ لە ماڵێ دانیشتون و بێ خەم و غەم ئەو ماڵە کەڵەککراوو براوانەی میللەت ناھێننەوە؟!
دەی ئەگەر دیموکراسی خوازێکی دەوڵەمەند بەئەندازەی حاجیەکی پێنەکرێ موستەحەقی چیە؟!
ئەگەر دیموکراسی خوازێکی دەوڵەمەند بەئەندازەی دایەحاجیەک سەخاوەتی نەبێ موستەحەقی چیە؟!
ئێمە ناڵێین ھۆ بە ناو دیموکراسی خوازەکان خێر بکەن چونکە ئەوە لە ئێوە ناوەشێتەوە! بەڵام بەس ماڵ و سامان و پارە براوەکانی میللەت بگێڕنەوە.
ئێستا وا ئایین لەڕێی زەکات و سەدەقە و..، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێ، کوچەو کۆڵانەکانی ھەموی گرتۆتەوەو خۆی گەیاندە ھەموان، ئەوەی دەستیشی نەگەیشتبێتێ بەدڵدانەوە و بەرزکردنەوەی مەعنەویات و عیززەت و سەربەزی یارمەتی داوە..
ئێوە وا لە ماڵێ لەحەوت خەوان لێتان پاڵداوەتەوە و دەشڵێن ئایین حەدی وجودی نیە لەناو ژیان و کۆمەڵگادا !!
ئاخر ئایینی ڕاست و حەق لە غەیری خێر و بێر و ئاشتەوایی و دڵنەوایی و...، چی تری کردووە تاوەکو حەدی نەبێ بێتە ناو ژیان و کۆمەڵگە؟!

کوێی غەیری ئیسلام جوانترە تا بێت پاڵ بەئیسلامەوە بنێ؟!!!
ھەر
لەعەقڵ و
لە بیر و فەلسەفەو
لە ڕۆحانیات و مەعنەویات و
بەرنامەی تاک و خێزان و کۆمەڵگە و سیاسەت و ئابوری و ....
کوێتان باشترە؟!!!

فەرموون وەرن ببنە ھی ھەموان و لەسەر قسەی خۆتان بن،
ئێستا کاتی سەلماندنی قسەکانە.

ملیاردێرەکان لێی دانیشتون و دیندارەکانیش کوچە بەکوچەی کۆڵانەکان و ماڵ بەماڵ دەگەڕێن..
باشە توخوا نەخوشخانە دروست کردن ئیشی خاڵە حاجی و خێرخوازانە؟!
باشە یەعنی بەناو دیموکراسی خوازەکان ئێستاش ئەوەندەی حاجی و خێرخوازێکیان نیە؟!
باشە یەعنی خێرخوازان بتوانن ئەو شتانە بکەن ئەوان نەتوانن؟!
ئێستا سەلما کە ئایین بۆ ھەموان بوو ، بەناو دیموکراسی خوازەکانیش لەماڵێ لێیان پاڵداوەتەوە!!

بڕوانە لە ھەموو دونیا بەناوی دیموکراسیەوە چ توشی مرۆڤ و مرۆڤایەتی کراوە و دەکرێ:

١. داڕمانی ئەخلاق و نەھێشتنی، یان بەڕێژەیی کردنی.
٢. شەھوەتبازی و کورت ھەڵێنانی ژیان لە خواردن و سێکس و ڕابواردن و.. .
٣. سوککردنی مرۆڤ و بێڕیزی کردن پێی.
٤. کوشتن و کوشتاری.
٦. وێرانکاری.
٧. داگیرکاری.
٨. زوڵم و ستەم.
٩. قۆرخکاری سیاسی.
١٠. قۆرخکاری ئابوری.
١١. لێک ھەڵوەشانی خێزان.
١٢. لێک ھەڵوەشانی کۆمەڵگە.
١٣. نەھێشتنی گیانی ھاوکاری.
١٤. نەھێشتنی سیلەی ڕەحم.
١٥. ھەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ میلەتان یان لەناو میلەتان.
١٦. تێکدانی ئاساییشی زەوی.
١٧. بڵاوکردنەوەی برسیەتی.
١٨. پشتگیری کردنی زاڵمان و ستەم کاران.
١٩. بەکەرەستەکردنی مرۆڤ بۆ بەرھەم ھێنانی کەرەستە.
٢٠. بەمادی کردنی ژیان و پەیوەندیەکان.
٢١. نەھێشتنی لایەنی ڕۆحی.
٢٢. تێکدانی دەرون.
٢٣. زیادە ڕەوی و کورت ڕەوی لەھەموو بوارەکان بۆ نمونە: (ماددی، ڕۆحی، واقعی، میسالی، شیوعی، مارکسی، ...).
٢٤. بەکارھێنانی ھەموو ئامرازە نائەخلاقیەکان بۆ گەیشتن بە ئامانج.
٢٥. بردن و دزین و بەھەدەردانی سەروەت و سامانی وڵاتە ھەژار و کەم دەرامەتەکان.
٢٨. برەودان و ھاندان و ئاسانکاری بۆ ئەو شتە خراپانەی مرۆڤ بەفەوتان دەبات وەک عارەق و مادە ھۆش بەرەکان و.....
٢٩. بەکاڵاکردنی مرۆڤ، بەتایبەت ئافرەت.
٣٠ دورخستەوەی مرۆڤایەتی لە پەیامی ڕاستی خوایی و بەلاڕێبردنی و ئاڕاستەکردنی بەرەو ئاڕاستە لادەرو خوار و چەوتەکان.

نووسینی: صلاح الدين أحمد..


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 197

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram