سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ناوەرۆکی جێندەریزم هاوڕەگەزبازی قێزەونە.!
گۆڕینی فۆنت


ناوەرۆکی جێندەریزم هاوڕەگەزبازی قێزەونە.!

نووسینی: کامیل مەحمود

زۆرێک لە داکۆکیکارانی بێ ئاگا یان خاوەن مەرامی گوماناوی لە جێندەرو جێندەریزم ئەم چەند وشەیەی کاک حاجی کاروانیان هێناوەو خۆیان لەسەری کردووە بەفەیلەسوف کە گوایە حاجی پێناسەی جێندەری شێواندووەو وانیە!!..
ڕاستە ئەوەی حاجی کاروان پێناسەی جێندەر نیە، بەڵام ئەوەی حاجی باسی کردووە دەرەنجام و دەرهاوێشتەی جێندەرە، ئەو پێناسانەش دەخرێنە ڕوو تەنها لەف و دەوەرانێکی بێ بنەماو چەواشەکارانەیە بۆ گەیشتن بەو دەرەنجامەو هەڵوەشاندنەوەی خێزان و ڕەوشت و نەسلی مرۆیی.
زۆرێک باس لەخوڵقاندن و دروستكردنی هەندێ پەتاو نەخۆشی وەک کۆرۆنا دەکەن بۆ ڕێگری لە هەڵکشانی زیاتری ڕێژەی دانیشتوانی سەر زەوی..
لە ڕاستیدا ئەوەی ڕێگری لەو هەڵکشانە دەکات پەتای جێندەریزم و هەوڵی جێندەریستەکانە بۆ بێ بایەخکردنی خێزان و ڕەوشت و بەیەکگەیشتنی شەرعی و حەڵاڵی نێرو مێی مرۆڤەکانە کە ئێستا لەڕێگای فرە هاوسەرگیری نامرۆیانەو قیزەونی هاوڕەگەزبازی (نێر بۆ نێر) و (مێ بۆ مێ) و ئەوانیترەوە دەیانەوێت هاوسەرگیریە ئینسانیەکە لە نێو بەرن کە کارگەی بەرهەمهێنانی مرۆڤە.
خۆشبەختانە کۆمەڵگە موسڵمانەکان وەک کێو لەبەردەم دنیای زاڵی ڕۆژئاوادا وەستاونەتەوەو شکستیان بەهەموو هەوڵە مادی و مەعنەویەکانیان هێناوە کە لەڕێگای پاشکۆکانیانەوە لەوڵاتانی ئیسلامیدا بەخەرجیان داوە لەچوارچێوەی بانگەشەی جێندەریزمدا.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 213

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram