ئافرەتانی بەتەمەنی لای ئێمەو لای کۆمەڵگەی ئەوروپی.! لە لەندەن لە ئیش دەگەڕامەوە ئافرەتێکی پیرم دەدی سەگێکی پێبوو ڕایدەکێشا و ڕێی پێدەکرد، هەموو ڕۆژێ بە دەمیەوە دەوەستام و تاوێ قسەم لەگەڵیدا دەکرد، نەمدەزانی بۆ ئەوەندە تامەزۆری قسەکردنەو هەر نایەوێ بەجێی بهێڵم! دواتر بۆم دەرکەوت لە غەربدا پیرەکان پشتگوێ دەخرێن، بە تایبەت گەنج هەر بێزی نایە قسەیان لەگەڵدا بکات! لە غەربدا ئافرەت تا تەمەنی بەرەو سەرەوە بچێ سوقلی کەمتر دەبێتەوە! ئەی لای ئێمە؟! تا بە تەمەنتربێ سوقلی زیاتر دەکات! بۆنی خۆشتر و ئەزموونی زیاتری دەبێ. تا بە تەمەنتربێ کۆڕوکۆبونەوەی زۆرتر و مەجلیسەکانی گەرمتر دەبێ. لە هەمووی خۆشتر نەك نەوەی خۆشی، نەوەی نەوەکانیشی لە دەوری دەبێ! ئەوانیش داماو کەسیان نامێنێ و هاودەمیان سەگ دەبێ. نووسینی: د. عومەر عەلی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org