سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  منداڵی ئێمەو منداڵی ئەوان.!
گۆڕینی فۆنت


منداڵی ئێمەو منداڵی ئەوان.!

دکتۆر عومەر عەلی.

لە ڕۆژئاوا منداڵ کە بوو بە ١٨ ساڵ ئیتر جێگەی نابێتەوە لە ماڵی باوك و دایکی گەر هەردوکی هەبێ، وە یان گەر یەکێکیشیان بێ!
ئیتر جێگەی لێژ دەبێ و دەبێ مشوری خۆی بخوا، ئیتر داماوە گەر بشمێنێتەوە و دەریشی نەکەن وەك ژێرماڵە وایە، ئیحساسی ئەوەی نامێنێ کە لە ماڵی خۆیدایە، منەت و لالوتی زۆری تێدەکەوێ.
زۆربەی باوان ڕازی نابن هەرواو بەلاش بمێننەوە لە ماڵەکەیدا، گەر قبوڵیشی بکەن دەبێ بەشداری بکات لە کرێدانی خانووەکە و پارەی ئاو و کارەبا و غاز، هەتا حکومەتیش هەروای لێکردووە کرێ دەخاتە سەری!
دە وەرە ئەمە بەراورد بکە بە خۆمانەوە، کچ ئەوە هیچ کولفی کولی ماڵەو زۆربەی تاکەکانیشی داناوە بۆ خۆی هەتا شوو نەکات لە گوڵێ کاڵتری پێناڵین و موراعاتی نەفسیشی دەکەن.
کوڕیش هێشتا دونیایە کەشف و فشی هەیە و داواکاری دونیا دەکات لە باوکی، باوکیش هەر دڵنەوایی دەکات و هێشتا ماستاویشی بۆ دەکات کە ژنی بۆ بهێنێ! هێشتا ئەویش ڕازی نییە! ئیتر ئەو ماڵە هەر ماڵی خۆیەتی حەزدەکات تا مردن بەو شێوەش بمێنێتەوە!
لە هەمووی گرنگتر باوان ناهێڵن ئیحسای منداڵەکانیان بمرێ بەرامبەر ماڵەکە، ئەوەشی کە ژنی هێناوە و شوشی کردووە و جیاش بووەتەوە ماڵی باوانی هەر ماڵی خۆیەتی، زۆربەی هەر تاکی بۆفیشی هەیە لە ماڵی باوکی.
ماڵی باوك لای خۆمان تاکە ماڵە کە هەرگیز خوڵکت ناوێ بۆ چوون بۆی، بە عەکسیشەوە دەتوانی خەڵکی دونیا خوڵك بکەیت بۆ ئەوێش.
بۆیە لای ئەوان کە باوان پیر دەبن ئامادەنین بیگرنە خۆیان! دەڵێن با بچن بۆ خانەی پیران! لەوێش ئەم کرسمس بۆ ئەو کرسمس ئەگەر سەرێکی لێ بدەن یان کاردێکی بە پۆستدا بۆ بنێرن!
ئەمە هێشتا باسی چاك و موسەقەفەکانیان دەکەم نەك هەرچی و پەرچیەکان.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


 226

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram