ئاگاداربن: ڕێگری کردن لە منداڵەکەت لەوەی : 🔹مۆبایل بەکار بهێنێت و سەیری شتی نەشیاو بکات. 🔸 هاوڕێیەتی هەموو کەس بکات. 🔹شەوان بچێتەوە دەرەوە. 🔸جل و بەرگی نەشیاو بکات. 🔹بچێتە کافتریا و بازارەکان. ئەمە پێی دەوترێت پاراستنی منداڵەکەت لە خراپ بوون و فەساد بوونی، پێی دەوترێت هەستان بە ئەرکی باوکایەتی و دایکایەتی. پێی دەوترێت دڵسۆزی بۆ منداڵەکەت. ئەمە نە دواکەوتووییە، نە پێشیل کردنی مافیەتی، بەڵکو لە دونیا و قیامەتدا تاوانباری ئەگەر منداڵەکەت کارێکی خراپ بکات و دەستی نەگریت و ئامۆژگاری نەکەیت. 🔸تاوانباری ئەگەر هەرزەکارەکەت نێرگەلە و جگەرە بکێشێت و پێی نەڵێیت مەکە! 🔹تاوانباری ئەگەر هەرزەکارەکەت نوێژەکانی نەکات و پێی نەڵێی کوڕم نوێژەکانت. 🔸تاوانباری ئەگەر هەرزەکارەکەت جلەکانی پۆشتە نەبێت و لەچک نەکات و پێی نەڵێیت وا مەبە! پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org