سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پوختەیەك دەربارەی نەساڕاكان.؟
گۆڕینی فۆنت

پوختەیەك دەربارەی نەساڕاكان.؟

1- نەسڕانییەت ئەو دینەیە كە لە بنچینەدا تەواوكەری تەورات و پەیامی موسی بوو علیه السلام، بەڵام نەساڕاكان شێواندیان وگۆڕانكاری زۆریان تێدا درووست كرد.
2- لە دوای لە نێوچوونی ئینجیلی ڕاستەقینە و دەركەوتن و درووستكردنی دەیان ئینجیلی هەڵبەستراو بنەماكانی عەقیدەی نەسڕانییەت لەسەر كۆمەڵێك بنەما خۆی بینییەوە، لەوانە:
- التثليث:  كەوا باوەڕیان بەسێ پەرستراو هەیە وبریتین لە (الإله، المسیح، روح القدس). یان پێیان دەڵێن: الأقانیم الثلاثة.
- الصلب والفداء: مەسیح علیه السلام بە بانگەشەی ئەوان لە خاچ دراوەو مردووە بۆ ئەوەی خۆی بە قوربانی هەموو خەڵكی بكات، باوەڕیشیان وایە كە الله كوڕێكی تاقانەی هەیە كە عیسایە - تعالی عما یقولون - نردوویەتی و بۆ ئەوەی ببێتە هۆكاری ڕزگاركردنی جیهان لە تاوانی ئادەم علیه السلام، دەڵێن مەسیح لەپاش لە خاچدان و مردنی بە سێ ڕۆژ نێژراوە و دیسان هەڵساوەتەوە و بۆ ئاسمان بەرز بووەتەوە.
- الدینونة والحساب: باوەڕیان وایە لێپرسینەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بە عیسا علیه السلام سپێردراوە كە لەلای ڕاستی الله دادەنیشێت.
- خاچ (الصلیب): خاچ درووشمێكی نەساڕایە و بەپیرۆز تەماشای دەكەن، لە كاتێكدا دەبوو ڕقیان لێی بوایە چونكە خاچ ئەو ئامرازە بووە عیسای لەسەر كوژراوە وەكو دەڵێن.
-مەڕیەم: لە عەقیدەی نەساڕاكاندا ئەوە هەیە كە مەڕیەم دایكی خوداكەیانە و پیرۆزە و هەندێكیان دەیپەرستن.
- الدین: باوەڕیان وایە كە نەسڕانییەت دینێكی جیهانییە و تایبەت نییە بەبەنی ئیسڕائیل ئەوەش پێچەاونەی وتەی مەسیحە كە لە ئینجیلی (متی الإصحاح 10: 5،6).
- الكتاب المقدس: پەرتوكی پیرۆز لەلای نەساڕاكان بریتییە لە: 
العهد القدیم: كە تەورات و الناموس و پەیامی پێغەمبەرانی بەنی ئیسڕائیل دەگرێتەوە.
العهد الجدید: ئەمەش چوار ئینجیلەكان دەگرێتەوە:(متی ،مرقس، لوقا ، یوحنا).
- المجامع: نەساڕاكان باوەڕیان هەیە بە هەرچی بڕیارێك لە كۆڕبەندەكانیان دەرچووبێت وەكو عەقیدە و شەریعەت، ئەگەرچی لە سەر ژمارەی كۆربەندكانیان یەك دەنگ نین.
- نوێژ وڕۆژوو: نوێژیان هەیە بەڵام سەبارەت بە شێوازەكەی جیاوازی زۆریان لە نێواندا هەیە و لەسەر یەك شێوازی كۆكن نین، بەڵام لە بنچینەدا دەڵێن نویژ كارێكە پەیوەندی بە دڵەوە هەیە.
بۆ ڕۆژوویش بەو شێوەیە  كەسەكە لە كاتی بەڕۆژووبوونیدا چەوری و گۆشتی ئاژەڵ و ئەوەی لەئاژەڵ دەردەچێت نەخوات بۆ كاتەش لە نێو تاقمەكانیاندا یەك دەنگی نییە لەسەر ژمارەی ڕۆژەكانی.
الختان: نەساڕا باوەڕیان بەوە نییە مناڵ خەتەنە بكرێت بە پێچەوانەی شەریعەتی تەوراتەوە كە ئەوەی تێدا جێگیر بووە.
الاسرار السبعة: بریتییە لەوەی كەسی نەسڕانی لەسەر دەستی قەشەیەكی خۆیان نیعمەتی نادیاری بۆ ببێت بە نیعمەتی دیار، ئەوەش مەسەلەیەكە  درووست كراوو هەڵبەستنی پاپاكانە.
التعمید: مەبەست لە تەعمید ئەوەیە مناڵ لە دوای لەدایكبوونی بخرێنە ناو ئاوێكەوە یان ئاویان پێدا بپرژێنرێت و ئەو كارەش تەنها قەشە دەتوانێت ئەنجامی بدات كە دەست بە سەر سی و شەش جێگەی ئەو مناڵەدا دەهێنێت.
العشاء الرباني: شیوی پەورەدگاریی كە بریتییە لە خواردنەوەی عارەق یان ئاو لەگەڵ نانی وشكدا كە باوەڕیان وایە ئەو عارەق و ئاوە دەبنە خوێنی مەسیح و نانە وشكەكەش دەبێتە ئێسقانەكانی و هەركێیش لەو خواردنە بخوات ئاوێتەی ڕێنماییەكانی مەسیح دەبێت.
الاعتراف: واتە كەسی نەسڕانی هەرچی تاوانێكی ئەنجام دابێت دانی پێدا بنێت بۆ قەشەیەك و ئیتر لێخۆشبوونی بەدوادا دێت، ئەمەش كەسەكە لە تەمەنیدا یەك جار یان چەند جارێك دەبێت بیكات و جێگای یەك دەنگی فیرقەكانیشیان نییە.
الزواج: ڕێگە پێدراوە كەسی نەسڕانی یەك جار هاوسەرگیری بكات و دەبێت زەواجەكەش بە ئامادەبوونی قەشە بێت، ئیتر ئەو دوو هاوسەرەش بۆیان نییە لەیەكتر جیاببنەوە مەگەر لە حاڵی ڕوودانی زینادا نەبێت، جگە لەوە ناتوانن لەیەكتر جیا ببنەوە. كۆمەڵێكی تریشیان هەیە لە نهێنی و بنەمای دینەكەیان.
لە ئەمڕۆدا نەسڕانییەت بەش و لقی تری لێ پەیدا بووە و یەك كۆمەڵ نین، وەكو: (الأرثوذكس، الكاثولیك، البروتستانت و بەشی تریش).
3-  نەساڕا، (ضال) وگومڕاكانن كە لە هەموو نویژێكدا لە الله دەپارێینەوە لەڕێگەو ڕێبازی ئەوان دوورمان بخاتەوە و پارێزراومان بكات، لە فەرموودەشدا هاتووە: (الیهود مغضوب علیهم و النصاری الضالون)، نەساڕای ئەمڕۆیش خاچپەرستن، لە كاتێكدا  هەر لە ڕووی عەقڵیشەوە وەكو وتمان گونجاوتر بوو خاچ نیشانە و هێمای شەڕ و ستەم بێت نەك پیرۆزی.
4- توێژەران ئەوەیان سەلماندووە كە عیبادەت كردنی سێ پەرستراو ئەفسانەیكی میسری كۆنە و نەساڕاكان ئەوەیان لە میسرییەدێرینەكانەوە وەرگرتووە، بەناوەكانی (تمو وشو وتفنوت). الله فەرموویەتی: ( يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَبْلُ)التوبة:30. نەساڕاكان باوەڕیان وایە كوڕ هاوتای باوكێتی وەكو چۆن میسرییە كۆنەكان باوەڕیان وابووە كە (أوزیریس) هاوتای (رع)ی باوكی بووە كە هاوكات پەرستراویان بووە.
5- نەساڕاكان لەگەڵ ئەوەی كە عیسی علیه السلام بە پەروەردگار و پەرستراو دەزانن، دەشڵێن كە ئەو هاوسەرگیری نەكردووە و هانی نەكردنی هاوسەرگیریشی داوە، هەر بۆیە پیاوە ئایینەییەكانی نەساڕا هاوسەرگیری ناكەن، ئەوان بە خۆیان دەڵێن مەسیحی و ئێمەی موسوڵمانیش دەڵێن نەخێر ئێوە مەسیحی نین و نەساڕان وەكو لە كیتاب و سوننەتدا هاتووە.
6- دینی نەساڕاكان لە كۆن و لە ئێستاشدا پشت بە خەو بینین و شتی نهێنی دەبەستێت و هەروەها لەسەر بنەمای ئەكلیرۆس ڕادەوەستێت كە مەبەست لەوەیە پیاوە ئایینییەكان بپەرسترێن  و لە ڕاستیدا دینەكەیان بەجارێك لەگەڵ عەقڵدا تێكدەگیرێت.
7- هەر چوار ئینجیلەكەی نەساڕا لەم سەردەمەدا بەزمانێكی جیاوازە لە زمانی مەسیح و لە یۆنانییەوە وەرگێڕدراوە و وەرگێڕەكەش نەناسراوە، ئەو پاشماوەش كە ماوە لەناو ئەو ئینجیلانە دەربارەی پێغەمبەرمان صلی الله علیه و سلم نەساڕاكان نكۆڵی لێدەكەن و كوفری پێ دەكەن، سیفری (أشعیاء) زۆربەی لەسەر پێغەمبەرە صلی الله علیه و سلم و لەسەر مەككەیە.
8- نەساڕا و جولەكەكانیش درۆ ودەلەسەیان گەلێك زۆرە، بۆیە لەبەر كوفرەكانیان و لەبەر ئەو هەلەبستن و بوختانانەیان الله فەرمانی پێكردووین كە هیچ مەیل و خۆشەویستیییەكمان بۆیان نەبێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَجْعَلُوا لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا مُّبِينًا) النساء :144. هەبوونی هەر جۆرە مەیل و خۆشویستن ولایەنگرییەكی ئەوان و جولەكە و هەر نەیارێك تری دینی ئیسلام كەلێنێكە لە عەقیدەو ئیمانی موسوڵماندا درووست دەبێت.
9- نەساڕاكان و ئیمپراتۆرییەتی شەڕخواز وشەڕانگێزی  ئەمریكایش باوەڕیان بە هەڵگیرسانی جەنگی (هرمجدون) هەیە كە دەڵێن گوایە 400 ملیۆن سەرباز تێیدا بەشدار دەبێت و كەعبەی تێدا دەڕوخێت وخوێن بەئەدازەیەكی زۆر لەو جەنگەدا بەرز دەبیتەوە، لەم میانەدا و لە ڕوانگەی ئەم بیروباوەرەی نەساڕاكان بەو جەنگە و دەرەنجامەكانی، هەموو وتوێژێك لەگەڵ كەسایەتی و لایەن و بانگخوازێكدا كە باوەڕی بە گەڕانەوە بۆ كیتاب و سوننەت هەبێت ڕێگە پێدراو نییە، بەڵكو تەنها لەگەڵ ئیسلامییە میانڕەوەكاندا مامەڵە دەكات كە باوەڕیان بەدیموكراسی  و هەڵبژاردن و پەرلەمان و بەهەموو شێوەیكیش باوەڕیان بە هاوكاریكردن لە گەل عەلمانییەكان و هەموو نەیارەكانی ئیسلامدا هەیە و بەوەش بۆ ئەمریكا دەركەوتووە كە ئەوانە لە واقیعدا زۆرێكیان ئەوەندەی بەناو و بانگەشەشوێنكەوتووی  حوكمەكانی كیتاب و سوننەتن، لە راستیدا و بە شێوەیەكی كردەیی بەو شیوە نین و لەبەر ئەو هۆكارانە و بەپلەی یەكەمیش لەبەر باوەڕنەبوونی ئەو كەسایەتی و لایەنە ئیسلامییانە بە هیچ جۆرە ڕووبەڕوونەوەیەك لەگەڵ دەسەڵاتەكاندا ناوی ئیسلامی ئەمریكییان لێ نراوە و ئەمریكا لەگەڵ غەیری ئەواندا مامەلە ناكات.
10- لە كۆنگرەی بەدناوی مەدریددا، لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە ئەو دووبەرەكی و ڕق وكینەی لە نێوان دینەكاندا هەیە وەلا بخرێت، لەسەر ئەوەش ڕێككەوتن كە هەر سێ دینی یەهودی و مەسیحی و ئیسلام دینی تەوحیدن و ئەوەشیان ناونا دینی ئیبراهیمی! ئەوەش جۆرێك لە بەدرۆدانانی قورئان بوو، چونكە ئەوان تەوحیدی ئیسلام و فرەپەرستراوی نەساڕاكانیان كرد بەیەك و بەیەك چاو تەماشایان كرد.
11- چوار ئینجیلەكان سەرەڕای ئەو شێواندن و تێكدانەی كە تێیاندا ئەنجام دراوە، سەرەڕای ناكۆكی نەساڕاكان لە نێوان خۆیاندا سەبارەت بە نووسەرەكاننیان و نەناسراوی وەرگێڕەكانیان، سەرەڕای هەموو ئەوە لە ئینجیلەكادا مەسیح  علیه و السلام زۆر جیاوازە لەوەی نەساڕاكان دەیدەنە پاڵی و دینەكەیانی لەسەر بونیات دەنێن.
لە ئینجیلەكاندا شتێك نییە بەناوی: سێ پەرستراو، تاوانی یەكەم، خوایەتی مەسیح، خۆبەفیداكردنی مرۆڤایەتی، جەژنی لەدایكبوون، باسی ئەوەشی تێدا نییە كە نەسڕانییەت دینیكی جیهانییە، باسی ئەوەشی تێدا نیە كە حەڕامێتی خواردنی گۆشتی بەراز هەڵگیرابێت، یان ئیبراهیم علیه السلام جولەكە بووبێت و زۆر شتی تریش.
12- بەڵكو لە ئینجیلەكادا هاتووە كە مەسیح علیه السلام: : 
* مرۆڤە: إنجیل یوحنا(فصل 8 عد9).
* پیغەمبەرە: إنجیل یوحنا(فصل 4 عدد 20).
* تەسبیحاتی الله دكات: إنجیل لوقا (فصل 9 عدد 20).
* ڕێپیشاندەر و مامۆستایە: إنجیل متی (فصل 9).
* جگە لە الله كەسی تر ناپەرستێت: إنجیل لوقا(فصل 4 عدد9).
هەروەها لە ئینجیلەكادا هاتووە كە نوێژی كردووە و غەیبی نەزانیوە و پەروەردگار و پەرستراو نەبووە وەكو نەساڕاكان دەڵێن و هەر لە ئینجیلەكاندا هاتووە كە خەڵكی هەموویان و فریشتەكانیش هەمووی مناڵی پەروەردگارن!
13- هەندێك لە فیرقەكانی نەساڕاكان كە زیاتر لە ئەمریكا بوونیان هەیە، هەموو ئامڕازێكی شارستانی بە حەڕام و بە قەدەغە دەزانن، تاكو ئێستاش هەر بەئاژەڵ كارەكانیان دەكەن و سەیارە و سعات و ئەو جۆرە شتانە  بەكارناهێنن، بێگومان ئەگەر ئەوانە موسوڵمان بوایەن ئێستا دنیایان لە دواكەوتنی ئەوان پڕ كردبوویەوە.
14- ڤاتیكان كە نموونە و هێمای فەساد و خراپەیە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار پاشگەزبوونەوە لە نەسڕانییەت لەوێوە سەر هەڵدەدات، پاپای وا بووە چەند ڕۆژێك لە پۆستەكەیدا بووە و وازی هێناوە، پاپا هەبووە جولەكە بووە و بەڵام جولەكە بوونی خۆی شاردووەتەوە، بەڵكو هەندێكیان وەكو پاپا یوحنا پۆڵس ی شەشەم دەڵێن موسوڵمان بوووە و موسوڵمانێتی خۆی شاردووەتەوە.
15- هەندێك لە ئینجیلەكان باس لەوە دەكەن كە عیسا علیه السلام لە خاچ نەدراوە، لەوانە ئینجیلی بەرنابا كە نەساڕاكان دەلێن ئەو ئینجیلە درووستكراوی موسوڵمانانە، شێخ سفر الحوالي لە بەرگی دووی كتێبی (المسلمون والحضارة الغربیة) ڕەددی ئەوەی بەتێروتەسەل داوەتەوە.
16- ئەمڕۆ ڕۆژئاوا جەنگ و دژایەتی لە دژی ئیسلام بە پۆشاكی ئیرهاب داپۆشییەوە و ئەوەی كردووەتەوە بەهانەی قەتڵوعام كردنی موسوڵمانان، چۆمسكی كە گەورەترین نووسەری ئەمریكییە و كتێبەكانی لەدوای ئینجیل بە پلەی یەكەم دێت لە بڵاوبوونەوەدا دەڵێت: 500 ساڵە ئەمریكا خەریكی داگیركردن وهێرش بردنەسەر گەلانە، بەڵكو ئەمریكا كە دەوڵەتێكی دینی نەسڕانییە بەپلەی یەكەم، لەلایەن دادگای دادی نێودوڵەتییەوە (محكمة العدل الدولیة) بە دەوڵەتێكی ئیڕهابی ناسێنراوە وەكو چۆمسكی دەڵێت.
تێبینی: نعوم چۆمسكی نووسەرێكی ئەمریكی جولەكەیە بە پێوەركانی ئەمریكاش چۆمسكی ئیڕهابی نییە، بەڵكو كەسێكی پێشكەوتوە و باوەڕی بە ئیسلامی ئەمریكیش هەیە كە مەبەست پێی ئەو ئیسلامەیە كە جیهادی تێدا نییە.
17- لە سایەی جیهانی نەسڕانی ڕۆژئاوادا، خوێنی موسوڵمان هەرزانترین و بێ نرخترین خوێنە، لە بۆرما و لە ئەفریقای ناوەڕاست و لەهەر جێگەیەكی ئەم سەرزەوییەدا لێێان دەكوژرێت و ئەشكەنجە دەردێن زیدانەكانیان لی پڕ دەكرێت، هیچ ڕێگرێكیش نییە لەبەردەم دیموكراسی ڕۆژئاوادا نەسڕانییەكی كافر حوكمی لەسەدا نەود و پێنجی موسوڵمانان بكات و ئەوانیش تەنانەت نەتوانن نوێژی جومعەیش بكەن! 
لە میسریش بۆ نموونە ئاساییە سەد هەزار موسوڵمانی بێ تاوان بكوژرێن وبخرێنە زیندانەكانەوە  و ئەوانیش بێ دەنگی هەڵبژێرن، بەڵام بۆ كوشتنی یەك خوێندكاری ئیتاڵی لە میسر دەهۆڵ كوتانی ڕاگەیاندنەكان دەست پێ بكات و نەوەستێتەوە.
18- وڵاتانی كەنداویش سەرەڕای ئەوەی نەوتەكەیان بە ڕۆژئاوا دەفرۆشن و ئەوەی لێێان داوا بكەن بۆیانی دەكەن، ڕۆژئاوا ئەوان بە كۆمەڵێك دەشتەكی دواكەوتوو دادەنێن كە شاییستەی ئەو هەموو نەوت و سەروەت و سامانە نین كە لەژێر دەستیانە، ئەسڵەن بە مرۆڤ و بە دیموكراسی خواز و شایانی متمانەیان نازانن، بە ئەركی خۆیشیانی دەزانن كە بیانكەن بە خەڵكانێكی ڕۆشنبیر و پێشكەوتوو لەبەر ئەوەی وانین.
 بەڵگەی گەمژەیی وڵاتانی كەنداویش لەلای ڕۆژئاوا زۆرە، لەوانە ئەوان نەوتەكەیان بە نرخێك دەفرۆشن كەمتر لە نرخی ئاوی هاوردە كراو لە وڵاتە ڕۆژئاواییەكان.
بەڵگەی تریشیان لەسەر گەمژەیی ئەوان ئەوەیە ڕێزی زۆر لە ڕۆژئاوایەكان دەگرن كە سەردانیان دەكەن، هەروەها سەفقەی كڕینی گەورە لەگەڵ دوژمنەكانی خۆیاندا ئەنجام ئەدەن، بەڵگەی تریشیان زۆرە لەوانە سەرۆكی ڕۆژئاوایی كاتێك خانەنشین دەبێت سەردانیان دەكات پارەی زۆرو زەبەلاحی پێ دەدەن ولە خۆشترین جێگەدا نیشتەجێی دەكەن و بە سەربازی زۆرەوە پاسەوانی و پارێزگاری لێ دەكەن.
بۆ زانیاری زیاتر  و شیكردنەوەی زۆرتر لەم بارەوە، بڕوانە:
- المسلمون والحضارة الغربیة، سفر الحوالي، بەرگی 2 لاپەڕە سەرەتاكانی كتێبەكە و هەروەها لەلاپەڕە 633-685.
- الموسوعة المیسرة في الأدیان والمذاهب و الأحزاب المعاصرة: لاپەرەكانی سەرەتای كتێبەكە.

نووسینی: دكتۆر إحسان برهان الدین.

 135

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram