سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاگاداری وشەکانتان بن.. با خەڵکی پێی فریو نەخوات.!
گۆڕینی فۆنت

ئاگاداری وشەکانتان بن.. با خەڵکی پێی فریو نەخوات.

🔹 کاتێک خانمێک پێت دەڵێت ئەگەر تۆ مێردم بوویتایە، ئەوا ڕۆژی 5 ژەم خواردنم بۆ ئامادە دەکردیت، ئەوە بزانە مێردەکەی خۆی لە برسێتیدا ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوە.

🔸 کاتێک 7 بۆ 8 کاتژمێر لەگەڵ هاوپیشەکەتدا دادەنیشیت و شتێک نامێنێت قسەی لەسەر نەکەن، ئەوا بەبێ دەنگی دەگەڕێیتەوە ماڵەوە و تاقەتی گوتنی یەک ڕستەشت نامێنێت!

🔹 کاتێک وا گومان دەبەیت ئەگەر کاک فڵانی هاوپیشەت لە جێی مێردەکەت بوایە، لە جێی گوڵێک باخێک گوڵی بۆ دەچاندیت، ئەوە دەپرسین پێت وایە بۆچی ئەو باخە گوڵە بۆ ژنەکەی خۆی ناچێنێت؟

تۆ بڵێیت هۆکارەکەی ئەوە بێت مامە فڵان لە ئێستادا جووتیاری سێو و پرتەقاڵ بێت نەوەک گوڵ؟!

🔸 کاتێک هاوکارەکەت دەیەوێت کێشە خێزانییەکانت بۆ چارەسەر بکات و پێت دەڵێت پێویستە ژنەکەت ماڵ داریت بۆ بکات، ئەوە بزانە خۆی لەگەڵ مێردەکەیدا بۆ چارەسەری کێشەکانیان هەموو پێنج شەممەیەک لە دادگان.

🔹 کاتێک پێت دەڵێت لە چاوەکانتدا خەم دەبینم، ئەوە بزانە لە ئاست فرمێسک و چاوە پڕ خەمەکانی ژنەکەی خۆی چاوی کوێر بووە!

ئەم شانۆگەری و نواندنەی کە بەرۆکی زۆرێک لە هاوسەرانی گرتووە بە جۆرێک دەیانەوێت ئەو وێنە شەیتانیەی لە ماڵەوە هەیانە لای خەڵکی تر بیکەنە فریشتە، بەڕاستی فیتنە و ماڵوێرانییە.

🚨 مرۆڤ زۆر لاوازە، ئەگەر زۆر وریا نەبیت، دەکەویت و تووشی هەڵە دەبیت!

پێویستە ڕەچاوی هەموو لایەنەکانی هاوسەرەکەت بکەیت و ئارامی لەسەر بگریت.

👈 هەموو پیاوان یەک جۆرن هەموو ژنانیش وەک یەک و یەک جۆرن، ئەوەی جیاوازی دەخاتە نێوانیان تەقوا و لە خودا ترسانە، ئەگەر مرۆڤ لە خودا ترس بوو ئەوە لە زۆر شت دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر خوداشی نەناسی ئەوە ئەوەی پێی خۆش بێت دەیکات.

کاتێک ئایینی ئیسلام سنووری بۆ قسەکردنی ژن و پیاو داناوە، ئامانج لێی تەنیا پاراستنی داوێن نییە، بەڵکوو ئامانج پاراستنی ڕۆحەکانیشە!

«تلک حدود اللە فلا تقربوها» واتە: ئەوانە سنووری خودان، نزیکیان مەکەون..

پەیجی شێخ ئەحمەد لە خەمی پاراستنی خێزان و دڵ و ڕۆحێکی ئاسوودەدایە بۆ ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست.

ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود 

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 151

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram