ئامانجه‌كانی هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر ﷺ.! - كۆچ داده‌نرێت به قۆناغێكی جیاكه‌ره‌وه له نێوان قۆناغه‌كانی بانگه‌وازی ئیسلامی، كه بریتیه له قۆناغی بانگه‌وازی مه‌كیی و بانگه‌وازی مه‌ده‌نی، ئه‌م ڕووداوه‌ش گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ، به‌ڵكو بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی موسڵمانان و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی. - هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر تەنها دووركەوتنەوەیەكی جەستەیی نەبوو لە وڵات و زێدی خۆی، به‌ڵكو بریتی بووه له گۆڕانكارییه‌كی مه‌عنه‌وی له بارێكه‌وه بۆ بارێكی تر، بانگه‌وازی ئیسلامی له بارودۆخێكی لاوازه‌وه گواسته‌وه بۆ بارودۆخێكی به‌هێز، ژماره‌ی بانگه‌وازكارانی له كه‌مه‌وه گۆڕی بۆ زۆر، له بارودۆخی دابڕانه‌وه بۆ یه‌كانگیری و، له باری وه‌ستانه‌وه بۆ جوڵه‌و بزاوتن. - هیجره‌ت له ڕوانگه شه‌رعیه‌كه‌یه‌وه یانی گواستنه‌وه له‌وڵاتی كافرانه‌وه بۆ وڵاتی موسوڵمانان. بە كورتی هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر ﷺ كۆمه‌ڵێك وانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه: 1- جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له كۆمه‌ڵگای جاهیلی و جیاوازیكردن له نێوانیاندا. 2- بونیاتنانی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلام به هه‌یكه‌لێكی ئیداری ئیسلامی و یاسایی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه. 3- بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستووری ئیسلام نوسرایه‌وه‌و دواتریش له‌بواره جیاجیاكاندا ڕاوێژكارانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ڕۆڵی خۆیانیان بینیوه له به‌ڕێوه‌بردن و ئاراسته‌كردنی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌تدا. 4- سه‌ركردایه‌تی كردنی ده‌وڵه‌ت سپێردرا به‌موسڵمانان، بۆیه ئیسلامیش به‌به‌رده‌وام داوا ده‌كات له موسوڵمانان كه خاوه‌نی بڕیاری سیاسی خۆیان بن و نه‌كه‌ن بڕیاری خۆیان بده‌نه ده‌ست ئه‌وانه‌ی كه له‌خۆیان نین. 5- پێغه‌مبه‌ر ﷺ له‌سه‌ر شێوازێكی نوێ ژیانی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی داده‌ڕێژێته‌وه كه بونیاده‌كه‌ی بریتی بووه له بونیاتی برایه‌تی ئیسلامی كه مێژوو به‌خۆیه‌وه نه‌یدیووه. 6- ڕزگاركردنی موسوڵمانان له چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی و فكری و ئابووری و بنیات نانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی موسڵمانان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌واوكار له ڕووی فیكری و ئیمانی و زانستییه‌وه. 7- دابینكردنی ئاسايیش بۆ كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كه، كه ئه‌مه‌ش به‌بنه‌مایه‌كی گرنگی سیاسه‌تی ئه‌مرۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و به ئاسايیشی نیشتمانی ناو ده‌برێت. 8- هیجره‌ت كردارێكه بۆ یه‌كخستن و ئاراسته‌كرنی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی و به‌هێزكردنێكی به‌ره‌ی ناوخۆیی موسوڵمانان. ئه‌مانه‌و چەندین چەمكی دیكە لە ده‌ستكه‌وتی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی كه هیجره‌ت پێشكه‌شی كردوون، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ی موسوڵمانیش ده‌ست به‌و بنه‌مایانه‌وه بگرین و كاریان له‌سه‌ر بكەین. ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.