سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  موسوڵمانبوونی قەشەیەك لەگەڵ 100 هەزاركەس لە شوێنكەوتووانی.!
گۆڕینی فۆنت

چیرۆكی موسوڵمانبوونی قەشەیەك لەگەڵ 100 هەزاركەس لە شوێنكەوتووانی.!

ئيسلام نوورو ڕووناكییە بۆ مرۆڤایەتی و (الله تعالی) ویستی لەسەر هەركەسێك بوو ئەو نوورە دەخاتە دڵییەوەو دڵی گوشادو ئارام دەكات بە نووری ئیسلام، وەك خودا خۆی دەفەرموێ: (فمن يُرد الله أن يهديه يشرح صدره للإسلام..).

ئایینی ئیسلام ئایینی ڕەحمەت و سۆزو ئاسوودەیی ڕۆحەكانە، لەگەڵ ئەو هەموو قەیران و نەهامەتیەی بەسەر ئەهلی ئیسلامدا دێت و دەهێنن، بەڵام سوپاس بۆ الله تعالی ڕۆژ بە ڕۆژ بازنەی ئەهلی ئیسلام لە فراوانبووندایە، بەتایبەت لە رۆژئاوا خەڵكانی مەسیحی و غەیرە موسوڵمان سەرسوڕمانن بە ئایینی یەكخواپەرستی و پێشبینی دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیك ئایینی ئیسلام بچێتە ڕیزبەندی پلەی یەكەم لە شوێنكەوتووانی و لە هەموو گرنگتر ئەوانەی كە چەندین ساڵ قەشەو بانگخوازی مەسیحی و بوون، یان دژایەتی سەرسەختی ئیسلامییان كردووە و فیلم و كتێبیان لەسەر ئیسلام نووسیوه دەگەڕێنەوەو باوەش بۆ ئایینی سۆزو خۆشەویستی و  میهرەبانی دەكەنەوە.

قەشە (ئیبراهیم ڕیتشموند) پێشتر ناوی (هيلاريون هيجي) بووەو سەرۆكی كۆمەڵەیەكی دینی مەسیحی بووە لە باشووری ئەفریقاو وتاربێژو كەسایەتییەكی بەهێزو سەرنج ڕاكێشی هەبووە، وە بەهەزاران كەس شوێنكەوتووی هەبووە.
تەنها 3 مانگ پێش ئێستا موسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاندن و خۆیی و هەزاران شوێنکەوتووی هاتنە ناو ئایینی ئیسلام و پاشان بۆ حەجی ئەمساڵی 2023 سەردانی ماڵی خودای كردو فەریزەی حەجی بەجێهێنا.

قەشە ئیبراهیم 15 ساڵ وەک قەشە لە کڵێساکانی مەسیحییەتدا کە زیاتر له 100 هەزار مەسیحی شوێنکەوتووی هەبوو، تا ئەو کاتەی كە لە خەونێكیدا گوێی لە دەنگێک بوو، لەکاتێکدا لەناو کڵێساکەیدا خەوتبوو، پێی گوت: بە شوێنکەووتوانت بڵێ جلی سپی لەبەر بکەن، ئەویش لە دڵی خۆیداو بەسەرسوڕمانێكەوە وتی: جلوبەرگی موسڵمانان.؟!

پاشان قەشە ئیبراهیم دەڵێت: وتم ئەمە تەنها خەونێکە، بەڵام خەونەکە جارێکی تر دووبارە بوویەوەو، هەروا بەردەوام بوو تا دوایین جار دەنگەکە زۆر بەهێزتربوو،  وە وتی: (بە شوێنکەووتوانت بڵێ سپی لەبەر بکەن)، دوای خەونەکە بەپەلە چوومە لای هاوڕایان و دۆستانم و هەموویانم بانگهێشت کرد و کۆیانم کردەوە، پاشان خودا ئاسانکاری کردو هەموو پێكەوە بانگهێشتەکەمیان قبوڵکردو لە کۆبوونەوەی داهاتوودا هەموو جلوبەرگی سپییان لەبەردا بوو، وە بە تێكڕا ئایینی ئیسلامیان قبوڵ كردو موسوڵمانبوون.

پاشان هەموو پێكەوە لە کڵێساکەدا شایەتومانمان هێناو هەزاران دەنگ لە پشتمەوە شیعاری (تەوحید)یان دەوتەوەو ناو كڵێساكە دەنگی دەدایەوە.

پاشان قەشە ئیبراهم دەڵێ: منیش شوێن پێی پێغەمبەر محمد ﷺ هەڵدەگرم و باوەڕم بە شوێنکەوتنی شوێنپێی ئەو هەیە و ملیۆنان هاوڵاتی لە گەل و هۆزەكەم لە باشووری ئەفریقا  هەنگاوەکانی ئەو پەیڕەو دەکەن بۆ ڕزگای و سەرفرازی لە هەردوو دونیا.

لەكۆتاییدا موسوڵمانبوونی قەشە ئیبراهیم ئەوەمان پێدەڵێت كە:

1) بەڵێنی الله تعالی یه كە دەبێت ئایینی ئیسلام بگاتە هەموو سەر ئەم گۆی زەوییەو چاوو دڵی خەڵكی پێ ڕوون ببێتەوە.

2) پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام هەرچەند لە نەهامەتی و ئەزیەت و ئازاردا بن، بەڵام لە نەسرەوەتن و گەیاندنی ئەم پەیامه جوان و قەشەنگە چۆك دانادەن و بەردەوام دەبن.

3) هەر چەند تەحەداكان فروانترو دژایەتیكردنی ئەهلی ئیسلام تووندترو سوكایەتی بە پیرۆزییەكان لە زیادبووندایە، بەڵام خەڵكی بەگشتی بەتایبەت لە ئەوروپا ڕوو لە ئیسلام دەكەن و ڕۆژانە هەواڵی دڵخۆشكەرمان پێدەگات.

4) موسوڵمانبوونی قەشە ئیبراهیم لە باشووری ئەفریقا دەستكەوتێكی گەورە بوو بۆ ئیسلام و ئەهلی ئیسلام و خودا هاوكاربێت داهاتوو بۆ ئیسلام دەبێت.

ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 155

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram