چەند بیر خستنه‌وه‌یه‌كی گرنگ لە پێشوازی جەژندا : ١- گرنگیدان به رۆژانی جه‌ژن و جوان پۆشین و خواردن و سه‌ردان و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خزمان و دۆستان وه‌ك سووننه‌تێك زیندوو ڕا بگرن. ٢- خۆ دووری گرتن له نەریتە جاھلییه‌كان، وه‌ك: سه‌ردانی گۆرستان و خۆ نه‌گۆرین و پۆشینی جلوبه‌رگی ڕه‌ش و ده‌رنه‌خستنی خۆشییه‌كانی رۆژی جه‌ژن. ٣- پاراستنی سنوورەکانی اللە تعالی و بەتایبەت جێبەجێکردنی پۆشینی جلوبەرگی شەرعی و دووریگرتن له پۆشینی جل‌و به‌رگێك كه خوای میھره‌بانی پێ بڕه‌نجێ و دوور بێ له داب و نەریتی ئه‌خلاقی ئیسلامیی. ٤- ماندوبوون و شه‌و نخونیی و عیباده‌تی مانگی ڕەمەزان له دوای ئەو مانگە به فیرۆ نه‌ده‌ین و به‌تایبه‌ت خوشكانی به‌رێزمان ئه‌وانه‌یان كه ته‌وبه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه، جارێكی دی رێگه به شه‌یتانه‌كان نه‌ده‌ن فریویان بده‌نه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ لا ڕێیان بكه‌نه‌وه. دووباره جه‌ژنی لێبوردەیی و لێخۆشبوونی اللە تعالی لە هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت. ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.