سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وێژی تەراویح.. سوننەتێكی چەسپێنراوو، ئەجرو پاداشتێكى گەورە.!
گۆڕینی فۆنت

نوێژی تەراویح.. سوننەتێكی چەسپێنراوو، ئەجرو پاداشتێكى گەورە.!

نوێژی تەڕاویح سوننەتێكی دووپاتکراوەو جەخت لێكراوەيە، پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ به‌ وتە جەختی لەسەر کردۆتەوەو بە كرداریش ئەنجامى داوه‌.
هەر بۆیە ﷺ دەفەرموێ: هەر كەسێك ڕەمەزان هەستێ و شەو نوێژ بكات و باوەڕی وابێت كە سوننەتەو چاوەڕێی پاداشتی خودا بێت، ئەوا خودای گەورە لە گوناهی ڕابردووی خۆش دەبێت.

ئایا شێوازی نوێژی پێغەمبەرو هاوەڵان چۆن بووە لە ڕەمەزاندا؟

 بێگومان گەر سەیری نوێژی پێغەمبەری خودا ﷺ بكەین لە ڕەمەزانداو هەروەها سەیری نوێژی هاوەڵانيش بكەین (ڕەزای خوایان لەسەر بێت) ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت، كە وەك عائیشە (ڕەزای خوای لەسەر بێت) وەسفی نوێژی پێغەمبەرمان بۆ دەكات، ئەو نوێژەی كە ئێمە پێی دەڵێین تەراویح دەگێڕێتەوەو دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ نە لە ڕەمەزان‌و نە لە غەیری ڕەمەزاندا لە یازدە ڕەكەعات زیاتری نەكردووە، وە ئەم نوێژی "شەوە" تەراويح، بەم شێوازە دەيكرد: 
چوار ڕەكعەتی دەكرد.. مەپرسە چەند بە جوانی‌و چەند بە درێژی‌و چەند بە خشوعی دەیكرد، ئەو هەموو قورئانەی تێدا دەخوێندو ئەوجا چواری ڕەكعەتى دیكەی دەكرد، مەپرسە چەند جوان‌ و چەند باش‌ و چەند بە خشوعەوە دەیكرد، ئەوجا سێ‌ رەكعەتی تری دەكرد.

دوای ئەوەش خەلیفەی موسوڵمانان عومەری كوری خەتاب (ڕەزای خوای لەسەر بێت) ئوبەى كوڕى كەعب و تەميمى دارى دانا بۆ ئەوەی پێش نوێژی بۆ موسوڵمانان بكەن و نوێژی تەراویحيان بۆ ئەنجام بدەن، فەرمانی پێكردن كە یازدە رەكعەت بۆ خەڵكی بكەن وەكو پێغەمبەری خوا ﷺ.

*بەڵام ھەر کەسێکیش بیست ڕکات یان زیاتر بکات، ئەوا ھیچی لەسەر نیەو نوێژکردنەکەی دروستە؛ لەبەر ئەوەی پێغەمبەر ﷺ ده‌فه‌رموێت: (صَلَاةُ اللَّيْلِ مَثْنَى مَثْنَى، فَإِذَا خَشِيَ أَحَدُكُمْ الصُّبْحَ صَلَّى رَكْعَةً وَاحِدَةً تُوتِرُ لَهُ مَا قَدْ صَلَّى)، متفق عليه. واتە: شەو نوێژ دوو دوو ڕکات دەکرێت و، ھەرکاتێک یەکێک لە ئێوە ھەستیکرد کەوا خەریکە نوێژی بەیانی دەبێت، با ڕکاتێک ویتر بکات و کۆتایی بە نوێژەکانی بهێنێت. 
بەمه‌ش پێغەمبەر - سەڵات و سەلامی خوای لێبێت - ژمارەیەکی دیاریکراوی دیاری نەکرد بۆ شەو نوێژ.

دیاردەیەكی نامۆ لە كاتی ئەنجامدانی نوێژی تەروایح:

 دیاردەیەكی زۆر باوو نامۆ لە ناو مزگەوتەکاندا لە دوای 8 ڕەكعەتی تەروایح بەدەردەكەوێ و زۆرێك لە خەڵکی نوێژی (ویتر) بە جەماعەت ناکەن و دەڕۆنە دەرەوە، لە کاتێکدا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەر کەسێك لەگەڵ ئیمام نوێژ بکات هەتا ئیمام تەواو دەبێت، ئەوە بەشەونوێژی ئەو شەوە بۆی نووسراوە. 
بۆیە ئەوەی لەگەڵ ئیمام ناوەستێ تا نوێژ كۆتایی دێ، پێچەوانەی سوننەتەو ئەو پاداشتە گەورەیەی لەدەست دەردەچێت.
 
ئەم دیاردەیەش بەبیانووی ئەوەی گوایا گەر نوێژی "ویتر" لە مزگەوت بە جەماعەت ئەنجام بدرێ، ئیتر لەماڵەوە شەونوێژی دی ناكرێ و قوفڵ بووە، بەڵام ئەم جۆرە گومانە ناڕەوایەو دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە تەنها نوێژی "ویتر" لە شەوێكدا دووجار دوبارە ناكرێتەوە، ئەگەرنا نوێژی دی هەرچەند ئەنجام بدرێ ڕەوایەو هیچ كێشەیەكی تێدا نییە.

ئایا ئافرەتان لەماڵەوە یان لە مزگەوت تەراویح ئەنجام بدەن.؟

زانایان دەڵێن: نوێژ چ نوێژی واجب بێت یان سونەت، وەک تەڕاویح، باشتر وایە ئافرەتان لە ماڵی خۆیان ئەنجامی بدەن، پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: باشترین مزگەوت و شوێن بۆ نوێژی ئافرەتان ناو ماڵەكەیەتی.
بەڵام ئافرەتان بۆیان ھەیە نوێژی تەراویح، یان ھەر نوێژێکی تر لە مزگەوت لەگەڵ کۆمەڵی پیاوان ئەنجام بدەن، بەمەرجێك تووشی فیتنەو تێكەڵی و كاری ناشەرعی نەبنەوە، وە هەروەها ئەگەر ئافرەتان زانییان بە چوونیان بۆ مزگەوت دەبێتە هۆی ئەوەی چالاکتر بن بۆ ئەنجامدانی پەرستش و نوێژە درێژەکان و، چاکتر پارێزگاریان لێ دەکەن.

ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.

 124

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram