جەنگی بەدری گەورە! جەنگى يەكلاكەرەوەى حەق و باتڵ. رۆژى 17ى ڕەمەزان یادی جەنگی بەدری گەورەیە کە لەنێوان موسوڵمان بە سەرکردایەتی پێغەمبەری خودا محمد المصطفى و، هەروەها کافر و موشریکانی قوڕەیش و هاوپەیمانەکانیان لە عەرەب، بە سەرکردایەتی ئەبو جەهل ڕویدا. - ئەم جەنگە لە 17 ی ڕەمەزانی ساڵی دووی کۆچیدا ڕویدا کە هاوکاتە بە 13/3/624 ی ميلادى. - ئەم جەنگە بە یەکەمین جەنگی سوپای ئیسلام دادەنرێت و پێی دەوترێت (بەدر) چونکە لە نزیک بیری بەدر کە دەکەوێتە نێوان مەکەو مەدینە ڕویداوە. - سەرەتاو هۆكارى ئەم جەنگە ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە موسڵمانەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە مەكکە دەرکران و دەست بەسەر ماڵ و سامانیاندا گیرا لەلایەن قوڕەیشەوە، پەیامبەری خودا‌ش ﷺ فەرمانی بە موسوڵمانان کرد کە رێگە لە کاروانێکی بازرگانی قورەیش بگرن و دەستی بەسەردا بگرن کە ئەبوسوفیان سەرپەرشتی دەکرد ، بەڵام ئەبو سوفیان ئەم هەواڵەی گەیاندە قوڕەیشیەکانی مەکكەو ئەوانیش سوپایەکی بەهێزیان نارد بۆ ڕێگرى كردن لە موسولمانەكان و جەنگ كردن لەگەڵيان. - لەم شەڕەدا ژمارەی موسوڵمانەکان تەنها 317 کەس بوون. وە ژمارەی کافرەکان زیاتر لە 1000 کەس بوون. - موسڵمانان تەنها 2 ئەسپ و 70 وشتریان پێ‌بوو. کافرەکان 200 ئەسپ و 700 وشتریان پێ بوو. - موسڵمانان 14 کەسیان لێ شەهید بوو. کافرەکان 70 کوژرا و 70 دیلیان هەبوو. * ئەم جەنگە هەروەک خودای گەرە لە قورئانی پیرۆزدا بۆی تۆمار کردوین بەسەرکەوتنی موسوڵمانان و لوتشکانی کافران کۆتایی هات و بوونە پەند و عیبرەت بۆ مێژوو، وە سەرەتای سەرکەوتن و سەربەرزی ئیسلام و موسڵمانان بوو. پەندو وانەكانى جەنگى بەدرى گەورە: - گه‌وره‌ترین جه‌نگ و غه‌زوه‌كانی ئیسلامه له رووی فه‌زڵ و شه‌ره‌فی ئیسلامییه‌وه. - جه‌نگی به‌دری گه‌وره ئه‌و رووداوه بوو كه ڕق و قین تێیدا ته‌نها له‌به‌ر خودا بوو. - ئه‌و جه‌نگه توانی هێڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان حه‌ق و باتڵ بێت و جیاكه‌ره‌وه‌ی ئیسلام و كوفربێت له‌رووی ده‌روونیی و ماددیی عه‌قائیدییه‌وه. - ئه‌و جه‌نگه سه‌لماندی كه سه‌ركه‌وتن به زۆری ژماره‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نییه، به‌ڵكو ره‌مزی سه‌ره‌كی نێوان خودا‌و سه‌ركه‌وتن، ته‌نهاو ته‌نها به ئه‌ندازه‌ی نێوان په‌یوه‌ندی به‌نده‌كانه به خودای تاقانه‌و باڵاده‌ست. - جه‌نگی به‌دری گه‌وره نوێبوونه‌وه‌و له داییكبوونه‌وه‌ی دووهه‌م بوو بۆ هێزو قووه‌ت و ده‌وڵه‌تی نوێی له داییكبووی موسڵمانان. پەيامى جەنگى بەدرى گەورە: مرۆڤی چه‌وساوه‌و زوڵم لێكراو له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دا ببێت، تەنها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خودای رب العالمین پته‌وو راست درووست بێت، وه بیروباوه‌ڕێكی دامه‌زراوی هه‌بێت، وه خۆی دوور بگرێت له هه‌واو ئاره‌زووی شه‌یتانی، بێگومان خوای گەورە عیززه‌ت و سه‌ربڵندیی پێده‌به‌خشێت و ته‌واوی سه‌ربازه‌كانی زەمين و ئاسمانی بۆ ده‌ره‌خسێنێ و پاشان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه خۆی به‌ڵێنی داوه بۆ به‌نده‌كانی جێبه‌جێ بكات، بۆیان دێنێته دی، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا الْمُرْسَلِينَ إِنَّهُمْ لَهُمْ الْمَنصُورُونَ وَإِنَّ جُندَنَا لَهُم الْغَالِبُونَ. ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.