سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کاتە ئاڵتونیيەکانی مانگی ڕەمەزان.!
گۆڕینی فۆنت

کاتە ئاڵتونیيەکانی مانگی ڕەمەزان.!

سێ كات هەیە لە مانگى پيرۆزى ڕەمەزاندا، گەر پارێزگاریت لێ کردن و نەتهێشت بە فیڕۆ بڕوات.
ئەوا بزانە گەورەترین پاداشت و خێرت دەستکەوتووە.

ئەم سێ كاتە کامانەن.؟

سەعاتی یەکەم/ کاتی بەربانگ.. 
هەوڵبدە سەعاتێ پێش ئەوەی ڕۆژووەکەت بشکێنی، زیکرو دوعا بکە تابانگی مەغریب دەدرێ، چونکە ئەو دوعایانەی لەو کاتانەدا دەكرێت بەزمانی بەرۆژووەوە ڕەتكردنەوەی نیە.

سەعاتی دووەم/ ئاخیری شەو پێش پارشێو..
ئەم کاتەش لە كاتە ئاڵتونييەكانەو لە دەستى مەدە، چونکە خوای گەورە لەوكاتانەدا بانگ دەکات و دەفەرموێ: کێ هەیە داوای شتێ بکات، تا بۆی جێبەجێ بکەم.. .کێ هەیە داوای لێ خۆشبوونم لێ بکات تا لێی خۆشببم.

سەعاتی سێیەم/ دانیشتنە لەدوای نوێژی بەیانی تا خۆرهەڵاتن..
لەوكاتانەدا خەریکبە بە قورئان خوێندن و زیکر کردن، پاش خۆرهەڵاتن بە دە خولەک دوو ڕەکەعات نوێژی سوننەتی چێشتەنگاو بکە، چونكە خێری وەکـو عومرەیەکی تەواو ھەیە.

پەیجی شیخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە خەمی دواڕۆژێكى پڕ لە خێرو بەرەکەتدایە بۆ ئێوەى ئيمانداران.

ئاماده‌كردنی‌: عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.

 147

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram