چى گرنگه لە ڕەمەزاندا ئەنجام بدرێت.؟!
ئەوەى زۆر گرنگه لەڕەمەزاندا ئەنجام بدرێت بريتين لەم چەند خاڵانەى خوارەوە: 1- گرنگيدانێكى زۆر بە نوێژو كاتەكانى نوێژو لە كاتى خۆى و بە جەماعەت ئەنجام بدرێن. 2- گرنگيدانێكى زۆر بە قورئانخوێندن، يان گوێگرتن، چونكه ئەم مانگه مانگى دابەزينى قورئانە. 3- گرنگيدانێكى زۆر بە زيكرو ويردەكان، چونكه زيكر خۆراكى رۆحەو دەبيتە رۆشنكەرەوەى گۆرەكەت و قورسكرنى تەرازووى چاكەت. 4- رۆژانه بە (250) ديناريش بێت خێر بكەو ببەخشە، يان بە بڕێك لە خواردن بۆ فەقيرو ماڵە هەژارێك، چونكه سەروەرى مرۆڤايەتى ﷺ لەم مانگەدا وەك هەورى تەڕوپاراوى بەهاران بەخشيويەتى. پەیجی شیخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە خەمی دواڕۆژێكى پڕ لە خێرو بەرەکەتدایە بۆ ئێوەى ئيمانداران. ئامادهكردنی: عیرفان ئهحمهد كاكه مهحموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئهحمهد كاكه مهحموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.