گرنگی تەفسیری ڕامان بۆ زانستخوازان و قوتابیانی علومی شەرعی.
تەفسیری قورئانی پیرۆز یەكێكە لە زانستە دێرین و گرنگەكانی ناو زانستە شەرعییەكان و فەزڵ و گەورەییەكەی لە ئەژمار نایەت، هەر ئەوەندە بەسە كە قورئان وشەو كەلیمەی الله تعالی یەو لەسەروو حەوت نهۆمی ئاسمانەوە بۆ مرۆڤایەتی نێردراوەو تاكە كتێبێكە لەسەر ڕووی زەوی بەبێ دەستكاری مابێتەوەو گۆرانكاری تێدا نەكرابێت. بۆیە خۆش بەحاڵی ئەو كەسەی تەمەنی لە پێناو تێگەیشتن و راڤەی ئایەتەكانی الله تعالی دا سەرف دەكات. هەر بۆیە ئیبن تەیمیە لە كۆتا تەمەنیدا لە زیندانی قەلعە پەشیمانی دەردەبڕێ و دەفەرموێ: (وندمتُ على تضييع أوقاتي في غيرِ معاني القرآ‌ن)، واتە: پەشیمانم لەوەی كە زۆرێك لە كاتەكانم لە غەیری ڕاڤەی قورئاندا بەسەر بردووە..! لێرەدا بە كورتی و بەپوختی گرنگی تەفسیری ڕامان بۆ خوێنەران و بەتایبەت زانستخوازان و قوتابیانی علومی شەرعی دەخەینە ڕوو. تەفسیری ڕامان لە نووسینی جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكه مەحموودەو جەنابی مامۆستا (خوا لێی خۆش بێت) سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی زۆر بە ورد‌و درشتی لە خزمەت زانا پایە بەرزەكانی كوردستان تەواو کردووەو زیاتر لە (15) ساڵی تەمەنی بۆ وەرگرتنی زانستی شەرعی تەرخان كردووە، هەربۆیە دواجاریش لە شاری هەڵەبجە دەچێتە پەیمانگای ئیسلامی و لەوێش پەیمانگا بەسەركەوتوویی تەواو دەكات و ئیجازەنامەی مەلایەتی لە خزمەت مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز (رحمه الله) وەردەگرێت.. لە بواری تەزكیەی نەفس و پەروەردەی نەفسیدا گرنگی بەرچاوی بەو بوارەش داوەو زۆر دڵ پاك و چاو پاك و دەست پاك و داوێن پاك بووە، هەر بۆیە مامۆستا شێخ نورالدینی موفتی (رحمه الله) لە وەسفی مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكه مەحموود دا - كە كاتی خۆی فەقێ بووە و لە خزمەت مامۆستادا خوێندوویەتی- دەفەرموێ: مامۆستا مەلا ئەحمەد قوتابییەكی زۆر زیرەك و بە ئەدەب و رێزدار بووە.. مەبەست لەم پێشەكیە ئەوەیە كە قەڵەمی مامۆستا مەلا ئەحمەد (بەرەحمەت بێت) لە نووسینی تەفسیری قورئانی پیرۆزدا، قەڵەمێكی زانایانەیەو خاوەن بناغەیەكی زانستی و ئەهلییەتی تەواوی هەبووه لە زانستە شەرعییەكاندا.. هەر بۆیە سوپاس بۆ الله تعالی تا ئەمرۆ زیاتر لە 23000 هەزار نووسخە لە رامان چاپ و بڵاوكراوەتەوە.. ئەوەش هۆكاری پڕ زانستی و ئیخلاس و نیەت پاكی جەنابی مامۆستایە ڕەحمەتی خوای لێبێت. لە گرنگترینی خاڵە تایبەتەكانی تەفسیری ڕامان بۆ زانستخوازان: 1- مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێت" له ته‌فسیره‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێره‌وو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف رۆشتووه‌و ته‌رجیحی ڕای سه‌له‌فی داوه. 2- ته‌فسیری قورئانی به قورئان كردووه، ئه‌گه‌ر نا به فه‌رمووده، ئه‌گه‌ر نا به وته‌ی هاوه‌ڵان و پاشان تابعین. 3- خۆی دوورگرتووه له ئیسرائلیات و هه‌ندێ ڕاو بۆچوونی دوور له مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی ساڵح. 4- له بواری ناووسیفاتی خوای گه‌وره‌دا رێره‌وو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و پاشینانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی گرتووه‌و ته‌رجیح داوه. 5- له هه‌ر شوێنێك پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی بوبێ، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباوه‌ری ئیسلامی‌دا به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئه‌هلی سووننه‌ت، راڤه‌ی زیاتری بۆ كردووه. 6- هه‌ر ئایه‌تێك یان سووره‌تێك هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر چاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان هاتبێ، مامۆستا هێناویه‌تی. 7- هه‌ر جۆره ته‌فسیرێك له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی زانایانی پێشینان نه‌گونجاو بوبێ، وه‌ك هه‌ندێ له راڤه‌كارانی ته‌فسیر هێناویانه سه‌باره‌ت به (چیرۆكی غه‌رانیق) و هه‌ر شتێكی تری وه‌ك باسی پێغه‌مبه‌ر یوسف و سلێمان و داوود و ئه‌یوب "سڵاوی خوایان له‌سه‌ر بێ".. مامۆستا خۆی به دوورگرتووه له‌و جۆره راوبۆچوون و زیاده ڕه‌ویكردنانه. 8- له دیارترینی تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری رامان ئه‌وه‌یه كه یەك بەرگەو ته‌فسیرێكی مام ناوه‌نده، نه زۆر كورته كه خوێنه‌ر لێی تێنه‌گات، وه نه زۆر درێژه‌یشی پێ دراوه كه خوێنه‌ر ماندوو بكات. 9- مانشێت و پێرستی سەر مەوزوعی ئایەتەكان دیاری كراوە. 10- له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سووره‌تێك پێشه‌كیه‌كی كورت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سووره‌ته‌كه‌ی نوسیووه، سه‌رجه‌م ئه‌و باس و خواسانه‌ی كه سووره‌ته‌كه له خۆی گرتووه به كورته له پێشه‌كییه‌كه‌دا باسكراوه. 11- له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا باس و خواستی فیقهی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و كڕین و فرۆشتن و ئه‌حكامه‌كانی دی كردووه. 12- زۆر به وردی باسی بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباروه‌ی ئه‌هلی سووننه‌تی له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ته هه‌ستیارو خیلافیه‌كان كردووه. 13- له هه‌ر شوێنێك پێویست بوبێ رێنمایی ئایه‌ته‌كانی هێناوه‌و باسكردووه. 14- وه‌ڵامی گومانی ناحه‌زانی ئیسلامیشی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی ئافره‌تان و مه‌سه‌له‌ی میرات و شایه‌تیدانی دوو ئافره‌ت و چەندین گومانی دیكە.. 15- فه‌رهه‌نگۆكێك دانراوه بۆ ئه‌و وشانه‌ی كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له ڕێزمانی ئێمه‌دا به‌كار نه‌هێنراوو نه بیسراو بووه و مانای وشه قورسه‌كان كراوه‌ته‌وه. 10- سەرجەم فەرموودەو دەقە عەرەبييەكانى ناو ئەم تەفسيرە كراوەتەوە بە كوردى و هيچ دەقێك نەماوە نەكرابێتەوە بە كوردى. 11- سەرجەم فەموودەكان (تخريج و پاشان تحقيق) كراون بە شێوەيەكى زانستيیانە. جا بۆیە بە پێویستم زانی وەك ئەركێكی زانستی لێرەدا ئەم كورتە بابەتە لەسەر گرنگی تەفسیری ڕامان بنووسم كە پێویستییەكی حەتمی زانستخوازانە، بەتایبەت بۆ فەقێ و قوتابیانی علومی شەرعی .. داواكارین لە خوای گەورە لە جەنابی مامۆستای كۆچكردووی وەرگرتبێت و ئەم خزمەتە بچووكەی ئێمەشی قەبوڵ فەرموو بێت.. اللهم ئامین.. عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود قوتابی خزمەتكاری پرۆژە بانگەوازییەكانی مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكه مەحموود