ده‌ستپێکردن (الإبتداء) کوڕی خاك ده‌ستپێکردن له‌لای خوێنه‌ره‌کان(القراء) بریتییه له دووباره خوێندنه‌وه له‌دوای پچڕاندن(القطع) یان ڕاوه‌ستان(الوقف)، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر له‌دوات پچڕاندن بوو ئه‌وا له پێشییه‌وه (الإستعاذة) و (البسملة) ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای سوڕه‌ته‌کاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ناوه‌ندی سوڕه‌ته‌کاندا بوو ئه‌وا خوێنه‌ر بۆی ده‌بێت (البسملة) بهێنێت یان نه‌یهێنێت له‌دوای (الإستعاذة) . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه له‌دوای ڕاوه‌ستان بوو، ئه‌وا (الإستعاذة) و (البسملة) له‌پێشییه‌وه پێویست ناکات چونکه خوێنه‌ر هه‌ر له‌حاڵه‌تی به‌رده‌وامیدایه ئه‌و وه‌ستانه‌ی ته‌نها بۆ پشوودانێک و پاشان نییه‌تی خوێندنه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌تا کۆتایی سوڕه‌تێکی خوێند و ئنجا ویستی سوڕه‌ته‌که‌ی تریش بخوێنێ، ئه‌وا ده‌بێت (البسملة) بهێنێت له‌لای ئه‌وانه‌ی که (البسملة)ه‌یان هه‌یه له‌سه‌ره‌تای سوڕه‌ته‌کانه‌وه وه‌ک له(حفص). ده‌ستپێکردنیش هه‌روه‌ک وه‌ستان(الوقف) وایه، دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و جۆرانه‌دا (ته‌واو وکافی و په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ند). له‌سه‌ر خوێنه‌ر پێویسته له‌جێیه‌ک ده‌ستپێبکات که واتایه‌کی جوان و مه‌به‌ست بدات به‌ده‌سته‌وه هه‌روه‌کو چۆن سه‌باره‌ت به‌وه‌ستانیش هه‌روابوو! له‌ده‌ستپێکردندا وه‌ک وه‌ستان نییه، ده‌بێت خۆت هه‌ڵیبژێریت، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاوه‌ستان که حاڵه‌تی ناچاری تێدا بوو، بۆیه له ده‌ستپێکردنه‌وه‌دا نابێت به‌هیچ جۆرێک جیاکردنه‌وه بکرێت له‌نێوان فرمان و بکه‌ره‌که‌ی یان به‌شی نیهاد(مبتدأ) و به‌شی گوزارش(خبر) یان وه‌سف و وه‌سفکراو یان (مضاف) و (مضاف اليه) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌ستراون پێکه‌وه.. به‌ڵام جگه له ده‌ستپێکردنه‌وه به سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌کان که ئه‌گه‌ر به ئایه‌تی پێشتره‌وه‌ش به‌سترابوو هه‌ر ده‌توانی نه‌گه‌ڕێیته‌وه و گرێی نه‌ده‌یته‌وه ثێوه‌ی چونکه وه‌ک وتمان که جائیزه له کۆتایی هه‌موو ئایه‌تێک ڕاوه‌ستان بکرێت و ده‌ستپیکردنه‌وه‌ش به ئایه‌تی نوێ. * بۆ ئه‌وه‌ی بزانی که له‌کوێوه ده‌ستپێبکه‌یته‌وه له خوێندنه‌وه‌دا، ئه‌م بنه‌مایه بناسه؛ له‌کوێ ڕاوه‌ستان ڕه‌وا بوو له‌دوای ئه‌و ده‌ستپێکردنه‌وه ڕه‌وایه، هه‌روه‌ک ئیبن ئه‌لجه‌زه‌ری ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له کتێبی (النشر) فه‌رموویه‌تی: "کل ما أجازوا الوقف عليه أجازوا الإبتداء بما بعده". هه‌موو ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه‌ک به قسه‌یه‌کی ناسه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌پێش خۆی مابوو له واتا‌و وێژه(لفظ)، ئه‌وا ده‌سپێکردنێکی ناپه‌سه‌ند ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌کان.. نمونه/ وه‌ک وه‌ستان له‌سه‌ر مَّا وَعَدَنَا و ده‌ستپێکردنه‌وه له‌ناوی اللَّهُ له‌ئایه‌تی وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ مَّا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُوراً الأحزاب12. خۆ ئه‌گه‌ر له وَعَدَنَا ه‌وه ده‌سپێبکرێته‌وه ئه‌وه هه‌ر ناپه‌سه‌ندتر ده‌بێت، وه ئه‌گه‌ر له مَّا وَعَدَنَا ده‌سپێبکرێته‌وه ئه‌وا هه‌رزۆتر ناپه‌سه‌ند ده‌بێت.. یاخود وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌ی قالوا له‌هه‌ر سێ ئایه‌ته‌کانی َّقَدْ سَمِعَ اللّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاء سَنَكْتُبُ مَا قَالُواْ وَقَتْلَهُمُ الأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَنَقُولُ ذُوقُواْ عَذَابَ الْحَرِيقِ [آل عمران:81] و ده‌ستپێکردنه‌وه به إِنَّ اللّهَ فَقِيرٌ... ،وه لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَآلُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ [المائدة: 17] و ده‌ستپێکردنه‌وه به إِنَّ اللّهَ هُوَ الْمَسِيحُ... ،وه َّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ ثَالِثُ ثَلاَثَةٍ وَمَا مِنْ إِلَـهٍ إِلاَّ إِلَـهٌ وَاحِدٌ وَإِن لَّمْ يَنتَهُواْ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ [المائدة: 73] و ده‌ستپێکردنه‌وه به إِنَّ اللّهَ ثَالِثُ ثَلاَثَةٍ.... یاخود ده‌ستپێکردنه‌وه به يَدُ اللّهِ مَغْلُولَةٌ.... له ئایه‌تی وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ [المائدة:64] . یان ده‌سپێکردنه‌وه به عُزَيْرٌ ابْنُ اللّهِ .. له‌ئایه‌تی وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللّهِ وَقَالَتْ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللّهِ ذَلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَاهِهِمْ يُضَاهِؤُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبْلُ قَاتَلَهُمُ اللّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ [التوبة: 30] یان ده‌سپێکردنه‌وه به غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُم... یان له ئایه‌تی يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ [فاطر: 3]. ده‌سپێکردنه‌وه به لاَ أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي.. له ئایه‌تی وَمَا لِي لاَ أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ[ی‌س:22].