دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د حوكمی ڕۆژووشكاندن له سه‌فه‌ردا پرسیار: حوكمی ڕۆژووشكاندن له سه‌فه‌ردا چییه له كاتی ڕه‌مه‌زاندا؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هیچ قورسی و ناڕ‌ه‌حه‌تییه‌ك نابینمه‌وه له‌سه‌رم له‌و سه‌فه‌ره‌دا؟ وه‌ڵام: زانایان –ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- ڕاجودایییان هه‌یه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئایا به‌ڕۆژووبوون خێری زیاتره یان شكاندنی؟ وه ئه‌وه‌ی كه ڕای به‌هێز و په‌سه‌نده (إن شا‌ء الله) ئه‌وه‌یه كه به‌پێی حاڵی مرۆڤه، له‌وانه‌یه كه به‌ڕۆژووبوون پاداشتی زیاتر بێت و له‌وانه‌شه شكاندنی باشتر بێت و فه‌زڵی زیاتر بێت. جا هه‌ر كه‌سێك ته‌نگه‌شه‌یی و قورسییه‌كی بینی له ئه‌نجامی به‌ڕۆژووبوونیدا، ئه‌وه با بزانێت كه خوای گه‌وره حه‌ز ئه‌كات و پێی خۆشه كه مۆڵه‌ته‌كانی وه‌ربگیرێن هه‌روه‌ك چۆن پێی ناخۆشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی بكرێن. وه له‌وانه‌ی كه خوا خۆشی ئه‌وێن ئه‌وه‌یه كه مۆڵه‌ته‌كانی وه‌ربگیرێن؛ با مۆڵه‌تی خوا وه‌ربگرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش كه به‌ڕۆژووبوون بۆی ئه‌بێته هۆی لاوازبوونی و به‌رگه‌نه‌گرتنی، ئه‌وه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه به‌ڕۆژوو بێت؛ له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌فه‌رمان فه‌رمانی دا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كه به‌ڕۆژوو بوون و ڕۆژووه‌كه بووه هۆی ماندووبو‌ون و بێزاربوونیان كه ڕۆژووه‌كه‌یان بشكێنن. وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی كه دایانئه‌پۆشی و سێبه‌ریان بۆ ئه‌كرد له‌به‌ر توندی و به‌هێزیی گه‌رما. جا له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌ڕۆژووبوون دروست نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هیچ ناڕ‌ه‌حه‌تی و ماندووبو‌ون و قورسایییه‌كی تووش نایه‌ت به‌هۆی سه‌فه‌ره‌كه‌یه‌وه، كاره‌كه زۆر ئاسان و سانایه لای، ئه‌وه به‌ڕاستی ناتوانن بیگرین به‌وه‌ی كه هه‌ر ده‌بێ بیشكێنێت، با ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌وێت به‌ڕۆژوو بێت و هیچ ناشه‌رعییه‌كی تێدا نییه (إن شا‌ء الله) و پاداشتی هه‌مان ڕۆژووی بۆ هه‌یه له كاتێك كه له ماڵه‌وه‌یه و سه‌فه‌ری نه‌كردووه.