دانراوه له‌لایه‌ن: باوكی سه‌لاحه‌ددین تێنه‌گه‌یشتووین یان نامانه‌وێت تێبگه‌ین؟ یه‌کێك له‌و دیارده نامۆ و ناشایستانه‌ی له ڕه‌مه‌زاندا به‌دی ده‌کرێت، دیارده‌ی پۆشته‌یی و ناپۆشته‌ییی ئه‌و ئافره‌تانه‌یه که له ڕه‌مه‌زاندا و به‌بۆنه‌ی ڕۆژووه‌وه له‌چك ده‌که‌ن. ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌زه‌قی له سلێمانی به‌دی ده‌کرێت. (کاسیات عاریات)ی فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) که له‌لای زۆربه‌مان یان هه‌مووان بیستراوه، زۆر به‌ڕوونی به‌رجه‌سته بووه. (کاسیات عاریات) پۆشته ڕووته‌کان!!!! پۆشته‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆشاکیان له‌به‌ردایه! ڕووتن، چونکه پۆشاکه‌کانیان هه‌ر به ناو پۆشاکه و پۆشته‌ی نه‌کردوون و جه‌سته‌یانی لێوه دیاره؛ ئیتر یان له‌به‌ر ته‌سکی یان ته‌نکی یان کورتی یان هه‌ر سێ باره‌که له‌یه‌ك کاتدا به‌پێی ئه‌و مۆدێله شه‌یتانییانه‌ی دایده‌هێنن بۆ ده‌رخستنی ته‌واوی جوانیی ئافره‌ت به ئه‌وپه‌ڕی سه‌رنجڕاکێشی. به سه‌ردانێکی یه‌کێک له فه‌رمانگه‌کان یان تێپه‌ڕبوون به بازاڕدا به‌ناچاری چاوت به ئافره‌تانێك ده‌که‌وێت یان له‌باره‌یانه‌وه ده‌بیستیت که به‌بۆنه‌ی هاتنی ڕه‌مه‌زانه‌وه له‌چك یان سه‌رپۆشێکیان داوه به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام هاوکات به‌شێك له گه‌ردنیان ده‌رخستووه یان پانتۆڵ و کراسێکی تا بڵێی ته‌سکیان له‌به‌ردایه و به‌ته‌واوی جوانییه‌کانی جه‌سته‌یانی به‌رجه‌سته کردووه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی زۆرێکیان قژ و په‌رچه‌میان سه‌ره‌ڕای له‌چك و سه‌رپۆشه‌که هه‌ر دیاره و به‌ده‌ره‌وه‌یه. یان هه‌ندێکیان ماکیاجێکی خه‌ستوخۆڵیان کردووه. ئه‌گه‌ر له‌چكکردنه‌که یان سه‌رپۆشه‌که به‌ڵگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ستی فیتره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌و ڕوخسارانه‌ی تر پێچه‌وانه‌ی واتای له‌چکه‌که یان سه‌رپۆشه‌که‌یه به ١٨٠ پله. من به‌ش به حاڵی خۆم تێدا ماوم، نازانم ئه‌م خوشکانه تێنه‌گه‌یشتوون یان نایانه‌وێت تێبگه‌ن؟؟! به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌زانن ڕۆژوو و سه‌رڕووتیان نه‌وتووه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رپۆش ده‌پۆشن، به‌ڵام تۆ بڵێی نه‌زانن که ده‌رخستنی له‌شولار و له‌به‌رکردنی ئه‌و به‌رگه ناپۆشتانه کارێکی ناشایسته‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رپۆشه‌که‌یان و ڕۆژووه‌که‌یاندا ناگونجێت؟! کاتێك دێینه سه‌ر باسی قسه و ڕێژه ی دینداری و موسڵمانێتی، ئه‌وا بواری که‌س ناده‌ین پێمان بڵێت به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه!! به‌ڵام ئایا ئه‌م دیارده‌یه و هاوشێوه‌کانی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ دینداریماندا یه‌کانگیره و چه‌نده له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی ڕه‌مه‌زانی مانگی ته‌قوادا گونجاوه؟ له‌چك و سه‌رپۆشتان له چی و به‌رجه‌سته‌کردنی له‌شولارتان له‌چی؟ ئه‌م قسه‌یه‌شم به‌م جۆره بۆ توانج نییه، به‌ڵکوو پرسیارێکی زه‌قه به ئه‌ندازه‌ی زه‌قی و ناجۆریی دیارده‌که! تاوه‌کوو گۆمی مه‌نگی بیرکردنه‌وه‌مان به‌ره‌و هه‌ڵوێستێکی ڕه‌سه‌ن و دوور له خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بشڵه‌قێنێت! قبووڵبوونی ڕۆژوو لای په‌روه‌ردگاره و من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی دڵنیابوونم له پیرۆزی و فه‌رزبوونی مانگی ڕه‌مه‌زان، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش دڵنیام له پێچه‌وانه‌ییی ڕه‌فتاری پۆشته ڕووته‌کان و دووری له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاره‌وه؛ چونکه هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره میهره‌بانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی خه‌ڵات کردووین، هه‌ر ئه‌وه که فه‌رمانی به پۆشته‌ییی ئافره‌تی موسڵمان کردووه. جێی خۆیه‌تی بانگخوازان به‌تایبه‌تی ئافره‌تان بایه‌خی تایبه‌ت بده‌ن به‌و خوشکانه‌ی گیرۆده‌ی ئه‌م جۆره دیارده‌یه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن هه‌ستی ئه‌و فیتره‌ته‌ی هانی داون بۆ سه‌رپۆشی ڕه‌مه‌زان زیاتر بووروژێنن و ته‌پوتۆزی دنیاویستی له‌سه‌ر لابه‌ن و ته‌مومژی مۆدێل و چاولێکه‌ری لێ بڕه‌وێننه‌وه و پاشان به‌ره‌و ڕاسته‌شه‌قامی دامه‌زراوی بۆ پۆشته‌ییی شه‌رعییانه ده‌ستیان بگرن. له بانگخوازان بانگکردن و نزا و له خوای میهره‌بانیش ڕێنمایی. خوا هه‌مووان ڕێنما بکات و به‌رچاوڕۆشنمان بکات. ئاماده کردنی: باوکی سه‌لاحه‌ددین