دانراوه له‌لایه‌ن: ئیحسان بورهانەددين حوكمى ڕۆژووگرتنى عه‌ره‌فه له ڕۆژى شه‌ممه ته‌نیا خستنى شه‌ممه به‌ڕۆژووگرتن مه‌كرووهه ، به هۆى ئه‌و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له الترمذی (744) وابوداود (2421) وابن ماجه (1726) له (عبدالله بن بسر) له ڕێگه‌ى خوشكه‌كه‌یه‌وه له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه فه‌رموویه‌تى: ( لا تَصُومُوا يَوْمَ السَّبْتِ إِلا فِيمَا افْتَرَضَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ ، فَإِنْ لَمْ يَجِدْ أَحَدُكُمْ إِلا لِحَاءَ عِنَبَةٍ ، أَوْ عُودَ شَجَرَةٍ فَلْيَمْضُغْه)ُ صححه الألباني في "الإروا‌ء "960 وقَالَ أَبُو عِيسَى الترمذي : هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ. واته: ڕۆژى شه‌ممه به ڕۆژوو مه‌بن مه‌گه‌ر ڕۆژووى فه‌رز بێت ،ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له ئێوه هیچى ده‌ست نه‌كه‌وت توێكڵى ده‌نكه ترێیه‌ك نه‌بێت یان چڵى دارێك نه‌بێت با بیجوێت. (ابن قدامة) ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت له (المغني 52/3) له زانایان ده‌گێڕێته‌وه كه ته‌نیاخستنى شه‌ممه‌یان به ڕۆژووگرتن به مه‌كروه زانیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژى تر بیگرێت مه‌كروه نییه ، به بۆنه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ى ( أبو هريرة) و (جويرية) (وان وافق صوما لانسان لم يكره) .واته: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژووى كه‌سێكدا ڕێككه‌وت مه‌كروه نییه. مه‌به‌ستیشى له فه‌رمووده‌ى (ابوهريرة) ئه‌وه‌یه كه بوخارى (1985) و موسلیم (1144) لێیه‌وه گێڕاویانه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تى گوێم له پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم كه ده‌یفه‌رموو: ( لا يَصُومَنَّ أَحَدُكُمْ يَوْمَ الْجُمُعَةِ إِلا يَوْمًا قَبْلَهُ أَوْ بَعْدَه) واته :كه‌س ڕۆژى جومعه به‌ڕۆژوو نه‌بێت ، مه‌گه‌ر ڕۆژێك له پێشى ، یان ڕۆژێك له پاشییه‌وه بگرێت. فه‌رمووده‌كه‌ى جویرییه‌ش ڕه‌زاى خواى لێبێت ئه‌وه‌یه كه پێشه‌وا بوخارى ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ده‌یگێڕێته‌وه (1986) كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له ڕۆژى هه‌ینیدا چووه‌ته لاى جوه‌یرییه به‌ڕۆژوو بووه ، پێى فه‌رمووه: ( أَصُمْتِ أَمْسِ ؟ قَالَتْ : لا . قَالَ : تُرِيدِينَ أَنْ تَصُومِي غَدًا ؟ قَالَتْ : لا . قَالَ : فَأَفْطِرِي) . واته: ئایا دوێنێ به ڕۆژوو بوویت؟ وتى: نه‌خێر.وتى ده‌ته‌وێت سبه‌ى به ڕۆژوو بیت؟ وتى: نه‌خێر. جا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێى فه‌رموو: كه‌واته بیشكێنه. ئه‌م دوو فه‌رمووده به‌ڵگه‌ى ئاشكرایان تێدایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به ڕۆژوو بوون له شه‌ممه‌دا جائیزه له غه‌یرى ڕه‌مه‌زاندا ، بۆ كه‌سێك كه جومعه‌ى له‌گه‌ڵیدا گرتبێت. هه‌روه‌ها له سه‌حیحه‌یندا جێگیر بووه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: ( أَحَبُّ الصِّيَامِ إِلَى اللَّهِ صِيَامُ دَاوُدَ كان َيَصُومُ يَوْمًا وَيُفْطِرُ يَوْمًا) . واته: چاكترین ڕۆژوو له‌لاى خواى گه‌وره ڕۆژووگرتنى داووده ڕۆژ نه ڕۆژۆێك به ڕۆژوو ده‌بوو، بێگومان له‌و حاڵه‌ته‌شدا شه‌ممه‌ى به‌ته‌نها تێده‌كه‌وێت، كه‌واته به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ڕۆژى عه‌ره‌فه ى تێكه‌وت جائیزه . (الحافظ ابن حجر) له (فتح الباري) باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه نه‌هى كردن له ڕۆژوو گرتنى هه‌ینى ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه خووى گرتووه به ڕۆژووگرتنى دیاریكراو وه‌كو عه‌ره‌فه و عاشوورا شه‌ممه‌ش به هه‌مان شێوه. (ابن عثيمين) به ڕه‌حمه‌ت بێت له‌م باره‌وه فه‌رموویه‌تى: پێویسته بزانرێت كه به ڕۆژوو بوون له ڕۆژى شه‌ممه چه‌ند حاڵه‌تێكى هه‌یه: حاڵه‌تى یه‌كه‌م: له ڕه‌مه‌زاندا بێت ، یان له گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌مه‌زان ، یان ڕۆژووى كه‌ففاره‌ت ، یان له جیاتى قوربانى حه‌ج و شتى له‌و شێوه، له‌م حاڵه‌تانه جائیزه مه‌گه‌ر تایبه‌تى بكات و وابزانێت واچاكتره. حاڵه‌تى دووه‌م: ڕۆژى جومعه‌ى له‌گه‌ڵ بگرێت ئه‌وه‌ش جائیزه ، به به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ى جوه‌یرییه له بوخارى. حاڵه‌تى سێیه‌م: بكه‌وێته ناو هه‌ندىَ ڕۆژ كه سوننه‌ته تێیاندا به ڕۆژوو بین وه‌كو ڕۆژى عه‌ره‌فه و عاشوورا و شه‌شه‌ڵان و نوَ ڕۆژى (ذى الحجة) ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش جائیزه چونكه ئه‌و كه‌سه له‌به‌ر ئه‌وه تێیدا به‌ڕۆژوو نابێت كه شه‌ممه‌یه ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه سوننه‌ته. حاڵه‌تى چواره‌م: له گه‌ڵ ڕۆژووگرتنى كه‌سێكدا ڕێككه‌وێت كه ڕۆژ نه ڕۆژێك به ڕۆژوو ده‌بێت ئه‌مه‌ش جائیزه ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: (الا رجلا كان يصوم صوما فليصمه) . ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌وه‌یه و جائیزه. حاڵه‌تى پێنجه‌م: به تایبه‌ت ته‌نها شه‌ممه به ڕۆژوو بێت له ڕۆژووى (تطوع) ئه‌مه‌یه كه له فه‌رمووده‌كاندا نكوَڵى لێكراوه.(بڕوانه: مجموع فتاوى ورسائل الشيخ ابن عثيمين 57/20) . والله اعلم. احسان برهان ا‌لدین سه‌رچاوه: سایتى (الاسلام سؤال وجواب/محمد صالح المنجد)