دانراوه له‌لایه‌ن: بڕیار فه‌ریق نۆمینه‌ی حاجییان بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ نۆمینه‌ی حاجییان، ئه‌مه به کوردی نۆمینه‌یه، ده‌نا خۆی ده ڕۆژی مانگی (ذی الحجة)یه؛ ئه‌و ڕۆژانه‌یه که حاجییەکان له مه‌راسمی حه‌جدان. مه‌رجیشه ڕۆژی عەره‌فه‌ی تێدابێت (بۆ غه‌یری ئه‌و که‌سه‌ی له حه‌جه) بۆیه وتراویشه نۆمینه چونکه به عەره‌فه‌وه ده‌بێت به ده. قه‌تاده -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: صوم يوم عرفة يكفر سنتين ماضية ومستقبلة وصوم عاشورا‌ء يكفر سنة ماضية رواه الجماعه الا البخارى والترمذى. واته: ڕۆژووگرتنی عەره‌فه گوناهی دوو ساڵ ده‌سڕێته‌وه، ساڵێ پێشتر و سالێك دواتر. ڕۆژووگرتنی عاشووراش هی ساڵی ڕابوردوو. حه‌فسه خان -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: أربع لم یکن یدعهن رسول اللّه صلی اللّه علیه و سلم: «صیام عاشورا والعشرو ثلاثة أیام من کل شهر و الرکعتین قبل الغداة. رواه أحمد والنسائی. واته: چوار جۆر په‌رستن هه‌یه، که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێیانه‌وه پابه‌ند بووه، ده‌یگرتن: ڕوژووی عاشوورا، نۆمینه‌ی حاجییان (ده ڕۆژی ذی الحجة)، سێ ڕۆژ له هه‌موو مانگێك و دوو ڕکات سوننه‌تی پێشنیوه‌ڕۆ. ئه‌بووهوره‌یره -خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رمووی: نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم عن صوم يوم عرفة بعرفات. رواه احمد وابو داود والنسائى وابن ماجه. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌یده‌هێشت ئه‌و حاجییانه‌ی له ڕۆژی عەرەفه‌دا له‌سه‌ر کێوی عه‌ره‌فاتن به‌ڕۆژوو بن. ئیمامی ترمزی ده‌فه‌رموێت: ئه‌هلی عیلم پێیان چاك بوو خه‌ڵك له عەره‌فه‌دا به‌ڕۆژوو بن جگه له‌و حاجییانه‌ی که له‌کاتی حه‌جدا له‌سه‌ر کێوی عه‌ره‌فات کۆ ده‌بنه‌وه. ئومول فه‌سل -خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رمووی: انهم شكوا فى صوم رسول الله صلى الله عليه وسلم يوم عرفه، فأرسلت اليه بلبن، فشرب وهو يخطب الناس بعرفه. متفق عليه. واته: کۆمه‌ڵێك گومانیان له‌وه هه‌بوو ڕۆژی عەره‌فه‌یه و که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ر کێوی عه‌ره‌فاته و به‌ڕۆژوو بێت. بۆیه منیش هه‌ندێك شیرم بۆ نارد، ئه‌ویش له‌و کاته‌ی وتاری ده‌دا، پێیان دا، خواردییه‌وه. ئاماده‌کردنی: بڕیار فه‌ریق ......... سه‌رچاوه: کتێبی ڕۆژوو، نووسینی: ئازاد نجم ا‌لدین، لا‌په‌ره ٥٥ بۆ ٥٧، له بڵاوکراوه‌کانی نووسینگه‌ی ته‌فسیر