چه‌ند ڕووداێك له ڕه‌مه‌زاندا ڕوویان داوه بسم الله الرحمن الرحیم ڕه‌مه‌زان له مێژووی موسڵماناندا مانگی سه‌ركه‌وتن و فتوحاتی گه‌وره گه‌وره بووه، مانگی به خۆدا چوونه‌وه‌و یه‌كخستنی ڕیزی موسڵمانان بووه، چونكه سه‌ركه‌وتن له ئه‌نجامی دڵسۆزی و لێبڕان و عیباده‌ت و به‌ندایه‌تییه‌و دێت، ئه‌م مانگه‌شه سه‌رتاپای به‌ندایه‌تی و بۆ خواگونجانه، خه‌ڵكی له‌م مانگه‌دا زیاتر له په‌روه‌ردگاره‌وه نزیكن. ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌سه‌ر ده‌روونی خۆیدا زاڵ بێت و به‌ره‌و كاری خێر‌و چاكه كه‌مه‌ندكێشی بكات، بێگومان ده‌شتوانێ به‌سه‌ر دوژمن‌دا زاڵ و سه‌ركه‌وتو بێت. ڕه‌مه‌زان مانگی چالاكی و گه‌رم و گوڕیییه نه‌ك ته‌ممه‌ڵی و ته‌وزه‌لی، مانگی به ئاگایی و هۆشدارییه نه‌ك خه‌وو خۆراك و یاری و گه‌پ، مانگی لێبڕان و له خۆبوردوییه نه‌ك پاڵدانه‌وه‌و قاچ ڕاكێشان. به ڕاستی ڕه‌مه‌زان هه‌لێكی زێڕینه بۆ موسڵمان تاكو سه‌رتاپا ژیانی خۆی نوێ بكاته‌وه‌و به‌رنامه‌ی دروست و شه‌رعی بۆ داهاتوی خۆی بڕێژێ. ڕووداوه‌كان زۆرن له ڕه‌مه‌زاندا كه ناكرێ هه‌موویان باس بكرێن، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ئاماژه بۆ چه‌ند ڕووداوێكی گرنگ ده‌كه‌ین ان شا‌ء الله. ئێسته‌ش فه‌رموون له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان.. كه به‌پێی كاتی ڕوودانه‌كانیان ڕیزبه‌ند كراوون. • به‌رزكردنه‌وه‌ی عیسا سه‌لامی لێ بێت بۆ ئاسمان. (الحاكم) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له (المستدرك 33/143) له فه‌رمووده‌ی حریث كوری مه‌خشی باسی كردووه كه حه‌سه‌نی كوری عه‌لی خوا لێی ڕازیبێت وتارێكی دا‌و باسی چاكه‌و مه‌ناقبی باوكی كرد پاشی كوشتنی، وتی: (له‌وشه‌ودا كوژرا كه قورئان هاته خوارێ، وه ئه‌وشه‌وی كه شه‌وڕه‌وی به عیسا كرا. و مانای شه‌وڕه‌ویش واته به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاسمان). صححه الحاكم و سكت عنه الذهبي. • هاتنه خواره‌وی وه‌حی و قورئان بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).. وه ده‌ستپكردنی بانگه‌وازی ئیسلامی. ئه‌مه‌ش له ڕۆژی دووشه‌ممه بیستویه‌كی مانگی ڕه‌مه‌زان بوو... كه له‌م ئایه‌ته‌دا به ڕاسته‌وخۆ باسی هاتووه: شهر رمضان الذي أنزل فيه القرا‌ن البقرة: 185 [وه له فه‌رمووده‌ی موسلمیدا به ژماره (1162) به ڕاشكاوی باسی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی كردووه. وه بنواڕه (سيرة ابن هشام (1/304) كه (ابن اسحاق) ده‌ڵێ كه له ڕه‌مه‌زاندا بووه و شایه‌تی به‌چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی دێنێته‌وه جگه له‌مه. • تیاچوونی ئه‌بی تالیبی مامی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ویش له ساڵی ده‌یه‌مه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا بوو دوای ده‌رچوونیان له شیوی ئه‌بو تالیب به ماوه‌یه‌كی كورت. (أنساب الأشراف للبلاذري 1/406). • وه‌فاتی دایكی ئیمانداران خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلد خوا لێی ڕازی بێت، ئه‌ویش كه هه‌ر له ساڵی ده‌یه‌مه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا بوو، به سێ ساڵ پێش كۆچ، ئه‌و ساڵه‌ش ناونرا به ساڵی ماته‌م (حاشية الدكتور القلعجی علی دلائل النبوة للبيهقي 2/353) • ناردنی سریه‌ی حه‌مزه‌ی كوڕی عبدالمطلب كه سریه‌ی (سیف البحر) بوو. (طبقات إبن سعد 2/6 و سيرة إبن هشام 2/281) • شه‌ڕی به‌در: له مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی دووه‌می كۆچی‌دا و له رۆژی حه‌ڤده‌ی ڕه‌مه‌زاندا شه‌ڕی به‌دری گه‌وره ڕوویداو موسڵمانه‌كان یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر كافرانی قوڕه‌یشدا. • تیاچوونی ئه‌بو جه‌هل (عه‌مری كوڕی هیشام) و ئومه‌ییه‌ی كوڕی خه‌له‌ف و عاصی كوڕی هیشامی كوڕی موغیرة-خاڵی ئه‌میری ئیمانداران عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی ڕازی بێت- له‌م مانگه‌دا و له‌شه‌ری به‌دردا هه‌موویان خرانه چاڵێك به ناوی قوله‌یب و لات‌و عوززا هیچ سوودی پێ نه‌گه‌یاندن و به‌ره‌و دۆزه‌خ ملیان نا. • وه‌فاتی ڕوقییه: له ساڵی دووه‌می كۆچی و له هه‌مان مانگدا ڕوقیه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وه‌فاتی كرد، كه‌خێزانی عوسمانی كوڕی عه‌ففان بوو خوا لێی ڕازی بێت. [طبقات ابن سعد (8/36) و الاستیعاب (4/292) و السير للذهبي (2/177)]. • كوشتنی عه‌صماء كچی مه‌روان: وه له هه‌مان مانگداو له هه‌مان ساڵدا و به ته‌واوی له ڕۆژی (25)ی ڕه‌مه‌زانداو ڕاسته‌وخۆ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له به‌در، سریه‌یه‌ك (عصماء كچی مه‌روان)ی كوشت كه له‌وانه بوو ئازاری پێغه‌مبه‌ریان ئه‌داو قسه‌یان پێ ئه‌وت و ئیسلامیان له‌كه‌دار ده‌كردو خه‌ڵكیان هه‌ڵده‌نا دژی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وتبوو. [سيرة ابن هشام (4/377-379) و ابن سعد في الطبقات (2/27)]. • له دایكبوونی حه‌سه‌ن: وه له مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی سێیه‌می كۆچی‌دا و له شه‌وی نیوه‌ی ڕه‌مه‌زاندا فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) حه‌سه‌نی كوڕی لێ بوو، خوا لێیان ڕازی بێت. [تأريخ خليفة (66) و تأريخ بغداد (1/140)]. • هێنانی زه‌ینه‌ب له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه: وه له هه‌مان مانگ و له هه‌مان ساڵدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زه‌ینه‌بی كچی خوزه‌یمه‌ی كچی حارثی هێنا، ناسراو به دایكی هه‌ژاران. [الطبقات الكبرى لابن سعد (8/115)]. • به‌ڕائه‌تی دایكی ئیمانداران عائیشه: وه له ساڵی پێنجه‌می كۆچی‌دا به‌رائه‌تی و پاكێتی دایكی ئیمانداران عائیشه‌ی كچی ئه‌بوبه‌كر خوا لێیان ڕازی بێت هاته خواره‌وه، كه پاشا عه‌زوه‌ی (بنی المصطلق) دووڕووه‌كان تۆمه‌ت و بوختانی هه‌ره‌گه‌وره‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ست، غه‌زوه‌كه له مانگی شه‌عباندابوو به‌ڵام هاتنه خواره‌وه‌ی به‌رائه‌ت و پاكێتی عائیشه خوا لێی ڕازیبێ له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بوو. [البداية و النهاية (783/91-92)]. • كوشتنی سه‌للامی كوڕی ئه‌بی الحقیق: جياوازييه‌ك هه‌یه له ناردنی سریه‌ی عبدالله كوڕی عه‌تیك كه چوو بۆ كوشتنی سه‌للامی كوڕی ئه‌بی الحقیق.. هه‌ندێ له مێژوونووسان ده‌ڵێن كه له ڕه‌مه‌زانی ساڵی شه‌شه‌می كۆچی‌دا بووه. [السرايا و البعوث النبوية حول المدينة و مكة (174-175)]. • وه له ڕه‌مه‌زانی ساڵی شه‌شه‌می كۆچی‌دا سریه‌ی زه‌یدی كوڕی حارسه بۆ نه‌وه‌ی فه‌زاره نێردرا. [السيرة النبوية لابن هشام (351/4)]. • ناردنی سریه‌ی غالب كوڕی عبدالله بۆ (المیفعة): ئه‌مه‌ش ئه‌و غه‌زوه‌یه بوو كه تێدایدا ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید خوا لێی ڕازی بێت پێاوێكی كوشت دوای ئه‌وه‌ش كه هه‌ر وتی لا اله الا الله. [البخاري مع الفتح (6872) و مسلم (158)ن و الداية و النهاية (4/248)، و طبقات ابن سعد (2/199)]. • سریه‌ی ئه‌بی قه‌تتاده: وه له‌و ڕووداوانه‌ش هه‌روه‌ها كه له‌سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانی ساڵی هه‌شته‌می كۆچی‌دا ڕوویدا، ناردنی سریه‌ی ئه‌بی قه‌تتاده بوو بۆ ناوجه‌رگه‌ی (إضم). [درێژه‌ی ئه‌م سریه له سيرة ابن هشام (4/363-364) و ابن سعد في الطبقات (2/133) بكه]. • ڕزگاركردنی مه‌ككه: وه له‌و ڕووداوانه‌ی كه له ڕه‌مه‌زانی ساڵی هه‌شتی كۆچی‌دا ڕویاندا ڕزگاركردنی مه‌ككه بوو، ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مه‌دینه له ده‌ی ڕه‌مه‌زاندا بوو، له شه‌وی نۆزده‌یه‌می ڕه‌مه‌زاندا چوو ناو مه‌ككه‌وه. • ڕوخاندنی عوززا: ناردنی سریه‌ی خالیدی كوڕی وه‌لید خوا لێی رازی بێت بۆ ڕوخاندی بتی عوززا له هه‌مان ساڵدا بوو ته‌نها پێنج ڕۆژی له ڕه‌مه‌زان مابوو [طبقات ابن سعد (2/145) و السرايا و البعوث (279-282).] • ڕووخاندنی مه‌نات: سريه‌ی سه‌عدی كوڕی زه‌یدی ئه‌شهه‌لی بۆ ڕووخاندنی مه‌نات ئه‌ویش كه ته‌نها شه‌ش رۆژی له ڕه‌مه‌زان مابوو. [طبقات ابن سعد(2/146-147)، و السرايا و البعوث (285-289)] • ڕوخاندنی سواع: سریه‌ی عه‌مری كوری عاس خوا لێی ڕازی بێت بۆ ڕوخاندنی بتی (سواع)، بته‌كه‌ی هوزه‌یل. [طبقات ابن سعد (2/146)]. • گه‌ڕانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له غه‌زوه‌ی ته‌بوك: ئه‌مه‌ش كه له‌ساڵی نۆیه‌می كۆچی‌دا بوو، كاتێك ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ته‌بووك له مانگی ڕه‌جه‌بدا بوو، ئه‌م غه‌زوه‌یه‌ش په‌نجا ڕۆژی خایاند‌و بیست ڕۆژ له ته‌بوك مایه‌وه، ئه‌وه‌ی تریشی له ڕۆشتن و هاتنه‌وه‌دا به‌سه‌ریان برد. [الرحیق المختوم 401]. • هاتنی شاندی سه‌قیف بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ئاشكراكردنی ئیسلامه‌تی خۆیان: ئه‌میش كه له ساڵی نوێه‌می كۆچی‌دا بوو. له‌و ساڵه‌دا هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رو موسڵمان بوون [البداية و النهاية (91-92/3) و سيرة ابن هشام (4 /2249)]. • هاتنی نێرراوی پاشای حه‌میه‌ر به نوسراوی خۆیان بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ویش كه له ڕه‌مه‌زانی ساڵی نۆیه‌می كۆچی‌دا بوو. [البداية و النهاية (5 /886) و سيرة ابن هشام (4 /311-313)]. • هاتنی جه‌ریری كوڕی عبدالله به‌جه‌لی بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و موسڵمانبوونی له ساڵی ده‌یه‌می كۆچی‌دا. [الأصابة (2 /22220) و تأريخ المدينة لابن سبة (2 /313311-313)]. تا ئێره هاتینه كۆتایی گرنگترین ئه‌و ڕووداوانه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا له ماوه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ڕوویان داوه. وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نۆ ڕه‌مه‌زانی گرتووه، چونكه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له مانگی شه‌عبانی ساڵی دووه‌می كۆچی‌دا فه‌ڕز كرا، وه پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی یازده‌ی كۆچی وه‌فاتی كرد.