سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دە هۆکار بۆ بەردەوامى لە کارى چاکە دواى مانگى ڕەمەزان
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: سايه فارس

دە هۆکار بۆ بەردەوامى لە کارى چاکە دواى مانگى ڕەمەزان

سەرەتا بە ناوى خواى گەورە .. .سوپاس و ستایش بۆ پەروەدگارى خاوەن میهرى بێپایان.. دروود و سەلام لەسەر پێشەواى مرۆڤایەتى (محمد) . 

برایانى بەڕێز .. خوشکانى زێدە ئازیز 
ئەم بابەتە پێشکەشە بە ئێوە تا بتوانن دواى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بەردەوام بن لە چاکەکردن هەر بە چەشنى ڕەمەزان .. ئەو هۆکارانەش :- 

1- سەرەتا و پێش هەموو شتێک داواى یارمەتى لە زاتى پیرۆزى پەروەردگار بکەین بۆ هیدایەت و جێگیر بوون و بەردەوامى لەسەر ئەم ڕێبازە پیرۆزە،خواى گەورە ستایشى ئەوانە دەکات کە داواى زانست و هیدایەتى لێ دەکەن رَبَنَا لا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَإِژْ هَدَیْتَنَاۆهَبْ ڵنَامِنْ ڵدُنْکَ رَحْمَەًإِنَکَ ڕَنْتَ الْۆهَابُ. 

2- دانیشتن لە مەجلیسى پیاو چاکان و سوور بوون و بەردەوام بوون لەسەر کۆڕەکانى زیکر و ئەو شوێنانەى کە وانەى دینى بابەتى بەسوودى تیا پێشکەش دەکرێت. 

3- هەوڵ دان و شارەزا بوون لە ژیانى پیاو چاکان لە ڕێگەى خوێندنەوەى ژیانیان و گوێگرتن بۆ کاسێتى دەنگى کە باس لە ژیانى هاوەڵان دەکات ئەوەش ڕێخۆش کەر دەبێت بۆ ئەوەى زیاتر دەروونت ئامادە و ئاسوودە بێت. 

4- زۆر گوێ گرتن بۆ شریتە دینییە کاریگەرەکان وەک وتار و ئامۆژگاریەکان و سەردان کردنى تۆمارگاکان تاو نا تاوێک . 

5- وریا و سوور بین لەسەر بەجێهێنانى عیبادەتە فەرزەکان وەک: نوێژەکان و ڕۆژووى ڕەمەزان و... چونکە لە فەرزەکان دا خێرێکى گەورە هەیە. 

6- هەوڵدان بۆ کردنى نوێژە سوننەتەکان ئەگەر کەمیش بێت ،بۆ دەروونت باشە .(خۆشەویسترین کار لاى خواى گەورە ئەوەیە کە بەردەوام بیت لەسەرى هەرچەندە کەمیش بێت) بەپێى فەرموودەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم). 

7- دەستکردن بە لەبەرکردنى قورئانى پیرۆز و بەردەوام بوون لەسەرى وە خوێندنى لە نوێژە فەرزو سوونەتەکان دا. 

8- زۆرکردنى یادى خواى گەورە و داواى لێخۆش بوون (الاستغفار) ، ئەوەش کارێکى ئاسانە بەڵام سوودى زۆر و ئیمان زیاد دەکات و دڵ بە هێز دەکات. 

9- دوور کەوتنەوە لە هەموو ئەو هۆکارانەى ئەبنەهۆى فەسادى دڵ و لاوازى ئیمان وەک هاوڕێیەتى خراپ و بەکارهێنان و سەیر کردنى تەلەفزیۆن بەگوێ گرتن بۆ گۆرانى و کلیپە بێ ماناکان کە ئێستە بووەتە بەشێکى سەرەکى کەناڵەکان یاخود خوێندنەوەى ئەو گۆڤار و کتێبانەى کە بێجگە لە زیان هیچ سوودێک ناگەیەنن. 

10- هۆکارى کۆتایى بە تەوبەکردنى خێرا ئامۆژگاریت دەکەم ئەگەر کەوتیتە تاوانەوه‌، تەوبەیەکى نەسوح کە. گەڕانەوەى بۆ سەر تاوان تیا نەبێت.چونکە خواى گەورە تەوبە و گەراِنەوەى بەندەکانى زۆر پێ خۆشە. 

خوشک و براى ئازیزم : لەو کەسانە مەبە کە خواى گەورە ناناسن ئیللا لە مانگى ڕەمەزاندا نەبێت، سەلەفى ساڵح دەربارەى ئەوانەى کە تەنهالە ڕەمەزاندا خواپەرستى دەکەن دەڵێن : (خراپترین قەوم ئەوانەن خوا ناناسن لە ڕەمەزان دا نەبێت). 
خواتان لەگەڵ تا ڕەمەزانێکى تر ... بە هیواى سەلامەتى و ئیستقامە لەسەر ئەم دین و ڕێبازە پیرۆزە. 

سەرچاوە : islam online 

سایە فارس 

 4934

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram