حاڵه‌ته‌كانی نونی زه‌ننه‌دار و ته‌نوین (أحكام النُّون السَّاكنةِ والتَّنوين). کوڕی خاك (نْ) ی زه‌ننه‌دار واته نونێكی وه‌ستاوی بێ جوڵه. له ته‌نوینیش(ـًـٌٍٍـ) كه‌ده‌كه‌وێته كۆتایی ناو(الإسم) و به‌ده‌نگی (نْ)ی زه‌ننه‌دار دوایی دێت و به‌ڵاَم به نوسراوی نابینرێت. وه‌ك: غَفُورٌ ، علِيماً ، شَئٍ. به له‌دواهاتنی پیته‌كان له پاش نونی زه‌ننه‌دارو ته‌نوینه‌وه (ـًـٌٍٍـ) چوار حاڵه‌ت بۆ (نْ) دروست ده‌بن. 1/ ئاشكراكردن(الإظهار). ئاشكراكردنی (نْ)ی زه‌ننه‌داره یان ته‌نوین به‌بێ زیاده‌یه‌ك له مینگه، كاتێك له‌دوایانه‌وه یه‌كێك له شه‌ش پیته هاتبێت كه‌بریتین له پیته‌كانی قورگ (ء ، ه ، ع ، ح ، غ ، خ). مه‌به‌ستمان له زیاده له مینگه ئه‌وه‌یه كه وه‌ك باسمان كردووه مینگه له‌گه‌ڵ نون تێكه‌ڵاوه و ناتوانرێت لێی جیابكرێته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه مینگه‌كه‌ی له ئاستی خۆی تێنه‌په‌ڕێت، مینگه‌یه‌كی كه‌می ده‌بێت و ئاستی كورت(النَاقِص)ی هه‌یه. بۆیه ناشێت بڵێین ئاشكراكردنی نون به‌بێ مینگه! به‌ڵكو به‌بێ زیاده‌یه‌ك له مینگه. هۆی ئه‌م ئاشكراكردنه! ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووری ده‌رچه‌ی نون له‌گه‌ڵ ده‌رچه‌ی شه‌ش پیته‌كه. تێبینی: چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئاشكراكردنه: ده‌بێت نون ته‌واو وه‌ستاو(ساكنْ) بكرێت له‌گه‌ڵ سه‌رنجی ئه‌وه‌ی پیتێكه له پیته‌كانی ناوه‌نده(لِنْ عُمَرْ)، واته نێوان(الشِّدَة) و (الرَّخاوَة) ، وه‌ك له وشه‌یأنْعَمْتَ به‌دیار ده‌كه‌وێت كه پێویسته مه‌ودای ده‌نگی دوو پیتی نون و میم تێیدا یه‌كسان بن. * هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاگادار بین پیتی نون دوور ڕابگرین له جوڵه(الحَرَكة) و له‌ره(القَلقَلة). نموونه/ پیته‌كان.....له یه‌ك وشه‌دا...............له دوو وشه‌دا...............له ته‌نویندا همزة( أ )...........يَنْـأَوْنَ........................مِنْ أَحَـد.................... کفُواً أَحَد هـ ...................يَنْـهَوْنَ.......................إنْ هِـيَ....................... سَلامٌ هِيَ ع................أنْـعَمْتَ .......................مِنْ عِلْم......................... شَئٍ عَلِيم غ...............فَسَيُنْـغِضُونَ......................مِّنْ غِلّ..........................عَفُواً غَفُوراً ح...............يَنْـحِتُون.........................مِنْ حَمَإٍ..........................غَفُورٌ حَلِيم خ..............المُنْـخَنِقَة........................مِنْ خَيْر.........................عَلِيمٌ خَبِير. [pagebreak] 2/ تێكهه‌ڵكێش كردن(الإدغام). له‌زمانه‌وانیدا: خستنی شتێك بۆ ناو شتێك. له زاراوه‌دا: گه‌یاندنی پیتێكی وه‌ستاو به پیتێكی جوڵاو به‌شێوه‌یه‌ك ببنه یه‌ك پیتی شه‌دده‌دار كه زمان یه‌ك جار بۆیان ده‌جوڵێت. یان: ده‌ربڕینی دوو پیته‌كه‌یه به‌یه‌ك پیتی شه‌دده‌دار و به‌ده‌نگی پیتی دووه‌م. * ئه‌م حاڵه‌ته بۆ نون دروست ده‌بێت كاتێك له دوایه‌وه یه‌كێك له شه‌ش پیته‌كانی ووشه‌ی(يرْمَلُون) بێت. تێكهه‌ڵكێشكردن دوو جۆره. 1- تێكهه‌ڵكێشكردنی به مینگه(الإدغام بِغُنَّة): ئه‌وه‌یه‌كه له‌دوای نونی زه‌ننه‌داره‌وه یه‌كێك له پیته‌كانی(ينْمُو) بێت. ئه‌میش دوو جۆره: یه‌كه‌م: تێكهه‌ڵكێشكردنی ته‌واو و به‌مینگه: له‌گه‌ڵ دوو پیتی(ن ، م) ده‌بێت له(ینْمُو)، لێره‌دا خودی پیتی نون و سیفه‌ته‌كه‌ی كه مینگه‌یه تێكهه‌ڵكێش ده‌بێت له‌گه‌ڵ دوای خۆی به‌ته‌واوی. نموونه/ پیت ............. له دوو وشه .......... له ته‌نویندا ن..................... إنْ نَـشَأ ...............يَومَئِذٍ نَـاعِمَة م .................... مِنْ مَـاء...............حَبْلٌ مِـنْ مَسَد * له‌م حاڵه‌ته هه‌ردوو پیتی(ن ، م) شه‌دده‌دار ده‌بن چونکه تێکهه‌ڵکێشکردنه‌که ته‌واوه. مینگه‌ش که هه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی(ن ، م) ده‌که‌ونه حوکمی نون و میمی شه‌دده‌داره‌وه که مینگه‌یان هه‌یه و له پله‌یته‌واوترین(الأکمل)یشه. دووه‌م : تێكهه‌ڵكێشكردنی ناته‌واو و به‌مینگه: له‌گه‌ڵ دوو پیتی(ی ، و) ده‌بێت له (ينْمو)، لێره‌دا خودی نون تێكهه‌ڵكێش ده‌بێت له‌گه‌ڵ دوای خۆی به‌ڵام سیفه‌ته‌كه‌ی كه مینگه‌یه ده‌مێنێته‌وه. نموونه/ پیت ............. له دوو وشه ............... له ته‌نویندا ي ................. إنْ يَـكُنْ ................... وُجُوهٌ يَومَ و ................. مِنْ وَال .................. سِرَاجَاً وَهَاجَا * له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ردوو پیتی(ی ، و) شه‌دده وه‌رناگرێ، چونکه تێهه‌ڵکێشکردنه‌که ناته‌واوه. 2- تێكهه‌ڵكێشكردنی بێ مینگه(الإدغام بِغَير غُنَّة). ئه‌وه‌یه كه له‌دوای نونی زه‌ننه‌داره‌وه یه‌كێك له دوو پیتی(ر ، ل)ی پاشماوه‌ی (يرْمَلوُن) بێت، ئه‌م تێكهه‌ڵكێشكردنه‌ش ته‌واوه، واته نون خۆی و سیفه‌ته‌كه‌ی(مینگه) به‌ته‌واوی تێكهه‌ڵكێش ده‌بێت له‌گه‌ڵ دوو پیته‌كه بۆیه هیچ پاشماوه‌یه‌كی نونه‌كه نامێنێت. نموونه/ پیت ............. له دوو وشه ............ له ته‌نویندا ر .................. مِن رَبِهِم ................ غفورٌ رَحيم ل ................. يكُنْ لَهُ ................. ويلٌ لِكُلِ * له‌م حاڵه‌ته هه‌ردوو پیتی(ر ، ل) شه‌دده‌دار ده‌بن چونکه تێکهه‌ڵکێشکردنه‌که ته‌واوه. به‌ڵام ده‌بێت تێبینی ئه‌وه بکه‌ین که نابێت له‌سه‌ریان زۆر بمێنینه‌وه، چونکه هه‌ردووکیان له پیته‌کانی ناوه‌ندن له درێژی ده‌نگ(حروف البینیة؛ لن عمر). تًێبینی: 1. تێكهه‌ڵكێشكردنی(نْ) له‌یه‌ك وشه‌دا ناكرێت، وه‌ك له‌م وشانه‌دا: الدُّنيا، بُنْيان، صِنوان، قِنْوان ، له‌به‌رئه‌وه‌یه مانای وشه‌كان ده‌گۆڕێت. 2. تێكهه‌ڵكێشكردن له يس والقرانِّ الحكيم و ن والقَلَمِ ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵكو ئاشكرا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له مَنْ.. رَاق ئاشكرا ده‌كرێت له‌به‌ر بوونی سه‌كته. 3. له تێكهه‌ڵكێشكردنی نونی زه‌ننه، ده‌رچه‌ی به‌شه زمانییه‌كه‌ی هیچ كارێكی نامێنێت، به‌ڵكو ته‌نها به‌شه‌كه‌ی بۆشایی لووت كاری پێ ده‌كرێت واته مینگه، بۆیه پێویسته مینگه‌ی نونه‌كه ته‌واو ده‌رببڕێت بێ هیچ كه‌م وكورتیه‌ك. 4. له هه‌ندێ حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت وریایی به‌كار بهێنین وه‌ك: مِن وَالٍ و مِن يَقْطِينٍ پێویسته ژێری میمه‌كه هێنده درێژ نه‌كه‌ینه‌وه تا نه‌بێته زیادكردنی پیتێكی(ی) به‌م جۆره (مِیْوَّال ، مييقطين). ئه‌مه‌ش به‌هۆی دڕه‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه‌یه بۆ ئاماده‌بوون بۆ ده‌ربڕینی پیته‌كه‌ی دوای خۆی، یان وه‌ك له نموونه‌ی: سِرَاجًا وَهَّاجًا دا زیادكردنی ئه‌لیفێك له‌نێوان (ج) و (و)دا! ئه‌م كاره له ته‌جویدا ناوی به(الإدخال) هاتووه واته تێخستن. 5. به‌رده‌وامی ده‌نگی مینگه هه‌تاكو پێش پیته‌كانی(یرمَلونَ)ه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له خوێنه‌ران ده‌یكه‌ن ئه‌ویش درێژكردنه‌وه‌ی مینگه‌یه هه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و پیتانه‌ش یان دواتریش. وه‌ك له ( مِن وَالٍ) دا . چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی تێکهه‌ڵکێشکردن: - ئه‌گه‌ر نونی به زه‌ننه بوو: پیتی نون لاده‌به‌ین له ده‌ربڕینی و ئه‌گه‌ر مینگه‌ی هه‌بوو به دوو یه‌که(حرکة) درێژی ده‌که‌ینه‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی مینگه‌که پیته‌که‌ی دواتر ده‌وترێت(پیته‌کانی یرملون). - ئه‌گه‌ر ته‌نوین بوو( ـــًــٌٍــــ )؛ له هه‌ر دوو بۆر(ضمتین) و دوو سه‌ره(فتحتین) و دوو ژێر(کسرتین) دووه‌میان ده‌نگی نونه به زه‌ننه‌که‌یه، بۆیه ته‌نها یه‌کێکیان ده‌رده‌بڕین(یه‌ک بۆر یان یه‌ک سه‌ره یان یه‌ک ژێر) و ئه‌وجا ئه‌گه‌ر مینگه هه‌بوو به دوو یه‌که(حركة) درێژی ده‌که‌ینه‌وه، پاشان ڕاسته‌وخۆ ده‌چینه سه‌ر پیته‌که‌ی دواتر. [pagebreak] 3/ گۆرین(الإقْلاب). له‌زمانه‌وانیدا: گۆرینی شتێك بۆ شتێكی تر. له‌زاراوه‌دا: گۆرینی نونی زه‌ننه‌یه یان ته‌نوینه بۆ پیتی میمێكی شارراوه له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی مینگه كاتێك له‌دوایه‌وه ته‌نها پیتی (ب) هاتبێت. وه‌ك:﴿ مِنْ بَعْدِ﴾، ﴿سَمِيعاً بَصِيرا. چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌م حاڵه‌ته: • پیتی نون یان ته‌نوین ده‌گۆرین بۆ میم. • لێوه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتری توند ناكه‌ین به‌ڵكو به‌جووتكردنێکی نه‌رم و سووك. • مینگه‌ش ده‌رده‌بڕین له لووته‌وه و پاشان پیتی(ب) ده‌رده‌بڕین كه‌مێك به توندكردنی لێوه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر چونكه پیتی(ب) پیتێكی ئاشكرای تونده(مَجهورة و شَديدة)، پاشان لێوه‌كان دوور ده‌خرێنه‌وه له‌یه‌كتر. تێبینی/ 1. زۆرێك له خه‌ڵكی پیتی(ب) لاواز ده‌رده‌بڕێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی لاوازی ده‌نگی مینگه‌ی میمه گۆڕاوه‌كه‌یه كه‌له پێشییه‌وه هاتووه. ئه‌و بێگومان هه‌ڵه‌یه چونكه وه‌ك وتمان پیتی(ب) پیتێكی توند و ئاشكرا و به‌هێزه. هه‌ندێ له زانا هاوچه‌رخه‌كان له باره‌ی شێوه‌ی لێوه‌كان بۆ پیتی میمێك كه ئه‌گه‌ر له دوایه‌وه پیتی (ب) هاتبێت (میمی شارراوه بێت یان میمی گۆڕاو له نونه‌وه) ده‌ڵێن: شێوه‌ی لێوه‌كان بۆ (م) چاو له جووڵه‌ی(الحَرَكه) پیتی پێش خۆی ده‌كات، واته بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پێش میم بۆر هه‌بوو ئه‌وا میمه‌كه‌ش لێوه‌كانی بۆ خڕده‌بێته‌وه(ضَمُ الشَّفَتَين) وه ئه‌گه‌ر پێش خۆی سه‌ره‌ی هه‌بوو یان ژێر ئه‌وا لێوه‌كانیش بۆ میم درێژ ده‌بنه‌وه وه‌ك بۆ پیتی پێش خۆی! به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه، ڕاستی ئه‌وه‌یه كه لێكۆڵه‌ره‌وان فه‌رموویانه كه بریتییه له‌وه‌ی شێوه‌ی لێوه‌كان له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا به جووتکردنیانه له‌سه‌ر یه‌كتر و بێ هیچ توندییه‌ك وه به‌بێ كۆكردنه‌وه و خڕكردنه‌وه‌یان. 2. چؤنییه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌م حاڵه‌ته به‌جۆرێکی تریش هه‌ندێ زانایان په‌سه‌ندیان کردووه، ئه‌ویش به‌وه‌ی له کاتی وتنی میمه شاراوه‌که که که پێشتر نون بووه، ده‌روه‌یه‌ک(فجوة) له ناوه‌ڕاستی نێوانی دوو لێوه‌که‌دا ده‌که‌ینه‌وه به جۆرێک په‌ڕه‌یه‌کی پێدا هاتوچۆ بکات، بوونی ئه‌و ده‌روه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه میمه‌که به شاره‌وه‌یی ده‌رببڕێت. به‌ڵام شایه‌نی باسه بۆچوونی یه‌که‌م به هێزتره. [pagebreak] 4/ شاردنه‌وه(الإخفاء). له‌زمانه‌وانیدا: داپۆشین(السِّتر). له‌زاراوه‌دا: شاردنه‌وه‌ی نونی زه‌ننه‌یه یان ته‌نوین له ده‌ربڕیندا به‌جۆرێك له نێوان ئاشكراكردن و تێكهه‌ڵكێشكردندا بخوێنرێته‌وه و ده‌نگی مینگه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌وترێت و پیتی دوای ئه‌ویش گیره(شده)ی نادرێتێ. * كاتیك ڕووده‌دات كه له دوای نونی زه‌ننه یان ته‌نوین پاشماوه‌ی پیته‌كانی دوای حاڵه‌ته‌كانی ئاشكراكردن و تێكهه‌لكێش كردن و گۆرین هاتبێت. ژماره‌ی پیته‌كان (15) پیته و كۆكراوه‌ته‌وه له سه‌ره‌تای هه‌ر ووشه‌یه‌كی ئه‌م هۆنراوه‌یه: صِف ذا ثنا كَم جادَ شخْصٌ قد سَما........... دُم طَيباً زِدْ في تُقى ضَع ظَالماً واته( ص، ذ، ث، ك، ج، ش، ق، س، د، ط، ز، ف، ت، ض، ظ). * ئه‌م حاڵه‌ته ناوده‌برێت به‌شاردنه‌وه‌ی ڕاستی(الإخفاء الحقيقي). چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی شاردنه‌وه‌یه: دكتۆر ئه‌یمه‌ن سوه‌ید ئه‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر له‌دوای(نْ)ی زه‌ننه یان ته‌نوین یه‌كێك له(15) پیته‌كه هات، ئه‌وا له‌سه‌ر خوێنه‌ر پێویسته ئه‌م خاڵاَنه ئه‌نجام بدات. 1. پێویسته كاتێك له وشه‌یه‌كدا پیتی پێش نونه‌كه ده‌رئه‌برین ڕاسته‌وخۆ زمان و ده‌م ئاماده بێت بۆ وتنی پیتی دوای نونه‌كه(واته به‌بێ ئه‌وه‌ی زمان به‌كار بهێنرێت بۆ وتنی نون) بۆیه به‌م هه‌نگاوه به‌شی نون ته‌نها مینگه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌ویش له لووت(الخیشوم) دایه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له وشه‌ی(أنفسكم) دا ئه‌نجامی بده‌ین، ئه‌وا كاری زمان و ده‌م ته‌نها وتنی هه‌مزه‌كه‌یه و پاشان ڕاسته‌وخۆ ئاماده‌بوونه بۆ وتنی پیتی(ف) و له‌نێوانیشیاندا ده‌نگی مینگه‌كه ده‌رده‌برێت، له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌نگی مینگه‌كه درێژنه‌بێته‌وه هه‌تا سه‌ر پیتی دوای نونه‌كه یان ته‌نوینه‌كه. 2. ئاماده‌بوون بۆ پیتی دوای نون یان ته‌نوین وه‌ك وتمان له‌دوای ده‌ربڕینی پیتی پێش نونه‌كه یان ته‌نوینه‌كه‌یه، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ مینگه‌كه زمان و ده‌مت ئاماده‌بێت بۆ ده‌رچوونی ئه‌و پیته له‌ده‌رچه‌كه‌ی. وه‌ك لهفأنذِرْدا ده‌یبینین، له‌دوای وتنی هه‌مزه زمان نزیك ئه‌بێته‌وه(ڕۆخی پێشه‌وه‌ی زمان) له ڕۆخی ددانه‌كانی بڕڕه‌ی سه‌رێ به‌بێ ئه‌وه‌ی لێیان بكه‌وێ، ئه‌وه هه‌تا وتنی مینگه‌كه پاشان وتنی پیتی(ذ) ه‌كه. مینگه‌كه‌ش زۆربه‌ی زۆری له لووته‌وه ده‌رده‌چێت و به‌بڕی"25%" یشی له‌ده‌مه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی دانه‌خرانی ده‌رچه‌ی نونه‌كه به‌ته‌واوی. 3. ده‌ربرینی مینگه‌ی شاراوه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌دوای خۆیه‌وه له‌ئاوساوی و لاوازی‌دا(التفخیم والترقیق) كه‌واته ئه‌گه‌ر له‌دوای نونه‌وه یه‌كێك له پیته‌كانی هه‌ڵكشاو(إستعلاء) هاتبوو جگه له‌دوو پیتی(غ،خ) ئه‌وا مینگه‌یش ئاوساو ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوساوییه‌ش وه‌ك هه‌موو پیته ئاوساوه‌كان چه‌ند ئاستێكی هه‌یه، كه زانایان ژماردوویانه به(3) یان (5) یان(7) ئاست، وه به‌هێزتریشیان(4) ئاسته كه‌بریتییه: 1. سه‌ری هه‌بێت و له‌دوایه‌وه ئه‌لیف(1) هاتبێت. 2. سه‌ری هه‌بێت، یان زه‌ننه به‌ڵاَم له پێشییه‌وه سه‌ره(الفتحة) هاتبێت. 3. بۆری هه‌بێت، یان زه‌ننه به‌ڵاَم له پێشییه‌وه بۆر(الضمة) هاتبێت. 4. ژێری هه‌بێت، یان زه‌ننه به‌ڵاَم له پێشییه‌وه ژێر(الكسرة) هاتبێت. به‌كورتی: 1. ئاماده‌ی ده‌م له‌سه‌ر ده‌رچه‌ی پیتی دوای(نْ)، له پاش وتنی پیتی پێش نونه‌وه. 2. ده‌ربڕینی مینگه‌یه‌كی ته‌واو له لووته‌وه به‌بڕی"75%". 3. بوونی مینگه‌یه‌كی كه‌م له‌ده‌مه‌وه به‌بڕی"25%"، ئه‌ویش به‌هۆی دانه‌خرانی ده‌رچه‌ی(نْ) به‌ته‌واوی. 4. ئاوساوی و لاوازی مینگه‌كه چاو له پیتی دوای خۆی ده‌كات. 5. درێژنه‌كردنه‌وه‌ی مینگه‌كه هه‌تا سه‌ر پیته‌كانی شاردنه‌وه، (15) پیته‌كه. به‌راودێكی حاڵه‌ته‌كان له‌به‌كارهێنانی ده‌رچه‌ی نون له‌به‌شی زمانی و لووتییدا. حاڵه‌ته‌كان ............... به‌شی زمانی ............ به‌شی لووتی ئاشكراكردنی قورگی ............... هه‌یه ....................... هه‌یه تێكهه‌ڵكێش كردنی ناته‌واو....... نی یه ........................ هه‌یه تێكهه‌ڵكیش كردنی ته‌واو.......... نی یه ........................ نی یه گۆڕین .............................. نی یه......................... هه یه شاردنه‌وه‌ی ڕاستی................. نی یه ........................ هه‌یه هه‌ندێ تێبینی: نیشانه‌ی حاڵه‌تی شاردنه‌وه له په‌ڕاوه نوێیه‌كاندا ئه‌وه‌یه كه بۆ پیتی نون زه‌ننه دانه‌نراوه له‌سه‌ریأن صدُّوكُمْ و بۆ ته‌نوینیش دوو سه‌ر و دوو ژیره‌كه له ڕێكی یه‌ك نه‌كێشراون(ـًـــٍــــ). هه‌روه‌ها دوو بۆر(الضمتين)یش له‌دووی یه‌ك نووسراون(ـــٌـــــ)ُ. ئه‌م شێوانه بۆ حاڵه‌تی تێكهه‌ڵكێشكردنیش هه‌روایه، به‌ڵام بۆ حاڵه‌تی ئاشكراكردن له‌سه‌ر(نْ) نیشانه‌ی زه‌ننه‌دانراوه و بۆ ته‌نوینیش دوو سه‌ر(ـًـــ) و دوو ژێره‌كان(ــٍــ) له‌ڕێكی یه‌كتری كێشراون. هه‌رچی دوو بۆریشه(ـٌـــ) به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی له‌سه‌ریه‌ك دانراوه. 1. نووساندنی زمان به‌ڕه‌گی ددانه‌كانی بڕڕه‌ی سه‌رێ(الثَنايا العُليا) و پاشان وتنی مینگه هه‌ڵه‌یه. به‌ڵكو ئه‌وه پێی ده‌وترێت ئاشكراكردنی به‌مینگه نه‌وه‌ك شاردنه‌وه. 2. پێویسته دوورییه‌كی گونجاو هه‌بێت له‌نێوان زمان و ده‌رچه‌ی نون، ئه‌ودوورییه‌ش به‌پێی(15) پیته‌كه له یه‌كێكیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تر جیاوازی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر زمان بنووسێت به‌ده‌رچه‌ی نون ئه‌وا(نْ) ئاشكرا ده‌كرێت، وه ئه‌گه‌ر زۆریش دووربێت لێیه‌وه(زیاد له پێویست) ئه‌وا وه‌ك تێكهه‌ڵكێشكردنی لێ دێت. 3. ده‌رچوونی مینگه‌كه له لووته‌وه ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ده‌مه‌وه‌بێت ئه‌وا پیتێكی مه‌ددی درێژ دروست ده‌بێت، وه‌ك: من شئ ده‌بێته (مييْشُئ). 4. درێژنه‌بوونه‌وه‌ی مینگه بۆسه‌ر پیتی دوای نون. به‌تایبه‌تی له پیته‌كانی وه‌ك(ذ، ش، ث) دا. نمونهمُن ذا الذي، عزيزُُ ذو انتِقام، مِن شئ، جباراًَََََََََََ شقيا. 5. گێڕانه‌وه‌ی لێوه‌كان بۆ شوێنی خۆیان له‌كاتی وتنی مینگه ئه‌گه‌ر له پێشیانه‌وه پیتێكی بۆردار هاتبوو وه‌كذو انتقام، أنْثى. 6. زیاد له پێویست تێركردنی جووڵه‌ی پیتی پێش نونه‌كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی پیتێكی زیاد له شێوه‌ی جووڵه‌كه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. وه‌ك: عَنكُم ببێته (عَانكُم) یان كُنتُم ببێته (كُونتُم) یان مِنكُم ببێته (مِینكُم). نموونه: پیته‌كان.........له‌یه‌ك وشه‌دا....... له دوو وشه‌دا....... له‌ته‌نویندا ص ............ يَنصُرُون.............. مَن صَبَرَ............... صفاً صَفَاً ذ ............... أنذَرَ................. مَن ذَا الَّذي.......... سراعاً ذَلِكَ ث ............. أُنثَى............... فَمَن ثَقُلَت............ جَميعاً ثُمَّ ك ............. مِنكُم ............ إن كُنتُم .............. عاداً كَفَروا ج ............. أنجَينَاكُم.......... إن جَاءَكُم............. شَيئاً جَنَات ش............. أنشَأَكُم ............ مِن شَئ ............... عَليمٌ شَرع ق ............ يَنقَلِبُ ............. مِن قَبْلِ................ إنَهُ سَميعٌ قَريب س ............ الإنسَان........... مِن سَيْئاتِكُم........... زُلفةً سيئَتْ د .............. أنداداً ............ مِن دَآبَّة ............... قِنوانٌ دانية ط ............ أَنطَقَنَا اللهُ ........ مِن طَيِّبَات............. صَعِيداً طَيباً ز ............ أَنزَلْنَاهُ ............ مِن زَوَال................ يَومَئِذٍ زرقا ف ........... الأَنفَال ............. مِن فَورِهِم ............. عَميٌ فهم ت ............ أَنتُم ............... مِن تَحْتِهَا.............. جَناتٍ تَجري ض............ مَنضُود.............. مَن ضَلَّ............... قِسمَةٌ ضِيزى ظ ............ يَنظُرُون............. مَن ظَلَمَ .............. ظِلاً ظَليلاً پله و ئاسته‌کانی حاڵه‌تی شاردنه‌وه: یه‌که‌م: به‌رزترینیان(الأعلى)؛ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی شاردنه‌وه‌یه که له ده‌ڕبڕیندا نزیکه له حاڵه‌تی تێكهه‌ڵکێشکردن(الإدغام) ، ئه‌ویش کاتێک پیته‌کانی(ط ، د ، ت) له دوای نون یان ته‌نوینه‌وه هاتبن. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ده‌رچه‌ی نون زۆرترین نزیکی هه‌یه له ده‌رچه‌ی ئه‌م سێ پیته‌وه. وه‌کوأَنطَقَنَا اللهُ ، مِن تَحْتِهَا ، أنداداً. دووه‌م: نزمترینیان(الأدنى)؛ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی شاردنه‌وه‌یه که له ده‌ربڕیندا نزیکه له حاڵه‌تی ئاشکراکردنه‌وه(الإظهار) ، ئه‌ویش کاتێک پیته‌کانی(ق ، ک) له دوای نون یان ته‌نوینه‌وه هاتبن. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ده‌رچه‌ی نون زۆرترین دووری هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رچه‌ی ئه‌و دوو پیه‌ته. وه‌کويَنقَلِبُ ، إن كُنتُم. سێیه‌م: مامناوه‌ند(الوسط)؛ ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که ئاستێکی ناوه‌ندی هه‌یه و له نێوانی هه‌ردوو حاڵه‌تی ئاشکراکردن و تێکهه‌ڵکێشکردندایه، شاردنه‌وه‌یه‌کی ئاساییه، له‌گه‌ڵ پیته‌کانی تری به‌ده‌ر له‌و دوو حاڵه‌ته‌ی پێشووه. وه‌کويَنظُرُون ، مِن فَورِهِم ،الإنسَان ، أنجَينَاكُم ، مِن شَئ.