دانراوه له‌لایه‌ن: هێڤار ئه‌وانه‌ی بۆیان هه‌یه به‌رۆژوو نه‌بن یه‌که‌م: رێبوار‌و سه‌فه‌ری، ئه‌گه‌ر رۆ‌ژووگر له شوێنی خۆیه‌وه رۆیشت بۆ شوێنێکی تر وه ئه‌و شوێنه‌ش بۆی ده‌چوو له دوو قۆناخ که‌متر نه‌بوو واته: چل وهه‌شت میل ده‌بوو بۆی هه‌یه به‌رۆژوو نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی زه‌حمه‌ت و ئازار نه‌بوو به‌رۆ‌ژووبێت باشتره. وه خوا له قورئان ده‌فه‌رموێت: وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ . البقرة/185، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه... دووه‌م: نه‌خۆش، یه‌کێکی تر له‌وانه‌ی بۆیان هه‌یه له ره‌مه‌زاندا به‌رۆژوو نه‌بن نه‌خۆشه به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته‌ی باسمان کرد ، جا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که به‌ته‌مای چاك بوونه‌وه بوو ئه‌وه پاش چاك بونه‌وه ده‌یگرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای چاك بوونه‌وه‌ش نه‌بوو، ئه‌وا له‌باتی هه‌ر رۆ‌ژێك مشتێ گه‌نم ده‌دات به هه‌ژاران به‌لای مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و نه‌صڕی یه‌وه فیدیه‌ش پێویست ناکات ... سێهه‌م: پیرو به‌ساڵا چوو، ئه‌مانه‌ش بۆیان هه‌یه به‌رۆژوو نه‌بن، به‌مه‌رجێ ئه‌و موسلمانه پیاوبێ یان ئافره‌ت ئه‌وه‌نده پیربێ، ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو بێت په‌کی بکه‌وێت و زیانی پێ بگات، ئه‌وانه‌ی که له‌به‌ر ته‌مه‌ن زۆری ناتوانن به‌رۆژووببن له باتی هه‌ر رۆ‌ژێك نانی هه‌ژارێك ده‌ده‌ن له فیدیه دا ... به پێی ئه‌م ئایه‌ته: وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ ۚ وَأَن تَصُومُوا خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ . البقرة/ 184 (وه‌كو پیره‌مێردو نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌كان) ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وه باشتره بۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن). چواره‌م: دوو گیان و منالبه‌ر، ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دووگیان_سك پڕ وه ئافره‌تی مناڵه به‌ر شیرده‌ر له‌وه ده‌ترسان ئه‌گه‌ر به‌رۆژووبن زیان به‌خۆیان بگات، یان زیان به‌خۆیان و مناڵه‌که‌یان بگات، وه‌ك ئه‌وه سکه‌که‌ی له‌بار بچێت ، یا شیره‌که‌ی ووشك بێت له‌گه‌ڵ زیانی خۆشیان، بۆیان هه‌یه به‌رۆژوو نه‌بن، به‌ڵکو پێویسته به‌رۆژوو نه‌بن ، ئه‌مانه ته‌نیا گرتنه‌وه‌ی رۆژووه‌که‌یان له‌سه‌ره به‌بێ فیدیه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌خۆیان نه‌ده‌ترسان زیانیان پێ بگات ، ئه‌وه گرتنه‌وه‌ی رۆژووه‌که‌و فیدیه‌شیان له‌سه‌ره. ئه‌مه ڕای شافعیی و حه‌نبه‌لی.