دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه پارشێوکردن خواردنێکی به‌پیت و به‌به‌ره‌که‌ته ونه‌که‌ن له‌ده‌ستی بده‌ن الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده.... و بعد.. موسڵمانانی عه‌زیزو سه‌نگین ئێمه هەموو پەرستشەكانمان که ئه‌نجامیان ئه‌ده‌ین له‌ژیانماندا بۆ خۆمانە .به‌ڵام جگه له ڕۆژوو نەبێت که جیاوازه ته‌نها بۆ خودای پەروەردگارە خوداى پەروەردگار فەرموویەتى: هەموو كردەوەى ئادەمیزاد بۆ خۆیەتى تەنها ڕۆژوو نەبێ بۆ منە پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتى:(... قال الله تعالى: إلا الصوم، فإنه لي وأنا أجزي به ) (متفق عليه)، واتە: خوداى پەروەردگار ئەفەرموێت: جگە لە ڕۆژوو، ڕۆژوو گرتن بۆ منە و تەنها منیش پاداشتی ئەدەمەوە ، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان هەوڵ بدەین بە پاكترین و جوانترین و باشترین شێوە ڕۆژوەكانمان پێشكەشی خودای په‌روه‌ردگار بكەین. ئەبێ بەو شێوەیە ئەنجامى بدەین كە خوداى په‌روه‌ردگار فەرزى كردوە لەسەرمان وە ویستى لێیەتى وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌نجامی داوه به‌ره‌که‌تی پارشێوکردنیش ئاشکرایه که شوێن که‌وتنی سوننه‌ته ، به‌هێزکه‌ریشه بۆ به رۆژوو بوون له‌به‌ر سووکی رۆژووه‌که له‌سه‌ر رۆژووان ، هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانی پێچه‌وانه‌ی کاری (اهل الکتاب) جوله‌که‌و گاوره‌کانه چونکه ئه‌وان پارشێو ناکه‌ن ،له‌به‌رئه‌وه ئه‌بینین پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان( صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌ی پارشێو ئه‌فه‌رموێ (الغداء المبارک ) واته خواردنی به‌پیت و به‌ره‌که‌ت ،هه‌روه‌ک ئه‌فه‌رموێ (هلم الی الغداء المبارک ؛یعنی سحور) فاخرجه احمد وابوداود، واته؛ وره‌ن بۆ خواردنی به‌پیت و به‌ره‌که‌ت واته پارشێو .له (ابوهریره)وه[ ره‌زای خودای لێبێت] ده‌گێرنه‌وه فه‌رمویه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی ؛(ان الله جعل البرکه فی السحور اولکیل) اخرجه الشیرازی فی -الالقاب-کما فی الجامع الصغیر واته؛ خودای په‌روه‌ردگار به‌ره‌که‌تی خستووه‌ته پارشێو و پێوانه‌کردنه‌وه وه له(سلمان) ه‌وه [ره‌زای خودای لێبێت] ده‌گێرنه‌وه فه‌رموویه‌تی؛ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی ؛(البرکه فی ثلاثه الجماعه والثرید والسحور) اخرجه طبرانی فی (الکبیر) واته؛به‌ره‌که‌ت له‌سێ شت دایه ؛جه‌ماعه‌ت ، وتریت (نانه‌وڵه) وپارشێو کردن ،وه‌له (عبدالله )ی کوری (الحرث) ه‌وه ده‌گێرنه‌وه له‌پیاوێك له هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی خه‌ریکی پارشێو کردن بووم پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) هاته ژووره‌وه و پێی فه‌رمووم (انها برکه اعطاکم الله ایها فلا تدعوه) اخرجه النسائی وسنده صحیح واته؛ ئه‌م پارشێوه به‌ره‌که‌ته خودا پێی به‌خشیون، نه‌که‌ن له‌ده‌ستی بده‌ن ،وه‌هه‌روه‌ها( ابو سعید الخدری ) ه‌وه ره‌زای خودای لێبێت ده‌گێرێته‌وه فه‌رموویه‌تی ؛ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی (السحور اکله برکه ،فلا تدعوه،ولو ان یجرع احدکم جرعه من ما‌ء ،فان الله ،وملائکته یصلون علی المتسحرین ) اخرجه ابن ابی شیبه- واته ؛پارشێو کردن خواردنێکی به‌به‌ره‌که‌ته ،نه‌که‌ن له‌ده‌ستی بده‌ن ،ئه‌گه‌ر به خواردنه‌وه‌ی قومێک ئاویش بو بێ،چونکه خودای په‌روه‌ردگار وفریشته‌کانی صه‌لاوات ددن له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی پارشێو ده‌که‌ن،بۆیه پێویسته هیچ موسلمانێک ئه‌م پاداشته گه‌وره‌یه‌ی خودای به‌ڕحم و میهره‌بان له‌ده‌ست نه‌دات ،وه‌باشترین خواردنیش له‌پارشێودا خورمایه هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ری خودا( صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رمووێ(نعم سحور الموئمن التمر )اخرجه ابو داود ، واته؛ باشترین خواردنی ئیماندار له‌پارشێودا بریتیه له خورما ،وه ئه‌گه‌ر هیچ شتێکی ده‌ست نه‌که‌وت واچاکه له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده قمێک ئاو بخورێته‌وه هه‌روه‌ک ئه‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان( صلی الله علیه وسلم) (تسحروا ولو بجرعه ما‌ء) اخرجه ابوداود . واته؛ پارشێو بکه‌ن ئه‌گه‌ر به‌قومێک ئاویش بێت ،ئێستا موسلمانانی عه‌زیزو سه‌نگینم زانیمان که پێغه‌مبه‌ری ئازیز‌و خۆشه‌ویستمان ( صلی الله علیه وسلم) چه‌ند جه‌ختی له‌سه‌ر پاشێو کردن کردوه بۆیه ئه‌م سوننه‌ته پێویسته به‌جێبهێنین وه‌ك ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) ئه‌نچامی داوه‌و فه‌رمانی پێمان کردووه هه‌روه‌ك له‌فه‌رموده‌یه‌کی تریش پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رمووێ (من اراد ان یصوم فلیتسحر بشیء) رواه ابن ابی شیبه. واته؛ ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌یه‌وێت به‌رۆژووبێت ،بابه شتێك پارشێو بکات ،سونه‌تیش وایه که که پارشێو که‌مێك دوا بخرێت پێش ده‌رکه‌وتنی فه‌جری ڕاسته‌قینه ،ئه‌نه‌س [ڕه‌زای خودای لێبێت] بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه (تسحرنا مع النبی صلی الله علیه وسلم ثم قام الی الصلاه ،قلت؛کم کان بین الاذان والسحور؟ قال؛ قدر خمسین ایه ) اخرجه البخاری . واته؛ پارشێومان ده‌کرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خودا( صلی الله علیه وسلم) پاشان هه‌ستا بۆ نوێژ ،[ئه‌نه‌س] ده‌ڵێ لێـم پرسی ؛نێوان بانگ دان و نوێژکردن چه‌ندی خایاند فه‌رمووی نزیکه‌ی [په‌نچا] ئایه‌تی قورئانی پیرۆز بوو وه ئیمامی (الحافظ ابن حجر )له (فتح الباری)دا به‌یه‌ك ده‌نگی و کۆڕای زانایان(الاجماع)ده‌هێنێته‌وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بوونی پارشێو ،( والله مستعان )خودا‌ش زاناتره ، ئه‌مچا موسلمانی به‌رێزو سه‌نگین با پابه‌ند بین به سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم) وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانی کردووین با نوێژی به‌یانیانمان ئه‌نجام بده‌ین له‌کات و ساتی خۆی که ده‌رکه‌وتنی( فه‌جری راسته‌قینه‌یه، واته فه‌جری راستگۆ) به‌ده‌رکه‌وتنی سپیایی و سورایی فه‌جر ئه‌وکاته نوێژه‌کانمان بکه‌ین ،ئه‌وش بزانن به‌نده‌کانی خودا؛ که خورادن و خوردنه‌وه وجووت بوون له‌گه‌ل خێزانه‌کانتان ڕه‌وایه‌و حه‌لاڵ کردووه تا کاتی ئاشکرابوونی فه‌جری راستگۆ ،به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که‌خودای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ( أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ ۗ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَخْتَانُونَ أَنْفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنْكُمْ ۖ فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ۚ وَلَا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ۗ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (البقره :187)واته؛ له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێكه‌ڵ بوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵكراوه، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیك بوونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌كانتانه‌وه، چونكه دوودڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆش‌بوو، كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) و نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه، جا ئه‌وانه‌ی كه باسكران چه‌ند سنوورێكی خودان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا به‌وشێوه‌یه خودا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن، وه‌هه‌روه‌ها له فه‌رمووده شیرن وپیرۆزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیمان ( صلی الله علیه وسلم) زیاتر روون کراونه‌ته‌وه ،خودای گه‌وره هه‌موولایه‌کمان هیدایه‌ت بدات و پابه‌ندمان بکات به قورئان و سوننه‌ته‌وه عیباداته‌کانی ئه‌م مانگه‌شمان به‌چاکترین شێوه لێ قبوڵ بکات ده‌با هه‌موومان وه‌ك پێشینه چاکه‌کان بپاڕێینه‌وه و بڵێین ئه‌ی په‌روه‌ردگارا ئەو مانگەمان بۆ بەرە سەر بە قبوڵ بوونى ئەو پەرەستنەى كە ئه‌یکه‌ین تیایدا. اللهم امین وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ به‌نده عه‌لی هه‌ولێری فێرگه 1434 کۆچی به‌رامبه‌ر به 14/7/2013زاینی