ده‌نگی ئیسلام دیارده‌ی باڵاپۆشی وه‌ك له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌ره‌و زیاد بوونه له كوردستانیش هه‌مان دیارده ڕوو له زیادبوونێكی به‌رده‌وامه به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به تایبه‌تیتر له ناوه‌نده‌كانی زانست و خوێندندا. به پێی پێگه‌ی (نما كورد) له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی (٢٠٠٦-٢٠٠٧) نزیكه‌ی سه‌د قوتابی له كۆڵیژه جیاجیاكانی شاری سلێمانیدا حیجابیان پۆشیوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه زۆرێك له خه‌ڵكی به تایبه‌ت چینی قوتابیان له‌به‌ر ڕێزی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له‌چكیان كردۆته سه‌ر و پاشانیش بڕیاریان داوه كه به‌رده‌وام بن. به پێی ڕێپۆرتاژێك كه پێگه‌ی ناوبراو بڵاوی كردۆته‌وه سه‌رجه‌م قوتابیانی باڵاپۆش دڵخۆشن به كاره‌كه‌یان و به دڵنایی ته‌واوه‌و ئه‌و بڕیاره‌یان داوه‌و ئی وایان هه‌یه په‌شیمانه كه بۆچی زوتر بڕیاری له‌و جۆره‌ی نه‌داوا. قوتابیه‌كانیش به‌سه‌ر ئه‌م مه‌ڵبه‌ندانه‌ی خوێندندا دابه‌ش ده‌كرێن: (یه‌ك قوتابی پزیشكی گشتی، حه‌وت قوتابی ئه‌ندازیاری، دوو قوتابی پزیشكی ددان، سێ قوتابی په‌رستیاری، یازده قوتابی زمان، بیستویه‌ك قوتابی زانست، چوارده قوتابی كشتوكاڵ، چوارده قوتابی كارگێڕی و ئابووری و به‌شه‌كانی، یه‌ك قوتابی ڤیتنه‌ری، نۆزده قوتابی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، یه‌ك قوتابی وه‌رزش، یه‌ك قوتابی یاسا) كه سه‌رجه‌میان قوتابی كچن. شایه‌نی باسه كه ئه‌مساڵی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ چاودێرێك له‌سه‌ر چێشتخانه‌و شوێنه گشتیه‌كانی خواردن نه‌بوو، له لایه‌نی ڕه‌سمییه‌وه وه‌ك ڕه‌مه‌زانیش نه‌بوبێت وابوو، به‌ڵام له به‌رامبه‌ره‌وه خه‌ڵكانێكی ئێجگار زۆری شاره‌كه پابه‌ند بوون به ڕۆژوی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌و ڕابونێكی ئیسلامی نوێی شاری سلێمانی گرتبۆوه به تایبه‌ت ئافره‌تان، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م خۆشكانه بڕیای باڵاپۆشی خۆیان داوه. پیرۆز بێت له هه‌موو ئه‌و خوشكانه، ئه‌مه دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پابه‌ند بوون به به‌ها به‌رزو بڵنده‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه كه‌فیله به‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌ی به‌رێت و نرخ و به‌های به‌رزی خۆشكانی موسڵمانی مییلله‌ته‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی.