موحه‌ممه‌د بیلال خوشکی ئیمانداری به‌رێز ئه‌و پۆشاکه‌ی خوا فه‌رمانی پێداویت ببێته به‌رگ و پۆشاکی تۆ بزانه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی باوکه (ئاده‌م) و دایکه (حوا)مانه‌وه بووه، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانی ئاده‌میزاده‌کان و زۆر بوونی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی و تێرکردنی نه‌فسه‌کان، وایان به‌سه‌ردا هێناوین که هه‌ر زۆر به ئاسانی لابده‌ن فه‌رمانه‌کانی خوا، به‌شێوه‌یه‌کش ئه‌مانه‌وێت له خۆمان بگه‌یه‌نین که ئه‌مه زوڵمێکه یان پانا ده‌گرین به خوا که خوایی گه‌وره ئه‌مانه‌ی نه‌فه‌رمووه، یاخود په‌نجه‌نانه گوێ له ئاستی بیستنی ڕاستییه‌کان و خۆ گێل کردن له ئاستیان دا. ده‌ی با به‌یه‌که‌وه بچینه خزمه‌ت فه‌رمووده‌یه‌ک له فه‌رمووده‌کانی باری (ته‌عالا) بابزانین چیمان پێ ده‌فه‌رموێ. خوای دلۆڤان ده‌فه‌رموێ: يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْءَاتِكُمْ وَرِيشًا وَلِبَاسُ التَّقْوَىَ ذَلِكَ خَيْرٌ (٢٦) سورة الأعراف واتا* (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وی پیتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌جێت) که پۆشاکی ته‌قوا و خواناسی چاکتر و خێردار تر و به‌فه‌ڕتره، ئه‌و پۆشاکه (ماددی و مه‌عنه‌ویانه) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و (یادی به هه‌شت بکه‌ن). له ڕووناکی ئه‌م ئایه‌ته و پیادا چونه‌وه‌یه‌ک به (ته‌فسیری الطبری)، خوشکی ئیماندار ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و حیجابه چ واتایه‌کی هه‌یه له‌لای خوا وه بۆ ناوی بردوه به به‌رگ یان پۆشاکی (ته‌قوا)، چه‌نده پارێزه‌ره بۆ خۆت و بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که خوای گه‌وره فه‌رمانی پێداوه به داپۆشینیان که هه‌رگیز ناته‌وێت ده‌ری بخه‌یت، وه بۆ پارێزگاری کردن له ئیمانت. بڕوانه بزانه له‌م ته‌فسیره چۆن باسی لێ ده‌کات. سه‌باره‌ت به‌م به‌شه له‌م ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆز : وَلِبَاسُ التَّقْوَى ذَلِكَ خَيْرٌ ئه‌بوو جه‌عفه‌ر ده‌ڵێ: کۆمه‌ڵی لێکده‌روه‌کانی قورنان جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه. کۆمه‌لێکیان ده‌ڵێن: وَلِبَاسُ التَّقْوَى واتا* باوه‌ڕه (ئیمان) ئه‌وه‌یش به پێی ئه‌م فه‌رموودانه وه‌رگیراون. وه‌ک ١٤٤٣٨- بۆیگێرانیه‌وه به‌شیر کوڕی مه‌عاذ وتی: بۆیگێرانیه‌وه یزید وتی، بۆیگێرانیه‌وه سه‌عید، له قه‌تاده:وَلِبَاسُ التَّقْوَى، واتای* ئیمانه. ١٤٤٣٩- بۆیگێرانیه‌وه محمد کوڕی حسین وتی، بۆیگێرانیه‌وه ئه‌حمه‌د کوڕی موفه‌ضل وتی، بۆیگێرانیه‌وه ئه‌سباط، له (السدي): وَلِبَاسُ التَّقْوَى ، واتای* ئیمانه. ١٤٤٤٠- بۆیگێرانیه‌وه قاسم وتی، بۆیگێرانیه‌وه حسین وتی، پێڕاگه‌یاندم حجاج، له ابن جریج: وَلِبَاسُ التَّقْوَى ، واتای* ئیمانه. وه کۆمه‌ڵێکی تریان ده‌فه‌رمون: وَلِبَاسُ التَّقْوَى، واتای* حه‌یاء . ئه‌مه‌ش له‌م فه‌رموودانه دا هاتووه وه‌ک. ١٤٤٤١- بۆیگێرانیه‌وه محمد کوڕی به‌شار وتی، بۆیگێرانیه‌وه محمد کوڕی جه‌عفه‌ر و سوهه‌یل کوڕی یوسف، له عه‌وف، له معبد الجهني له‌سه‌ر مه به‌شه له‌م فه‌رموده‌یه که خوای گه‌وره له قورئاندا باسی لێ کردوه : وَلِبَاسُ التَّقْوَى، واتای* حه‌یاء . ١٤٤٤٢- بۆیگێرانیه‌وه یه‌عقوب کوڕی ئیبراهیم وتی، بۆی گێراینه‌وه ابن علیه وتی،پێڕاگه‌یاندین عه‌وف وتی، معبد الجهني وتی:وَلِبَاسُ التَّقْوَى، واتای* حه‌یاء . ١٤٤٤٣- بۆیگێرانیه‌وه ئیبن وکیع وتی، بۆی گێراینه‌وه ئه‌بو ئوسامه، له عه‌وف، له معبد: (وَلِبَاسُ التَّقْوَى)، واتای* حه‌یاء . وه کۆمه‌ڵێکی تر ده‌فه‌رموون که وَلِبَاسُ التَّقْوَى، واتای* کرده‌وه‌ی پاک و چاکه (ساڵح) ١٤٤٤٤- بۆیگێرانیه‌وه محمد کوڕی سه‌عد وتی، بۆیگێرانیه‌وه باوکم وتی، بۆ گیرامه‌وه مام وتی، بۆی گیرامه‌وه باوکم له باوکی یه‌وه، له ئیبن عه‌باس: وَلِبَاسُ التَّقْوَى، واتای* کرده‌وه‌ی پاک و چاکه (ساڵح) کۆمه‌ڵێکی تریان ده‌فه‌رموون:وَلِبَاسُ التَّقْوَى، واتای* سیمایه‌کی ڕێک و پێک السَّمْت الحسن. ١٤٤٤٥- بۆیگێرانیه‌وه زه‌کریا کوڕی یه‌حیا کوڕی ئه‌بی زائدة وتی، بۆیگێرانیه‌وه عبدالله کوڕی داود، له محمد کوڕی مو‌سا، له .... کوڕی عمرو، له ئیبن عباس:وَلِبَاسُ التَّقْوَى، واتای* سیمایه‌کی ڕێک و پێک له ڕوودا . : السمت الحسن في الوجه. وه‌کۆمه‌ڵێکی تر فه‌رموویانه: که‌وَلِبَاسُ التَّقْوَى: به‌واتای له خواترسی دێت: هه‌ر چۆن له‌م فه‌رموودانه‌ی خواره‌وه به‌یانیان کردووه. ١٤٤٤٧- بۆیگێرانیه‌وه حارث وتی، بۆی گێڕاینه‌وه عبدالعزیز وتی، بۆیگێرانیه‌وه ئه‌بو سه‌عد مه‌دنی وتی، بۆیگێرانیه‌وه و گوێم لێی بوو عروة کوڕی الزبیر ئه‌یوت: وَلِبَاسُ التَّقْوَى: به‌واتای له خواترسی دێت: وه کۆمه‌ڵێکی تریان ده‌فه‌رمون: ئه‌وه مه‌به‌ست له : داپۆشنی عه‌وره‌ت. ستر العورة، مه‌به‌رست له‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌شه که نابێت ببنرێت له پیاو و ژن. ١٤٤٤٨- بۆیگێرانیه‌وه یونس وتی، پێڕاگه‌یاندین وه‌هب وتی، ئیبن زید له حه‌قی ئه‌م ئایه‌ته فه‌رمووی: ولباس التقوى که مه‌به‌ستی له پارێزگاریه له فه‌رمانه‌کانی خوا، خۆپۆشینه ئه‌ندامه‌کانیه‌تی که جێگای سه‌رنجن ناو ده‌برێن به عه‌وره‌ت ئا ئه‌مه لباس التقوى. له دوای ئه‌م فه‌رموودانه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا يَا بَنِي آدَمَ لا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ يَنْـزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا فه‌رمانی داوه به گشت نه‌وه‌کانی ئاده‌م که خۆپشی بکه‌ن، وه له هه‌مان کاتدا جل وبه‌رگی جوان بپۆشن به‌مه‌رجێ بێ فه‌رمانی خوای تیادا نه‌که‌ن وه عه‌یب و عاری خۆیان تیادا ده‌رنه‌خه‌ن. وه هه‌ر وه‌ک چۆن له پاش ئه‌و ئایه‌ته ده‌فه‌رموێ: وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لا تَعْلَمُونَ : به‌ڵام ئێوه کۆمه‌ڵه قسه‌یه‌ک ده‌ڵێن له‌سه‌ر دین و له‌سه‌ر خوا به‌ڵام هیچیشی لێ نازانن بێ گۆمان ئه‌ی خوشکانی به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ حاڵی خۆمان ببینن له ژیانی ڕؤژانه‌مان دا زۆر ئه‌بین که خۆی به ئیماندار ده‌زانێت به‌ڵام ئاماده نییه فه‌رمانه‌کانی خوا وه‌ک خۆی به جێ بهێنێت، له‌وه ده‌چێ ئه‌گه‌ر بکه‌وێت کۆڕی گفتوگۆ داوای به‌ڵگه‌شت لێ بکاته بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌رباز بکات به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێن: ئه‌ی خوشکی به‌ڕێز ئه‌وانه‌ی ئێمه بۆمان باس کردن ئه‌وانه هه‌موو به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رت، وه بێجگه له‌مانه زۆرتر هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه چمکێکه له ڕاستییه‌کان ئیتر ئێوه‌ش خۆتانی لێ خافڵ مه‌که‌ن. له ئه‌بو جه‌عفه‌ر ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێت: من ده‌مه‌وێت له ڕاستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه بڵێم: ئاماژه‌یه‌ی ڕێک و ڕووناکه که مه‌به‌ست له پۆشاکی ته‌قوایه وه پارێزگاری له فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره، وه له کۆتایه‌که‌ی خۆپارستنه له بێ فه‌رمانی خوا، وه کار کردن به فه‌رمانه‌کانی، وه ئه‌مه ئه‌بێته هۆی کۆکردنه‌وه‌ی ئیمان له هه‌ر دوو ڕووه‌که‌یی دا، وه کار کردن به کردوه‌ی چاک، وه بوونی شه‌رم و حه‌یا، ملکه‌چی له دیوانی خوا، وه سیمانیه‌کی ڕێکوپێک، بێ گۆمان هه‌ر که‌سێک به ڕاستی ته‌قوای خوای کرد ئه‌مه ئیمانداره و باوه‌ڕی دامه‌زراوه له‌سه‌ر فه‌رمانه‌کان، وه خۆ لادان له بێ فه‌رمانی، وه هه‌ست کردن به چاودێری په‌روه‌ردگاری، وه ئه‌گه‌ر بێت ئه‌مه شه‌رم له خه‌ڵک بکه‌ین ئایا دروست تر نییه که شه‌رم له خوای خه‌ڵک بکه‌ین، بێ گۆمان ، ئه‌وه نوری ئیمان سیمان باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یه. لباس التقوى په‌رژینێکی خوداییه بۆ نه‌فس و دڵه‌کان وه (به‌رگ) پۆشاکێی پارێزه‌ر له‌و ڕه‌فتاره شه‌یتانیانیه ئه‌مڕۆ خوشکه‌کانمان که‌وتوونه‌ته داوای به واتای پێشکه‌وتن وتای مافی ئافره‌تان، به‌ڵام نازانن که فرۆشتنی ته‌واوی به‌ده‌نیانه، وه ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت ئه‌وه‌ی تێر کردنی به‌رامبه‌ره‌کانتان، چ به‌ڵگه‌یه‌کت پێیه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت نه‌زه‌ت لێ نه‌کات چاوت بۆ نه‌گێرت. هه‌ر بۆیه (لباس التقوی) خوشکی به‌رێزم ئه‌تپاریزت له‌و کێشه‌یه. هه‌ربۆیه خوای گه‌وره ئه‌و به‌رگه گه‌وره‌ی بۆ ئافره‌ت قه‌رار داوه. ١٤٤٤٩- بۆیگێرانیه‌وه محمد کوڕی حسین وتی، بۆی گێڕامه‌وه ئه‌حمه‌د کوڕی موفضل وتی ، بۆیگێرانیه‌وه ئه‌سباط، له السدي: ولباس التقوى واتا ئیمان: ذلك خير : واتا ئه‌وه باشتره له‌وه‌ی که خۆیان به‌جل بڕازێننه‌وه به‌ڵکو به پۆشاکی ئیمان خۆیان بڕازێننه‌وه _ الریاش _ ئه‌و جل‌و به‌رگانه‌یه که ئه‌ندامه‌کانی گیان ده‌رده‌خات. ته‌واوی ئه‌مه به‌ڵگانه له ته‌فسیری الطبری وه‌رگیراوه وه به هه‌مان شێوه ته‌فسیری ابن کثیر یمان سه‌یرکرد له‌گه‌ڵ ته‌فسیری السعدي و ته‌فسیری المیسر. سه‌یرکراون به هه‌مان شێوه که‌م تا زۆر باس له‌سه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته ده‌که‌ن.ئیتر خوشکی به‌ڕێزم که پۆشاکی ته‌قوا باشتر و په‌سند کراو تره له‌لای خوا تا ئه‌و پۆشاکه‌ی که ئه‌مڕۆ ئه‌کرێته به‌کار ده‌هێنرێت بۆ خۆ داپۆشین، که زۆر به‌یی پۆشاکی ئه‌مڕۆ ته‌واوی له‌شی ئه‌و ئافره‌ته ئاشکرا ده‌کات، وه له هه‌مان کاتیش ناو ده‌برێت به پۆشاکن!! ئه‌گه‌ر بڵێن خوشکی به‌ڕێزمان ئه‌گه‌ر به‌رگ و خۆپۆشینی تۆ جێگای پاداشتدانه‌وه‌ی بێ له‌لای په‌روه‌ردگار و په‌رژینێکی قایمه و پته‌و بێت له دونیا و له قیامه‌تت بتپارێزت له ئازاری و تۆڵه‌ی سه‌ختی جه‌هه‌نه‌م و خێر و خۆشی و سه‌ربه‌رزیت بێت، ئه‌بێ چ شتیتک به‌ربه‌ستی تۆ بێ بۆ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه خواییه گه‌وره‌یه، به‌ڵام جێگای داخه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی دایک و خوشکانمان له‌و خێر و خۆشیه بێ به‌شن به ناوی بریق و باقی تر که هیچ سودمه‌ند نین بۆ یان، بیرێک بکه‌نه‌وه ئایا ئه‌م ڕێگایه‌ی که هه‌ڵتانبژاردووه و ڕووتان کردوه‌ته‌وه بێ فه‌رمانی خوا یان چ ڕێگایه‌کی ترتان گرته‌وه‌ته‌به‌ر و کێ له‌وه ئه‌تان پارێزت که داواڕۆژ چاوه‌ڕێتانه، ئه‌گه‌ر له هه‌موو خه‌یاڵه‌کان ڕزگارتان بێ و ئاره‌زوه‌کانی دونیا بیرتان به‌رێته‌وه به‌ڵام سبه‌ی ئه‌بنه میوان داری مردن و ئه‌و خه‌وه قورسته‌کان کۆتای پێ دێنێت و ئه‌که‌ونه ناو ڕاستیه‌کانی که چاوه‌ڕێتان نه‌ده‌کردن و ئه‌وکاته وه‌ڵامی خۆتان بده‌نه‌وه!!