موحه‌ممه‌د بیلال حیجاب به جێهێنانی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه و گوێڕایه‌ڵی یه بۆ فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) خوای گه‌وره ده‌ستووری داوه به گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره و پاشان گوێڕایه‌ڵی بۆ فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر هه‌روه‌ک چۆن ئاماژه‌ی پێ فه‌رمووه له قورئانی پیرۆز :وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا { سوره الاحزاب 36 ٍ} واتا : بۆ هیچ پیاو و ئافره‌تێکی ئیماندار دروست نی یه ، کاتێک خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بڕیاری شتێک بده‌ن ، ئه‌وان سه‌رپشک بن له ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره دا ، چونکه ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات له فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم)ئه‌وه به ڕاستی به ئاشکرا ، گومڕا و سه‌رلێشێواوه ى تێگه‌یشتن له‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌یه بڕیاری خوای گه‌وره پاشان پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره(صلى الله عليه وسلم) ئێمه به هیچ جۆرێک ناتوانین سه‌رپێچی تیا بکه‌ن چۆنکه بڕیاری خوای گه‌وره له‌سه‌ر به‌نده‌کانی یه‌تی وه بڕیاری پێغه‌مبه‌ری خواش به‌همان شێوه له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی خوایه بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه و ڕێنمای ئێمه وه فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) له هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیه‌وه نه‌بووه به‌ڵکو به ئاماژه‌ی خوای گه‌وره بووه ، بۆ یه نه‌کردنی (حیجاب) لادانه له‌فه‌رمانی خوای گه‌وره و ده‌رچوونه له سووننه‌تی دایکانی ئیمانداران و چینی یه‌که‌می یه‌که‌می ئیمانداران. بێ گومان ده‌رچون له‌فه‌رمانی خوای گه‌وره (کفره) به‌ڵام کوفریش دووشێوه‌ی هه‌یه دیار و نا دیار کفری دیار بریتی یه له بێ باوه‌ڕی به خوا و به فه‌رمانه‌کانی خوا و بڕوا نه‌هێنان به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) و ...هتد کفری نادیار ئه‌وه‌یه که‌سێ بڵێت بڕوام به خوا هه‌یه به‌ڵام بڕوای نه‌بێ که ئه‌وانه فه‌رمانی خوای گه‌وره یان گومانی هه‌بێ ئه‌و کفرێکی نادیاره ئه‌ویش ئه‌که‌وێته ده‌رگای (نفاق) دووڕووی که له ڕووێکدا خۆی به خواناس ده‌ناسێ له ڕووێک گومانی هه‌یه به بڕیاره‌کانی خوا یان له به‌ر وویست ئاره زووبازی خۆی پێی گرانه له‌سه‌ر خۆی جێ به جێ بکات، بێ گومان نه‌کردنی پۆشاکی ئیسلامی به‌و شێوه‌ی که خوای گه‌وره داوای کردوه (نفاقه) دووڕووی تۆ ده‌رده‌خات ، ده‌ی سا خۆشکی به‌ڕێزم سه‌یری پۆشاکی خۆت بکه بزانه ئه‌و پۆشاکه‌یه که خوای گه‌وره داوای لێ کردویت ، بێ گومان به ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆشاکه بێت ئه‌و له‌سه‌ر جل له‌به‌ر کردنه‌که‌یشت پاداشتی خێرت هه‌یه،خۆ ئه‌گه‌ر پۆشاکی به‌رت ئه‌و پۆشاکه نی یه که خوای گه‌وره داوای لێ کردویت ئه‌وا خۆت هه‌ڵگره بۆ سزای سه‌ختی خوای گه‌وره که هیچ گومانێکی تێدا نی یه . ئه‌وه‌یشت له بیر نه‌چێ که هیچ ڕێگایه‌ک نی یه بۆ ڕزگار بوون له خوا ته‌نها بۆ لای خوا نه‌بێت . وه ئه‌گه‌ر به گومڕای خۆت مایته‌وه بێ گومان به له‌وه‌ی که له دونیا دا سجنێکی ئازادی تا ده‌گه‌یته ناو قه‌بر ئه‌بیته سجنێکی بێ ده‌سه‌ڵات. وه خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌یه‌کی تردا ئه‌فه‌رمووێ : فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيمًا [سوره النساء:٦٥] واتا : نه‌خێر ، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن )بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌ر و گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن ، دوای ئه‌وش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به ته‌واویی ته‌سلیم بن و رازیی بن ى ئێمه که بڕوامان به‌وه‌یه که موسڵمانین پێویسته به‌وه‌ی که خۆمان بده‌ین به ده‌سته‌وه ملکه‌چی خۆمان نیشان بده‌یه که به ڕاستی فه‌رمانی خوا به جێ ده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌سلیم بوونه‌که‌م ته‌سلیم بوونێکی ڕاسته‌قینه بێت ، بێ گومان به ئیمانت ته‌واو نابێ ئه‌گه‌ر هاتوو شتێک له‌لات گومان بوو خۆتی بۆ یه‌ک لای نه‌که‌یته‌وه ،ده‌ی سا خۆشکی به‌ڕێزم تاکه‌ی خۆت بۆ خوا یه‌ک لای ناکه‌یته‌وه پۆشاکی ئیمان ناپۆشی ؟ تا که‌ی له ژێر سێبه‌ری داری بی خه‌یاڵتا خه‌وتوویت و خه‌به‌رت نا بێته‌وه که ڕێگایه‌کی زۆر دوورت له‌به‌ر خه‌و ماڵ وێرانی یه، تاکه‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره به‌تۆی به خشیوه تۆ به تاڵانا ئه‌ی به‌یت . خوای گه‌وره فه‌رمانی داوه به‌وه‌ی که ئافره‌تان پۆشاکی خۆپۆشه‌ر بکه‌نه به‌ریان (حیجاب) بپۆشن هه‌روه‌ک چۆن ئه‌فه‌رمووێ : وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ..... [ سوره النــور:٣١] واتا : به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ : چاویان بپارێزن ( له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناه و جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ک ده‌م و چاو و ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه و ملیاندا ...... تێگه‌یشتن بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌یه که چاوپۆشی یان ئاگاداری زینای چاو ته‌نها بۆ پیاو نی یه به‌ڵکو بۆ ئافره‌تانیشه سه‌باره‌ت به ئافره‌ت بۆ پیاو وه ئافره‌ت بۆ ئافره‌ت که خوا په‌نامان بدا له‌مڕۆی دونیای ئێمه دا هه‌یه. بێ گومانیش به سه‌یر کردنی(مه‌به‌ست له سه‌یرکردنی مه‌به‌ستاویه نه‌وک سه‌یرکردنێکی کوت و پڕ که هیچ مبه‌بستی له‌گه‌ڵ دا نی یه که کاتێ له ناکاو دا ئه‌که‌وێته به‌رچاوت ) به‌سه‌رنج ئه‌که‌ویته زیناوه به خه‌یاڵیش له ناو گوناه دا ئه‌تلێته‌وه پاشان بۆ چاره‌سه‌ی ئه‌مه خوای گه‌وره پێیان ئه‌فه‌رمووێ که خۆیان بپارێزین به شێوه‌ی داپۆشین ئه‌و جێگایانه‌ی که سه‌رنج زوو ڕاده‌کێشێت به تایبه‌تی له ئافره‌تان که ته‌واوی به‌ده‌نی ئافره‌ت سه‌رنج ڕاکێشه‌ره ئه‌ویش گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته بۆ ئافره‌ت که دروست کراوێکی ناسیکی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی بۆیه داوایان لێ ده‌کات خۆیان بپۆشن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه فیتنه بۆ خۆیان وه نه بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌یان بێ گومان سه‌رچاوه‌ی سه‌یر کردن له پێشه‌وه ده‌م و چاوه وه قژی ئافره‌ته پاشان بۆ گه‌ردنی پاشان بۆ سه‌ر سنگی و ئه‌ندامه‌کانی تر ... بۆ یه خوای گه‌وره ئاماژه به‌وه ده‌فه‌رمووێ که ئافره‌تان خۆیان له‌وه بپارێزن . حیجاب بۆ خنکادن یان ڕسواکردنی ئافره‌ت نی یه به‌ڵکو بۆ ئه‌و نیعمه‌ته‌یه که خوای گه‌وره به‌خشیوویه‌تی به ئافره‌ت تا بتوانێت پێی بپارێزیت ، (حیجاب)یش ته‌نها له‌چک کردن نی یه به‌ڵکو هه‌موو پۆشاکی ئافره‌ت ده‌گرێته‌وه به شێوه‌یه‌ک که ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی بشارێته‌وه له‌ده‌رکه‌وتن ، به‌ڵام به داخه‌وه حیجابی ئه‌مڕۆی خۆشکان ئیماندارمان (شێوه‌ی ئه‌لبوومی تێدایه) دووره له ڕه‌زامه‌ندی و داوای خوای گه‌وره پێشیان وایه که ئه‌وه حیجابه و ته‌واو به کاری خۆیان هه‌ڵساون هیچ که‌م و کوڕیی یه‌کیان نی یه، خوشکی ئیماندارم به خۆتا بچۆره‌وه ڕه‌نج و خۆداپۆشینت با له‌سه‌ر داوای خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا بێ نه‌وه‌ک به پێی وویست و ئاره‌زووی خۆت بێ ، ئه‌گه‌ر نا ڕه‌نجت ڕۆ ڕۆیه . خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌یه‌کی تر دا ده‌فه‌رمووێ : وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ..... [ سوره الأحزاب:٣٣] واتا :ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر له‌ماڵه‌کانی خۆتاندا به سه‌نگینی و سه‌لاری بسره‌ون ، زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن وه‌کو سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م....... ئه‌م داوایه بۆ دایکانی ئیمانداران بووه خوایان لێ ڕازی بێ ئه‌مه‌یش گه‌وره ئه‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌رده‌خات که ئه‌و و خێزانه‌کانی قودوه‌ی ئه‌م ئومه‌ته بوون بێ گومان به خۆشکی به‌ڕێزم ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چینی یه‌که‌می ئیمانداران فه‌رزکرا به‌سه ته‌نها بۆ ئه‌و چینه نه‌بوو به‌ڵکو هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌وام ئه‌کات وه هه‌موو چی نه‌کانی تر ده‌گرێته‌وه له ئیمانداران ، بێ گومان تۆش ! مانه‌وه‌یان له‌ماڵه به‌واتای خۆ پاراستن له چاوپیاڵخشان یان بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌فیتنه به‌ڵکو ئه‌گه‌ر هاتنه ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌کی وا نه‌بێ جێگای سه‌رنج بێ به‌ڵکو به شێوه‌یک بێ که پۆشته و په‌رداخ بێ ، وه پێویسته خۆمان بپارێزین به خۆ گۆڕینی سه‌رده‌م پێمان سه‌یر نه‌بێ که ئه‌مڕۆی ئێمه و گوڕانکاری جلوبه‌رگ شتێکی زۆر سه‌یر و پێشکه‌وتوو خواز بێ له خۆ ڕووتکرنه‌وه یان سه‌ر ڕووت کردن یان خۆ ده‌رخست به‌ڵکو ئه‌مه پێش ئیسلام ئه‌مه هه‌بووه واتا ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ئه‌م پێشکه‌وتنه به دواکه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه نازانن وا ده‌زانن ئه‌مه شتێکی تازه‌ی هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه نه‌خێر : ئه‌مه زۆر پێش ئیسلام هه‌بوو که ئافره‌تان ده‌ست مایه‌ی بازاڕه‌کان بوون به‌و بێ به‌رگی یه‌ی که‌هه‌بوو ئه‌مڕۆیش به هه‌مان شێوه‌یه به‌ڵام له‌ژێر سێبه‌ری پێشکه‌وتن و ناوی مۆدارن وه له شوێنێکی تری قورئانی پیرۆز دا ئاماژه ده‌کات به‌وه‌ی: وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ [سوره الاحزاب:٥٣ ]واتا : کاتێکیش داوای که‌لوپه‌لێکتان له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) کرد له پشتی په‌رده‌وه داوایان لێ بکه‌ن ، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دڵی ئێوه و ئه‌وانیشی له پشت په‌رده‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن بێ گومان مه‌به‌ست لێره ئافره‌تی نامه‌حره‌مه نه‌وه‌ک ئافره‌تانێک که حه‌ڵاڵی خۆته یان خۆشک یان خۆشکی شیری .... ته‌واوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که پێت نه‌شێن . ئه‌ویش بۆ پاکی و ده‌روونی هه‌موو ته‌ره‌فه که له وه‌سوه‌سی ئاره‌زوو بازی ده‌روونی بپارێزرێن توشی ئه‌و نه‌خۆشی یه کوشونده‌یه نه‌بن که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی پێوه‌ی خه‌ریکن و ته‌واوی حه‌یاء و ناموسی خۆیان له ده‌ست داوه به واتای ئازادی و ووشه‌ی بریق و باقی سه‌رده‌م ، خوشکی به‌ڕێزم خۆپاراستنت له‌م دونیا ڕزگاری ئه‌و دونیات ئه‌گه‌یه‌نێت ، بێ حاڵیت و خۆ گێل کردنت له‌م دونیا خه‌ساره‌ومه‌ندیت ئه‌گه‌یه‌نێت له قیامه‌ت. وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ : يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ [سوره الاحزاب:٥٩] واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تی ئیماندار بڵێ که به پۆشاکی باڵاپۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه له بارترین شته که پێی بناسرێن ، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (له که‌موو کووڕی ڕابووروتان خۆش ده‌بێت ى پاراستنی خوای گه‌وره بۆ ئافره‌تان داوای خوای گه‌وره بۆ ئافره‌تان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه که داوا له پێغه‌مبه‌ر ده‌کات که له خێزانه‌کانی خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات واتا دایکی ئیمانداران پاشن کچه‌کانی پاشان ڕێنمای ئافره‌تانی ئیماندار بکات بۆ هه‌ڵسان به‌م کاره په‌سه‌نده بۆ پارێزگاریان له گیروگرفت و فیتنه‌ی ناو خه‌ڵکی به کارهێنانیان بۆ کاری نابه‌جێ و ناپه‌سه‌ند به‌ڵکو مانه‌وه‌یان له‌ناو په‌رده‌ی حه‌یاء و حورمه‌ت هه‌تا هه‌تای یه ، خوشکی به‌ڕێزم خۆپۆشینت نیشانه‌ی ئیمانداریته بێ گومان به ئیمان واتایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه ته‌نها ئه‌وه نی یه که به‌ده‌م به‌یانی ئیمانداری خۆت بکه‌ی به‌ڵکو پێویسته به دڵ بچه‌سپێنی و به کرده‌وه‌یش بیسه‌لمێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئیمانه‌که‌ی خۆت نیشان بده‌یت پۆشاکی (حیجاب) یش نیشانه‌ی ئیمانێکی ڕاسته‌قینه یه بۆ خوای گه‌وره نیشانه‌ی ئیمانداراێتێکه وه جیا کردنه‌وه‌ی ئیمانه‌که‌ته له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر به‌واتا ئه‌وه‌ی که تۆ گوێت گرت له‌فه‌رمانه‌که‌ی خوا و پاشان به کرده‌وه‌یش به جێتهێنا به‌ڵام ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌یه بێ گومان به چۆن له‌م دونیا په‌رده‌ی حه‌یاء له‌سه‌ر خۆی لاداوه ئه‌وایش له قیامه‌تدا په‌رده‌ی حه‌یاء له‌سه‌ر گوناهه‌کانی هه‌ڵده‌گیرێت و ڕسوا ئه‌کرێت ، چونکه خوای گه‌وره پۆشینی پێ خۆشه بۆیه فه‌رمانی پێ کردوه ، ده‌ی سا ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆت له‌به‌ر خوا بشاریته‌وه وه مه‌به‌ست ته‌قوای ڕاسته‌قینه بێ بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌وا خوا گه‌وره ناخت پڕ ده‌کات له یادی خۆی و وه ده‌روونت ئه‌پارێزیت له گومانی خراپ و گفت‌وگوی ناپه‌سه‌ند له دونیا دا له قیامه‌تیش په‌رده‌ی حه‌یاء له‌سه‌رت دا ده‌نێت و عه‌یبه‌کانت و گوناهه‌کانت ئه‌پۆشێ. له فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)دا هاتووه ده‌فه‌رمووێ : المرأة عورة [ صحيح] ، واتا : ئافره‌ت عه‌وره‌ته . لێره دا مه‌به‌ستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌یه که ئافره‌ت سه‌رنج ڕاکێشه‌ره وه ته‌واوی به‌ده‌نی ئافره‌ت بۆ به‌رامبه‌ر سه‌رنج ڕاکێشه‌ره هه‌ر بۆ یه له شه‌رعی پیرۆز ئیسلام هاتوو که داپۆشرێت بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێ . جێگای خۆیه‌تی له‌مه زیاتر له‌سه‌ر حیجاب و فه‌زڵی حیجاب باس بکه‌ین و بنوسین چونکه پاراستنی ئافره‌تانه له ده‌ستی ناپاکان و گرتنه‌وه‌ی فڕاندنی ناموسی ئافره‌تانه که له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ به ناوی ئازادی فیکری و یان مافی مرۆڤ یان له بازنه‌ی خه‌یاڵی پوچ دا ئه‌یانه‌وێت داوێنی ئافره‌تان و ته‌واوی له‌ش ولاریان به‌ره‌ڵا که‌ن بۆ ئاره‌زووبازی خۆیان.