سیفه‌تی پیته‌کان کوڕی خاك سیفه‌تی پیته‌کان سیفه‌ت شتێکه‌و ده‌رچه‌ش شتێکی تره، زانایان ده‌فه‌رموون که ده‌رچه (المخرج) بۆ پیته‌کان وه‌ک ته‌رازوو وایه کێشیانی پێ دیاری ده‌کرێت واته سه‌نگه‌که‌ی، سیفه‌تیش وه‌ک قورسایه‌کان وایه که به‌هۆیه‌وه چۆنیه‌تی پیته‌که‌ی پێ دیاری ده‌کرێت وه‌ک سووکی و قورسی و لاوازی و قه‌ڵه‌وی و ..... سووده‌کانی سیفاتی پیته‌کان: 1- جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و پیتانه‌ی له‌یه‌ک ده‌رچه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌و پیتانه‌ی هاوده‌رچه‌ن ئه‌گه‌ر به هۆی سیفاتیه‌کانیانه‌وه نه‌بێت له‌یه‌کتری جیاناکرێنه‌وه‌و ئه‌و کاته ده‌نگه‌کانیان له‌به‌ر گوێ وه‌ک یه‌ک ده‌بیسترێن. 2- ناسینه‌وه‌و جیاکردنه‌وه‌ی پیتی به‌هێزو لاواز، بۆ ئه‌وه‌ی بزانریت کام پیتی لاواز له پیتێکی به‌هیز تێکهه‌ڵکێش ده‌کرێت چونکه ناشێت پیتێکی به‌هێز له‌لاوازێک تێکهه‌ڵکێش بکرێت. 3- ڕه‌وان و جوان ده‌ڕبڕینی ئه‌و پیتانه‌ی ده‌رچه‌یان جیاوازه. مانای سیفه‌ت (الصفة): له‌زمانه‌وانیدا: ئه‌وه‌یه که حاڵه‌ت و چونیه‌تی و ئاستی شتێک دیاری ده‌کات، تاجیای بکاته‌وه له‌شتێکی تر وه‌ک جوانی و ناشرینی، ڕه‌ش و سپی، به‌رزی و نزمی،...هتد له‌زاراوه‌ی ته‌جویددا: ئه‌و ده‌نگ و چونیه‌تی یه که تایبه‌ت ده‌بێت به‌پیتێک له پیته‌کان له کاتی ده‌ربڕین دا وه‌ک شاراوه‌یی و ئاشکرا کردن و توندی و نه‌رمی...هتد تێبینی: خیلاف هه‌یه له‌ژماره‌ی سیفاته‌کان، ئێمه ڕای ئیبن جه‌زه‌ری په‌سه‌ند ده‌که‌ین که ده‌فه‌رمێت ژماره‌یان حه‌ڤده (17) سیفاته،به‌ڵام زانایانی تر هه‌ن شتی تریان له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمووه وه‌ک ئه‌بو موحه‌ممه‌دی مه‌ککی کوڕی ئه‌بو تالیبی قه‌یسی که ژماره‌ی سیفاته‌کانی به (44) سیفات ژماردووه، هه‌روه‌ها زانای تریش هه‌ن که‌سیفاته‌کانی به(14) سیفه‌ت ژماردووه [pagebreak] سیفه‌ته‌کان دوو جۆرن: 1- ئه‌وانه‌ی که‌دژیان هه‌یه، ژماره‌یان پێنج سیفه‌ته و دژه‌کانیشیان پێنجه. 2- ئه‌وانه‌ی که‌دژیان نیه، ژماره‌یان حه‌وت سیفه‌ته. یه‌که‌م: سیفاته به‌دژه‌کان. 1. کزیی(الهمس): له‌زاراوه‌ی ته‌جویددا: به‌رێوه‌چوونی به‌رده‌وامی هه‌وایه(هه‌ناسه) له‌گه‌ڵ پیته‌کانیدا له‌کاتی ده‌ربڕیندا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ناتوانرێت ته‌واو پشت ببه‌سترێت به‌ده‌رچه‌کانیان، پیته‌کانیش ژماره‌یان (10) دانه‌یه‌و له‌م ڕسته‌یه‌دا کۆکراونه‌ته‌وه (فحثه شخص سکت). نمونه: الْمُفْلِحُونَ ، تَحْتِهَا ، اثْنَتَا عَشْرَةَ ، اهْبِطُواْ ، وَمَا يَشْعُرُونَ ، أَخْلَدَ ، وَيِصْبِرْ ، يَسْأَلُونَكَ ، يَكْتُبُونَ ، كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ . 2. ئاشکراکردن (الجهر): دژی سیفه‌تی(الهمس)ه. له‌زاره‌وه‌ی ته‌جویددا: به‌ندکردنی ڕۆیشتنی هه‌وایه له‌گه‌ڵ پیته‌کانیدا له‌کاتی ده‌ربڕینیاندا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت ته‌واو پشت ببه‌سترێت به‌ده‌رچه‌کانیان بۆ ده‌ربڕینیان. پیته‌کانیشی پاشماوه‌ی پیته‌کانی سیفه‌تی (الهمس)ه. نمونه: بِأَيْدِيهِمْ ، تَمْكُرُونَ ، وَنَجْوَاهُم . 3. توندی (الشدة): له‌زاره‌وه‌ی ته‌جویددا: به‌ندبوونی به‌رده‌وام بوونی ده‌نگه له‌گه‌ڵ پیته‌کانیدا له‌کاتی ده‌ربڕینیاندا ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت به‌ته‌واوی پشت ببه‌سترێت به‌ده‌رچه‌کانیان بۆ ده‌ربڕینیان. پیته‌کانیشی هه‌شت پیته له‌ڕسته‌ی (أجدُ قطٍ بکت) کۆبونه‌ته‌وه. نمونه: الْمُؤْمِنُونَ ، النَّجْوَى ، َيدْخُلُونَ ، يَقْدُمُ ، نَطْوِي ، أَبْرَمُوا ، يَكْسِبُونَ ، تَبَّتْ . *مامناوه‌ندی (التوسط): له زاراوه‌ی ته‌جویددا: حاڵه‌تێکه له‌نێوان دوو سیفه‌تی توندی و نه‌رمی دایه، مام ناوه‌ندبوونی به‌رده‌وامی ده‌نگه به‌جۆرێک نه‌وه‌ک حاڵه‌تی توندی (الشدة) ده‌نگ به‌رده‌وام بێت و نه‌وه‌ک حاڵه‌تی نه‌رمی (الرخاوة)ش که‌تیایدا ده‌نگ به‌ند ده‌بێت. پیته‌کانیشی (5) پیتن که له‌دوو وشه‌ی ( لن عمر) کۆ بونه‌ته‌وه. نمونه: وَلاَ يَلْتَفِتْ ، الْعَالَمِينَ ، نِعْمَةَ ، كَمْ آتَيْنَاهُم ، غُرُورِ . 4. نه‌رمی بوون (الرخاوة): دژی سیفه‌تی توندی (الشدة)یه. له زاراوه‌دا: به‌رده‌وام بوونی ده‌نگه له‌گه‌ڵ پیته‌کانی له‌کاتی ده‌ربرینیاندا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانرێت ته‌واو پشت ببه‌سترێت به ده‌رچه‌کانیان بۆ ده‌ربڕینیان. پیته‌کانیشی پاش ماوه‌ی پیته‌کانی دوو سیفه‌تی توندی و مام ناوه‌ندی بوونه. نمونه: زُحْزِحَ ، الْمَوْتِ ، َقَدْ فَازَ . *پرسیارێک: ئایا چۆن ده‌گونجێت پیتێک له لایه‌ک سیفه‌تی به‌هێزی وه‌ک (الشدة)ی هه‌بێت و له‌لایه‌کی تر سیفه‌تی کزی (الهمس)ی هه‌بێت؟ وه‌ڵام: ده‌ڵێین ئه‌م دوو سیفه‌ته له‌یه‌ک کاتدا بۆ پیته‌که دروست نابێت، سیفه‌تی(الشدة) له کاتی ده‌ست پێ کردنی ده‌ربڕینی پیته‌که ده‌بێت و سیفه‌تی (الهمس) له کاتی کۆتایی هاتنی ده‌نگی پیته‌که ده‌بێت. 5. هه‌ڵکشان(الاستعلاء): له‌زاراوه‌دا: هه‌ڵکشانی زمانه به‌ره‌و لای مه‌ڵاشوو(الحنک الاعلى) له‌کاتی ده‌ربڕینی پیته‌کانی که له‌ڕسته‌ی (خص ضغط قظ) دا کۆبوونه‌ته‌وه. نمونه/ ذَلِكُمْ خَيْرٌ ، لَن نَّصْبِرَ ، ضُرِبَتْ ، غَيرِ المَغضُوبِ ، صِرَاطَ ، َرزَقْنَاهُمْ ، ظُلُمَاتٍ . 6. نزمی، داکشان(الاستفال): دژی سیفه‌تی بڵندی (هه‌ڵکشان: الاستعلاء )یه. له‌زاره‌وه‌دا: داکشانی زمان و مانه‌وه‌ی له‌بنی ده‌م (زمان ڕاکشاو ده‌بێت له شوێنی سروشتی خۆی)دا له‌کاتی ده‌ربڕینی پیته‌کانی، که‌بریتین له‌پاش ماوه‌ی پیته‌کانی هه‌ڵکشان(الاستعلاء). نمونه: مَّرَضٌ ، شَيَاطِينِهِمْ ، وَبَرْقٌ . 7. جووت بوون، پێوه‌نوسان (الاطباق). له‌زاراوه‌دا: پێوه‌نووسانی زمانه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ری خۆی له‌مه‌ڵاشوو له‌کاتی ده‌ربرینی پیته‌کانی که‌بریتین له (ص ، ض ، ط ، ظ). * ئه‌م سیفه‌ته به‌هێزتره له سیفه‌تی هه‌ڵکشان(الاستعلاء) بۆیه هه‌موو پیتێک له پیته‌کانی به‌شداره له‌سیفه‌تی (الاستعلاء) به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ڕاست نیه. 8. کرانه‌وه (الانفتاح): دژی سیفه‌تی پێوه‌نوسانه (الاطباق). له‌زاراوه‌دا: کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌که له‌نیوان زمان و مه‌ڵاشوو به‌دوورییان له‌یه‌کتری تاوه‌کو هه‌وا له‌نێوانیان بێته‌ده‌ر له‌کاتی ده‌ربڕینی پیته‌کانیدا که‌بریتین له پاشماوه‌ی پیته‌کانی سیفه‌تی پێوه‌نوسان (الاطباق). 9. گورجی بوون، خێرایی (الاذلاق): له‌زاراوه‌دا: به‌خێرایی ده‌ربڕینی پیته‌کانێتی که‌بریتین له پیته‌کانی ئه‌م ڕسته‌یه (فرَ من لب)، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ناوه‌یان بۆ دانراوه چونکه هه‌ندێکیان به‌ڕۆخی پێشه‌وه‌ی زمان ده‌وترێت وه‌ک (ل،ن،ر) و ئه‌وانی تریشی به‌دوو لیۆه‌کان ده‌وترێت وه‌ک (ف،ب،م). ئه‌م پیتانه ئاسان و خێرا ده‌وترێن چونکه ده‌رچه‌کانیان له‌پێشه‌وه‌ی ده‌من که‌نزیک ترین ده‌رچه‌یان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه. *پرسیارێک: ئایا بۆچی پیتی ( و) له‌م سیفه‌ته به‌دووره له‌کاتێکدا ئه‌میش وه‌ک(ف،ب،م) به‌لێوه‌کان ده‌وترێت؟ وه‌ڵام: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیتی( و) له‌ناو پیته‌کانی لێودا ته‌نها پیتێکه که‌به‌جیابوونه‌وه‌ی لێوه‌کان له‌یه‌کتری ده‌وترێت بۆیه پێویستی به‌توانایه‌ک(تکلیف) هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی بۆیه له‌پیته گرانه‌کان دانراوه که‌بریتیه له سیفه‌تی گرتنه‌وه(الاصمات). 10. گرتنه‌وه(الاصمات): دژی سیفه‌تی گورجی بوون(الاذلاق)ه. له‌زاراوه‌دا: نه‌هاتنی پیته‌کانێتی به‌ته‌نیایی له‌و ووشانه‌ی که له‌بنچینه‌دا چوار پیتین یان پینج پیتین(الکلمات الرباعیه والخماسیه المجردة). ده‌بێت پیتێک یان زیاتر له‌پیته‌کانی(الاذلاق)ی له‌گه‌ڵدا به‌شداربێت تاوه‌کو ووشه‌که ئاسانیه‌کی بۆ دروست بێت، چونکه ئه‌م سیفه‌ته مانای قورسی پیته‌کانی ده‌گه‌ینێت. وه‌ک ووشه‌ی (جعفر، سفرجل) که‌پیتی (ف، ر،ل) تیایاندا سووک ده‌وترێت چونکه سیفه‌تی( الاذلاق)ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ک هه‌موو پیته‌کانی سیفه‌تی گرتنه‌وه( الاصمات)یان هه‌بێت، ئه‌وا وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی نیه واته( أعجمی)ه. وه‌ک( قسطاس ) که‌واتای ته‌رازوو ده‌گه‌ینێت، هه‌روه‌ها وشه‌ی( غساقا) که‌واتای سارد‌و بۆگه‌ن ده‌گه‌ینێت. *تێبینی: ئه‌م دوو سیفه‌ته واته (الاذلاق، الإصمات) هیچ پیوه‌ندیه‌کیان به ته‌جویده‌وه نیه، به‌ڵکو زۆر له‌زانایانی لێکۆڵینه‌وه (المحققین) پشت گوێیان خستووه. [pagebreak] دووه‌م: سیفه‌ته بێ دژه‌کان(الصفات غیر المتضادة) ژماره‌یان حه‌وته. 1. فیسکه(الصفیر): له زمانه‌وانیدا: ده‌نگێکه دروست ده‌بێت له‌کاتی ئاوخواردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان. له‌زاراوه‌دا: ده‌نگێکی زیاده‌یه دروست ده‌بێت له‌کاتی ده‌ربڕینی سێ پیتی (ص، س، ز) له‌نێوان ددانه‌کانی بڕڕه‌ی سه‌رێ و خواره‌وه(الثنایا العلیا والسفلى) و له‌گه‌ڵ ڕۆخی پێشه‌وه‌ی زمان. نمونه: وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ، يُزْجِي ، وَاسْتَعِينُواْ . 2. له‌ره، جوڵانه‌وه(القلقله): له‌زاره‌وه‌دا: جوڵانه‌وه‌ی پیته‌کانێتی به‌توندی له‌کاتێکدا وه‌ستاو (زه‌ننه‌دار، ساکن)بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ده‌رکه‌ون. ژماره‌یان پێنج پیته له وته‌ی(قطب جد)دا کۆبونه‌ته‌وه. کاتێک ئه‌م پیتانه زه‌ننه‌داربن له‌ده‌ربڕینیاندا ده‌رچه‌کانیان ده‌جوڵێته‌وه یه‌ک جار ئه‌ویش به‌جیابوونه‌وه‌ی زمان له‌گه‌ڵ به‌رکه‌وتنی به‌شوێنی پیته‌کان، جگه له‌پیتی (ب) که‌به‌جیابوونه‌وه‌ی دوو لێوه‌کان له‌یه‌کتری ده‌بێت. ئاسته‌کانی جوڵانه‌وه (مراتب القلقله) به‌پێی به‌هێزییان. 1. له‌کاتێکدا پیته‌که قورس بێت واته گیره(ّ)ی هه‌بێت له‌حاڵه‌تی ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر پیته‌که وه‌ک وشه‌یالحق، وتب ، ئه‌م حاڵه‌ته به‌هێزترینیانه. 2. له‌کاتێکدا پیته‌که وه‌ستاو( زه‌ننه‌دار)بێت له‌حاڵه‌تی ڕاوه‌ستان له‌کاتی خوێندنه‌وه‌دا، وه‌کبعيد، مسدْ، وقبْ. به‌پله‌ی دووه‌م دێت له‌به‌هێزیدا. 3. له‌کاتێکدا پیته‌که وه‌ستاو( زه‌ننه‌دار)بێت به‌ڵام بکه‌وێته ناوه‌ندی ووشه‌که، واته له‌کاتی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه. وه‌کأفتطمعون، يجتبيک، يبتليک. به‌پله‌ی سێیه‌م دێت له‌به‌هێزیدا. * هۆکاری بوونی له‌ره(القلقله) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م پیتانه هه‌ردوو سیفه‌تی توندی(الشدة) و ئاشکراکردن(الجهر)یان هه‌یه، بۆیه که له‌م دووسیفه‌ته‌دا ده‌نگ و هه‌وا به‌ند ده‌بن له‌کاتی ده‌ربڕینیاندا که‌وا له‌پیته‌کان ده‌که‌ن پێویستیان به جوڵه‌یه‌کی زیاده هه‌بێت یه‌ک جار تاوه‌کو به‌ته‌واوی ده‌رکه‌ون. 3. ئاسانی(اللین): له‌زاراوه‌دا: به‌ئاسانی ده‌ربڕینی دوو پیتی(و، ی) یه له‌ده‌رچه‌کانیانه‌وه له‌کاتێکدا زه‌ننه‌داربن و له‌پێشیانه‌وه پیتێکی سه‌ره‌دار(المفتوح) هاتبێت، وه‌کخَوْف، مَوْج، قريش، الَصيْف . * مه‌به‌ستمان له دوو پیتی(و ، ي)لێره‌دا دوو پیتی(و، ی)ی مه‌ددی ناگه‌یه‌نێت. 4. لادان(الانحراف): له‌زاراوه‌دا: لادانی پیته‌کانێتی له‌ده‌رچه‌کانیان تاوه‌کو ده‌گاته‌وه به ده‌رچه‌ی پیتێکی تر. لادانی دوو پیتی(ل، ر)یه که‌ده‌گه‌نه‌وه به ڕۆخی پێشه‌وه‌ی زمان. 5. دووباره‌بوونه‌وه(التکریر): له‌زاراوه‌دا: چه‌ندجاره‌بوونه‌وه‌ی به‌رکه‌وتنی سه‌ری زمانه له‌گه‌ڵ گۆشتی ددانه‌کانی بڕڕه‌ی سه‌رێ(الثنایا العلیا) له‌کاتی ده‌ربڕینی پیتی(ر). ئه‌م سیفه‌ته باس ده‌کرێت تاوه‌کو ئه‌نجام نه‌درێت، واته دوورکه‌وتنه‌وه له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی پیتی(ر). نمونه: من ربهم . *چۆنیه‌تی دوورکه‌وتنه‌وه له‌ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌م سیفه‌ته: - ئه‌گه‌ر پیتی(ر) هه‌ڵاوساو(قه‌ڵه‌و: مفخم) بخوێنرێته‌وه؛ ئه‌وا که‌مێک پشته‌وه‌ی سه‌ری زمان ئه‌نووسێنرێت به‌مه‌ڵاشووه‌وه ته‌نها یه‌ک جار. - ئه‌گه‌ر پیتی(ر) سووک( نه‌رم: مرقق) بخوێنرێته‌وه؛ ئه‌وا ڕۆخی پێشه‌وه‌ی زمان ئه‌نووسێنرێت به‌خواره‌وه‌ی مه‌ڵاشوو له‌نزیک پووکی ددانه‌کانی بڕڕه‌ی سه‌رێ(لثة الثنایا العلیا) ته‌نها یه‌ک جار. تێبینیه‌ک: هه‌تا زیاتر له‌جارێک زمان به‌رکه‌وێت له‌گه‌ڵ مه‌ڵاشوو، ئه‌وا پیتی(ر) چه‌ند جار دووپات ده‌بێته‌وه که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڵه‌ی شارراوه له‌خوێندنه‌وه‌دا. 6. فراوانی و بڵاوبوونه‌وه(التفشي): له‌زاراوه‌دا: بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌وا(هه‌ناسه)یه له‌بۆشایی ده‌م(نێوان زمان و مه‌ڵاشوو) له‌کاتی ده‌ربڕینی پیته‌که‌ی که‌بریتی یه له پیتی(ش). نمونه: لاَ يَشْعُرُونَ . 7. درێژبوونه‌وه(الاستطالة): له‌زاراوه‌دا: درێژبوونه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ره‌تای یه‌کێک له‌ڕۆخه‌کان(لێوار)ی زمان هه‌تاکو ده‌گاته‌وه ڕۆخی پێشه‌وه‌ی زمان له‌گه‌ڵ ددانه‌کانی خرێ که‌ئه‌مه‌ش سیفه‌تێکه ته‌نها په‌یوه‌سته به‌پیتی(ض). پیتی(ض) ده‌رچه‌ی درێژ ده‌بێته‌وه هه‌تاکو ده‌گاته‌وه ده‌رچه‌ی پیتی(ل). * * * * ** تێبینی: ده‌توانیت له ڕێگه‌ی ئه‌م خشته‌یه‌وه سیفاته‌کانی هه‌ریه‌که له پیته‌کان بژمێریت و لێیان شاره‌زا بیت: [pagebreak] جۆری سیفه‌ته‌کان به‌گشتی: یه‌که‌م. سیفه‌ته به‌هێزه‌کان: ژماره‌یان (11) سیفه‌ته. [ئاشکراکردن(الجهر)، توندی(الشده)، هه‌ڵکشان(الإستعلاء) ،پێوه‌نووسان(الإطباق)، فیسکه(الصفیر)، له‌رینه‌وه(القلقلة)، لادان(الإنحراف)، دووباره‌بوونه‌وه(التکریر)، بڵاوبوونه‌وه(التفشی) ، درێژبوونه‌وه(الإستطالة)، مینگه(الغنة)]. دووه‌م. سیفه‌ته لاوازه‌کان: ژماره‌یان(6) سیفه‌ته. [کزیی(الهمس)، نه‌رمی(الرخاوة)، داکشان(الإستفال)، کرانه‌وه(الإنفتاح)، ئاسانی(اللین)، شارراوه‌یی(الخفاء)ْ]. جۆری پیته‌کان به‌پێی به‌هێزی و لاوازییان: 1. ئه‌و پیتانه‌ی هه‌موو سیفه‌ته‌کانی به‌هێزن، بریتییه له‌پیتی(ط). ئه‌م پیته به‌هێزترین پیته. 2. ئه‌و پیتانه‌ی زۆربه‌ی سیفه‌ته‌کانی به‌هێزن، به‌پله‌ی دووه‌م دێن له به‌هێزیدا،ژماره‌یان(8) پیتن که‌بریتین له(ب،ج، د، ر، ص، ض، ظ، ق). 3. ئه‌و پیتانه‌ی که‌زۆربه‌ی سیفه‌ته‌کانی لاوازن، به‌لاواز ده‌ناسرێن. ژماره‌یان(10) پیتن که بریتین له(ت،خ، ذ، ز، س، ش، ع، ک، و، ی). مه‌به‌ستمان له دووپیتی(و ، ی)ی نامه‌ددییه. 4. ئه‌و پیتانه‌ی سیفه‌ته لاواز و به‌هێزه‌کانی وه‌ک یه‌کن، ئه‌م پیتانه به مامناوه‌ندی(التوسط) ناسراون، ژماره‌یان(5) پیتن که بریتین له( هه‌مزه ، غ ، ل ، م ،ن ). 5. ئه‌وپیتانه‌ی هه‌مو سیفه‌ته‌کانی لاوازن، به لاوازترین پیت ناسراون، ژماره‌یان(7) پیتن که بریتین له[ ا، و، ی(سێ پیتی مه‌دد)، ث ، ح ، ف ، ه ]. کاریگه‌ریی سیفاته‌کان له‌سه‌ر یه‌کتری له‌کاتی هاوسێیه‌تیاندا. پیته به‌هێزه‌کان کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر لاوازه‌کان، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. ده‌بێت خوێنه‌ر ووریایی بکات و خۆی ڕابهێنێت له دوورکه‌وتنه‌وه له‌و کاریگه‌رییانه، واته کاتێک سیفه‌تێکی به‌هێز و لاواز هاوسێ ده‌بن له وشه‌یه‌کدا، بتوانێت هه‌ریه‌که‌یان وه‌ک خۆی ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بکات و گۆڕان به‌سه‌ریاندا بهێنێت. بۆ نموونه: 1. کارتێکرانی ده‌نگی کزیی(الهمس) له کاتێکدا هاوسێ بێت له‌گه‌ڵ پیتێکی ئاشکرا(الجهر)دا. وه‌ک: *س ج ده‌بێت به ز ج: کاتێک (س) وه‌ستاو ده‌بێت(ساکن) و له‌دوایه‌وه پیتی (ج) هاتبێت، ئه‌وه پێویسته ده‌نگی(س) ته‌واو ده‌رکه‌وێت تاوه‌کو نه‌گۆڕێت بۆ پیتی(ز). له‌به‌رئه‌وه‌ی پیتی(ز) هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ(ج) له ئاشکراییدا(الجهر) و به‌ڵام (س) و (ز) هاوبه‌شن له ده‌رچه‌دا. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌یه که گرانییه‌ک هه‌یه له‌ده‌ربڕینی پیتی(س) کاتێک پیتی(ج) له‌دوایه‌وه بێت بۆیه ئاسانتره وتنی پیتی(ز) له‌گه‌ڵ پیتی(ج) له‌به‌ر هاوبه‌شییان له سیفه‌تی ئاشکرایی(الجهر). ده‌بێت پشت به‌سیفه‌تی کزیی(الهمس)ی پیتی (س) زیاتر ببه‌سترێت تاوه‌کو نه‌گورێت بۆ پیتی(ز) . نموونه: واسجد، المسجد، واسجدی، المسجور. * ص د ده‌بێته ز د : پیتی (ز) ئاسانتره له‌گه‌ڵ پیتی (د) له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوبه‌شن له‌سیفه‌تی ئاشکرایی(الجهر)، بۆ ده‌ربازبوون له‌م هه‌ڵه‌یه ده‌بێت پشت ببه‌سترێت به دوو سیفه‌تی پێوه‌نووسان و بڵندی پیتی(ص). نموونه: ومن أصدق، تصديه، فاصدع . 2. کارتێکرانی ده‌نگه ئاشکراکان(المجهورة) به‌ده‌نگه کزه‌کان(الهمس): ع ث ده‌بێته ح ث : هاوبه‌شی (ح) و (ث) له سیفه‌تی کزی(الهمس) و دوو پیتی (ع ) و(ح)یش له ده‌رچه‌دا هاوبه‌شن. ده‌بێت پشت ببه‌سترێت به دوو سیفه‌تی ئاشکرایی و مام ناوه‌ندی پیتی(ع) تاوه‌کو نه‌بێته (ح). نموونه: أعثرنا، ولاتعثوا، إبعث. * ع ت ده‌بێته ح ت: وه‌ک فاعترفوا، فاعتلوه. * ع ف ده‌بێته ح ت: وه‌ک فاعفو، وليستعفف. * ع ش ده‌بێته ح ش: وه‌ک يامعشر، ومن يعش. * ع ص ده‌بێته ح ص: وه‌کإعصار. * ع ک ده‌بێته ح ک : وه‌کمعکوفا. * غ ش ده‌بێته خ ش : وه‌ک فاغشيناهم. * غ ت ده‌بێته خ ت : وه‌ک مغتسل. * غ ه ده‌بێته خ ه : وه‌ک أبلغه. کارتێکرانی پیته کراوه‌کان به‌هۆی پیته پێوه‌نوساوه‌کان یان پیته داکشاوه‌کان به‌هۆی پیته هه‌ڵکشاوه‌کان. س ط ده‌بێته ص ط : وه‌ک بالقسطاس، يسطون، بسطه. ت ط ده‌بێته ط ط : وه‌ک إستطعت، لاتطع. ت ظ ده‌بێته ط ظ : وه‌ک لاتظلمون. ظ ت ده‌بێته ظ ط : وه‌ک أوعظت. ض ت ده‌بێته ض ط : وه‌کأعرضتم، خضتم. ص ت ده‌بێته س ت : وه‌کولو حرصتم. ق س ده‌بێته ق ص : وه‌ک أقسموا. س غ ده‌بێته ص غ : وه‌ک مسغبة. 3. مینگه( الغنة): له‌به‌رئه‌وه‌ی پیتی (ن) له‌ده‌ربرینیدا پشت به‌ڕۆخی پێشه‌وه‌ی زمان ده‌به‌ستێت بۆیه ئه‌و پیتانه‌ی هاوبه‌شن له‌ده‌رچه‌ی ڕۆخی زمان له‌کاتی وه‌ستانیاندا( ساکن) و له‌گه‌ڵ هاوسێیه‌تیان له‌گه‌ڵ (ن)دا سیفه‌تی مینگه وه‌رده‌گرن و وه‌ک ده‌نگی(ن)ده‌خوێنرێنه‌وه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر وریا نه‌بێت، وه‌ک: ل ن ده‌بێته ن ن : وه‌ک أرسلنا، جعلنا، قلنا ، بۆ ده‌ربازبوون له‌م هه‌ڵه‌یه ده‌بێت بۆ پیتی(ل) پشت ببه‌سترێت به سیفه‌تی مامناوه‌ندی. ر ن ده‌بێته ن ن : وه‌کبشرناهم، أمرنا. پیتی (ر) وه‌ک (ل) ده‌بێت پشت به سیفه‌تی مامناوه‌ندی ببه‌سترێت تا نه‌بێته (ن). د ن ده‌بێته ن ن : وه‌کأدنی، فوجدنا. لێره‌دا پشت به سیفه‌تی له‌ره(قلقلة) ده‌به‌سترێت بۆ پیتی (د). ظ ن ده‌بێته ن ن : وه‌ک حفظناها. لێره‌دا پشت به سیفه‌تی نه‌رمی و بڵندی و پێوه‌نووسان ده‌به‌ستین بۆ پیتی(ظ) تا نه‌بێته پیتی(ن). ذ ن ده‌بێته ن ن : وه‌کأخذنا، اذ نادى. پشت به سیفه‌تی نه‌رمی (ذ) ده‌به‌سترێت بۆ پاراستنی له‌گۆرانی ده‌نگه‌که‌ی.